وەین ڕۆنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وێن ڕوونیەوە ڕەوانە کراوە)
وەین ماڕک ڕۆنی

لەدایکبوون٢٤ ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥
نیشتەجێیمانچستەر
نەتەوەئینگلیز
پیشەیاریزان
باڵا١٧٦سم
ئایینمەسیحی کاثۆلیک


وەین مارک ڕۆنی (لەدایکبووی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥) ھێرشبەرێکی ئینگلیزە و یاریزانێکی تۆپی پێیە لەھێڵی ھێرشبەر و بە یەکێک لە باشترین ھێڕشبەرانی جیھان ھەژمار دەکرێت و سەرەتا ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن دەست پێ کرد دواتر چووە ڕیزی یانەی مانشستەر یونایتد و خاوەن توانایەکی زۆرە و گۆڵکارێکی زۆر مەترسیدارە بەڵام ھەندێک جار ناتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات و زوو توڕە دەبێت لە ناو یاریگادا بەڵام بە کوڕی زێڕینی تۆپی پێی ئینگلیزی دەژمێردرێت.

ڕونی لە ئێفێرتۆن[دەستکاری]

واین ڕونی سەرەتایی ژیانی وەرزشی لە ئەکادیمییای وەرزشی یانەی ئێفێرتۆن دەست پێ کرد لە تەمەنی دە ساڵیەوە و یاری لەگەڵ گشت تیمە تەمەنیەکانی یانەی ئێفرتۆنی کرد تا وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ کاتێک ڕاھێنەر دێفد مۆیس بۆ یەکەم جار بانگھێشتی ھێڵی یەکەمی یانەی کرد و بە خێراییەکی زۆر توانی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن و توانی شوێنێکی سەرەکی بۆ خۆی بگرێتەوە و لەشداری لە ٣٣ یاری کرد لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن توانی ٦ گۆڵ لە خوولی پریمیێرلیگ تۆمار بکات و دوو گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا و لە وەرزی دوایی یاریزان ڕونی چووە نێو باسی ڕۆژنامەکانەوە و بەشداری لە ٣٤ یاری کرد توانی نۆ گۆڵ تۆمار بکات و بووە بچووکترین یاریزان کە گۆڵ لە پریمیێرلیگ تۆمار بکات دوای ئەو ئاستە بەرزە ڕاھێنەری یانەی مانشستەر یونایتد سێر ئەلێکس فێرگسۆن بۆندێکی لەگەڵ بەست و بردیە ئۆڵدترافۆرد.

وەرزی ٢٠٠٤–٢٠٠٥ یەکەم وەرزی یاریزان ڕونی بوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان و یەکەم وەرزی بوو کە بەشداری لە شامپیۆنزلیگدا بکات و یەکەم یاری بەرامبەر یانەی فەنارباخچەی تورکی ئەنجام دا لە ٢٤/٩/٢٠٠٤ و توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات لە یارییەکە و دواتر کۆی گۆڵەکانی گەیشتە شەش گۆڵ لە شامپیۆنزلیگ و لە خوولی پریمیێرلیگ بەشداری لە ٢٩ یاری کرد تیادا توانی یانزە گۆڵ تۆمار بکات و لە وەرزی دوای ئەو بەشداری لە ٣٦ یاریدا کرد و توانی شانزە گۆڵ تۆمار بکات و لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ ڕونی زیاتر خۆی پەسەند کردن لەگەڵ یانەکەی و بەشداری لە ٣٦ یاری کرد تیادا توانی ١٤ گۆڵ تۆمار بکات و پێنج گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا و بەشداری لە دوانزە یاری شامپیۆنزلیگدا کرد تیادا توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات …

ڕونی و گەشەسەندنی تەواو[دەستکاری]

وەرزی ڕابردوو ٢٠٠٧–٢٠٠٨ وەرزێکی پڕ لە خەڵات بوو بۆ یاریزان ڕونی و ھاوڕێیانی و توانی بەشداری بکات لە بە دەست ھێنانی گشت نازناوە گرنگەکان، لە پریمیێرلیگ یاریزان ڕونی بەشداری لە ٢٧ یاریدا کرد و تیادا توانی دوانزە گۆڵ تۆمار بکات ھەرچەندە تووشی پێکانیش ھات لەو وەرزە و لە خوولی شامپیۆنزلیگدا بەشداری لە یانزە یاریدا کرد و توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات و توانی لەگەڵ یانەکەی نازناوی خوولی پریمیێرلیگ و خوولی شامپیۆنزلیگ بە دسەت بھێنێت و لە سەرەتایی ئەم وەرزە یانەی مانشستەر یونایتد بەشداری لە پاڵەوانیەتی جامی جیھانی یانەکان کرد و ڕونی ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و بوونە پاڵەوانی جیھان و توانی سێ گۆڵ لە سێ یاری تۆمار بکات و لەم وەرزە ڕۆنی تا ئێستا بەشداری لە بیست یاری کردووە و ھەشت گۆڵی تۆمار کردووە و لە خوولی شامپیۆنزلیگ ڕونی بەشداری لە شەش یاری کردووە تیادا سێ گۆڵی تۆمار کردووە …

ڕونی کوڕی زێڕینی ئینگلیز[دەستکاری]

واین مارک ڕونی بچووکترین یاریزانی ئینگلیزیە کەوا بەشداری لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلیزی کردبێت و ئەمەش دوای ئەوەی بەشداری لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی کرد لە ١٢-٠٢-٢٠٠٣ بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئوستورالی و لە یۆرۆـی ٢٠٠٤ لە پورتوگال ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و توانی چوار گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلیزی تۆمار بکات و تا ئیستا بەشداری لە ٤٨ یاری کردووە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلیزی و ١٩ گۆڵی تۆمار کردووە و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلیزی فابیۆ کاپیلۆ پشتی بەم یاریزانە دەبەستێت و ھیوای وایە کەوا لەگەڵ ھاوڕێیەکانی لامپارد و جێرارد بتوانن ببنە پاڵەوانی جیھان لە ساڵی ٢٠١٠ لە باشووری ئەفریقیا …

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

  • خوولی پریمیێرلیگ ((٢٠٠٦–٢٠٠٧ و ٢٠٠٧–٢٠٠٨ و ٢٠١٢–٢٠١٣))
  • جامی بەخشین ((٢٠٠٧–٢٠٠٨))
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ((٢٠٠٧–٢٠٠٨))
  • جامی جیھانی یانەکان ((٢٠٠٨))

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]