وێب پیەرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێب پیەرس

وێب مایکل پیەرس (٨ی ئابی ١٩٢١ - ٢٤ی شوباتی ١٩٩١)، یەکێکە لەگۆرانیبێژە ئەمریکیەکانی ھۆنکیتۆناک و لەساڵانی پەنجاکاندا زۆرترین جەماوەری ھەبووە و گۆرانیەکانی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە و لەھەموو گۆرانی بێژە میلیەکانی تر بەناوبانگتربووە و لە جیھانی مۆسیقای لادێی ئەو کاتە بەوە ناسراوە کە جلوبەرگەکانی سەرسوڕھێنەر بوون و خاوەنی دوو ئۆتۆمبێلی کادیلاکی ئاڵتونی بووە. ویب پێرس لە ٨ی ئابی ساڵی ١٩٢١ لە لویزیانای ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بووە، کاتێک کە منداڵ بووە خولیای فیلمەکانی جین ئۆتری و قەوانەکانی دایکی بووە بەتایبەتی قەوانەکانی جیمی ڕۆجز و سوینگی ڕۆژئاوایی و مۆسیقای کاجۆن، دواتر دەستی کردووە بە ژەنینی گیتار و لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا بەرنامەیەکی لە لویزیانا پێشکەشکردووە بەناوی گۆرانیەکانی ویب پێرس. ویب پێرس لە سوپای ئەمریکا خۆی ناونووس کردووە، لە ساڵی ١٩٤٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ بیتی جین لویس کردووە، ساڵی ١٩٤٧ ھەر دوو ھاوسەرەکە لە بەرنامەی کەی تی بی ئێسی بەیانیانی ویب پێرس و بیتی جین دەرکەوتن، دواتر لەسەر شانۆش گۆرانی ووتووە و پەرەی بە شێوازە تایبەتەکەی خۆی داوە. لە ساڵی ١٩٤٩ کۆمپانیای تۆمارگای فۆر ستار لە کالیفۆرنیا چەند گرێبەستێکی جیاجیای لەگەڵ خێزانەکەی ویب پێرس واژوو کرد، بەڵام تەنھا پێرس لەم گرێبەستەدا سەرکەوتووبووە، لە ساڵی ١٩٥٠ لەگەڵ ھاوسەرەکەی جیابۆتەوە، بەدەوام بووە لە گۆرانی ووتن تاکو ناوبانگی میلی لەئەمریکا بڵاوبۆتەوە، کۆمپانیای تۆمارگای بیسمیکری دامەزراندووە، لەنێوان ساڵی ١٩٥٠ و ١٩٥١ ژمارەیەک گۆرانی تۆمارکردووە، ساڵی ١٩٥٢ زۆر سەرکەوتووبووە و پلەی یەکەمی لە ئەمریکا بەدەستھێناوە. لەدوای مردنی ولیامز… ویب پێرس بۆتە ناودارترین گۆرانی بێژی جیھانی مۆسیقای لادێ، تاکو دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەبۆتەوە و لە ساڵی ١٩٩١ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]