وەن درایڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Microsoft Office OneDrive (2018–present).svg
بەردەستە بە١٠٧ زمان languages[١]
خاوەنمایکرۆسۆفت
وێبگەonedrive.live.com
خستنەکار١ی ئابی ٢٠٠٧؛ ١٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٧-٠٨-01)

وەن درایڤ (بە ئینگلیزی: OneDrive) خزمەتگوزارییەکی بارکردنی سەرھێڵە، لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە دروستکراوە. زمەتگوزارییەکە بۆ یەکەم جار لە ئابی ٢٠٠٧ دەرچوو. ئەم نەرمەواڵەیە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی دەدات پەڕگەکان پاشکەوت بکەن و توانای دەستکاری و بڵاوکردنەوەیان ھەیە لەسەر سیستەمەکانی مۆبایل وەک ئەندڕۆید٫ ویندۆزفۆن٫ وئای ئۆ ئێس٫ وە سیستەمەکانی کۆمپیوتەر وەک ماک ئۆ ئێس٫ وویندۆز٫ وە ھەروەھا لەسەر ئامێرەکانی ئیکس بۆکس ٣٦٠ و ئێکس بۆکس وەن. بەکارھێنەر دەتوانێت ڕاستەوخۆ نووسرا و تۆمارەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی بخاتە نێو وەن درایڤ.

بەکارھێنان[دەستکاری]

بۆ بەکارھێنانی وەن درایڤ بەکارھێنەر پێویستە ھەژمارێکی مایکرۆسۆفت (جیمەیل)ێکی ھەبێت. وەن درایڤ ٥ گێگابایت بەھەر بەکارھێنەرێکی وەن درایڤ دەدات بە خۆڕایی.

عەمبار نرخ
5 GB بەخۆڕایی
100 GB $١٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
1 TB $٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
6 TB $٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Change views on the OneDrive website". Microsoft. § Change language. لە ڕێکەوتی September 25, 2014 ھێنراوە.