وەسفی تاھیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وەسفی تاھیر بەیاتی
[[File:|frameless|250px]]
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩١٥
مردن٩ی شوباتی ١٩٦٣(١٩٦٣-٠٢-٠٩) (٤٨ ساڵ ژیاوە)
پیشەدادوەر
بەشداربووە لەشۆڕشی ڕەشید عالی گەیلانی، شەڕی عەرەب و ئیسرائیل (١٩٤٨)

عەقید وەسفی تاھیر بەیاتی (١٩١٥ – ٩ی شوباتی ١٩٦٣)، ئەندامی دادگای باڵای سەربازی تایبەت و یەکێکە لە ئەفسەرە ئازادەکان کە بەشداری لە شۆڕشی ١٤ی تەممووزدا کردووە.

ژیان[دەستکاری]

لە شاری بەغدا لەدایکبووە، پەیوەندی بە کۆلێژی سەربازییەوە کردووە لەنێو خوێندکارانی خولی (١٧). چووەتە خولی سەرکردەکان و لە ساڵی ١٩٤٠ دەرچووە، نزیک بووە لە عەبدولکەریم قاسم، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

کردەوەی سەربازی و پلە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤١ بەشداری لە شۆڕشی ڕەشید عالی گەیلانی کردووە، دوای ئەوەش لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری شەڕی فەلەستین دەکات، ئەندامی ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانیی بووە کە بە ئەفسەرانی ئازادیش ناسراوە، ئەفسەرە ئازادەکان ئەویان دامەزراندووە لە کودەتاکەی تەممووزی ١٩٥٨ بۆ پۆستی ئامر لیوای یەکەم و بوو بە یاوەری عەبدولکەریم قاسم.

مردن[دەستکاری]

لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم کوژرا، کە پەیوەندی پێوەکرد لە وەزارەتی بەرگری، دوای ئەوەی لە دەرەوەی بوو لە کاتی کودەتاکەدا (کودەتاکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣)، لەلایەن ناسیۆنالیستەکان و بەعسییەکانەوە لە باڵەخانەی ڕادیۆ لە ٩ی شوباتی ١٩٦٣ ڕەمی کرا، و پلەی سەرکردەی بەدەستەوەبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «وصفي طاهر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٣.