ویکیپیدیا:کیویکس

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیویکس
پەرەپێدەر(ان)ئیمانوێل ئینگلھارت
وەشانی جێگیر2.0
سیستەمی بەکارخەریویندۆز، مەک، ئای ئۆ ئێس، لینوکس و ئەندرۆید
وێبگەwww.kiwix.org

بەرنامەی کیویکس (بە ئینگلیزی: Kiwix) بەرنامەیەکی خۆڕایییە و بۆ خوێندنەوەی ناوەڕۆکی وێب بەکار دێت. بەتایبەتی بەبێ ئەوەی پەیوەست بە ئینتەرنێت بیت بۆ خوێندنەوەی ویکیپیدیا خێرایە. بەرنامەکە نە ڕێکخستنی ئاڵۆزە و نە خۆتۆمارکردنیشی دەوێت. گشت بەکارھێنەران دەتوانن بەرنامەکە بە لەبەرگرتنەوەی بابەتەکانی ویکیپیدیا داگرن تا بەنێو ویکیپیدیادا بگەرێن و چێژ لە خوێندنەوەی دەرھێڵ(ئۆفلاین)ی ویکیپیدیا وەرگرن. عادەتەن، وەشانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەموو مانگێک نوێ دەکرێتەوە. دەتوانیت لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە وەشانی ھەنووکە بۆ تەواوی دەق و وێنەکان، و ئەم بەستەرەوە وەشانی ھەنووکە بۆ تەواوی دەق داگریت. ھەروەھا، بەرنامەکە ڕێگەی داگرتنی پرۆژەخوشکەکانی ئینسایکڵۆپیدیاکەشت پێ دەدات، وەکوو ویکیفەرھەنگ، ویکیسەرچاوە، ویکیوتە، و ویکیھەواڵ، بەڵام ھەنووکە زمانی کوردیی ناوەندی تەنیا لە پرۆژەی ویکیپیدیادا بەردەستە و پرۆژەخوشکەکانی دروست نەکراون.

داگرتن

داگرتنەکە بە دوو قۆناغە: بەرنامەی کیویکس داگرە و پاشان پەڕگەی ئەو پرۆژەیەی (بۆ نموونە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی) کە دەتەوێت بەبێ ئینتەرنێت بەکاری بھێنیت داگرە.

داگرتنی بەرنامەی کیویکس

بەرنامەی کیویکس
٢٢٧ مب دای بگرە
٧٠ مب دای بگرە
١٠ مب دای بگرە
٧٠ مب دای بگرە
٤٨٫٣ مب دای بگرە

پێوەکراوەی وێبگەڕەکان

٦٨٩ کب زیادی بکە
٦٩٨٫٨٨ کب زیادی بکە
کب زیادی بکە

ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد داگرە

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٣١٧ مب دای بگرە
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی (تۆرێنت) ٣١٧ مب دای بگرە
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەبێ وێنە ١٤٧ مب دای بگرە
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەبێ وێنە (تۆرێنت) ١٤٧ مب دای بگرە

تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە

  1. (بە پێشنیازەکانیشەوە) ڕێگە بە گەڕانی ویکیپیدیا بەپێ پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە دەدات.
  2. لەسەر زۆرینەی سیستمە بەکارخەرییەکان وەکوو: ویندۆز، مەک، لینوکس، ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کار دەکات.
  3. ڕێگە بە پاشەکەوتکردنی وتارەکان بە فۆڕماتی پەڕگەی ئینتەرنێت و ئدۆوبی پی دی ئێف دەدات.
توانای گەڕانی ویکیپیدیا لەسەر کۆمپیوتەری مناڵان بە بەکارھێنانی کیویکس

بۆچوونی خۆت بڵێ

ئەگەر ھەر پێشنیاز، پرسیار، یان لێدوانێکت ھەیە، تکایە لەسەر پەڕەی وتووێژەکە پێڕستیان بکە.

پشتگیریکردن، ھەواڵدان لە کێشە و گرفتەکان داواکردنی تایبەتمەندییە نوێیەکان

تکایە ھەواڵ لە کێشە و گرفتەکان و تایبەتمەندییە داواکراوەکان بۆ بەرنامەی کیویکس بە ناردنیان بە زمانی ئینگلیزی لێرە بدە.

ئەمانەش ببینە

  • کیویکس—پەڕەی بەرنامەکە لە ویکیپیدیا

بەستەرە دەرەکییەکان