ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ خەتەنەکردنی کچان
وتاری پاڵێوراو: خەتەنەکردنی کچان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: خەتەنەکردنی کچان یان سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی کچان (بە ئینگلیزی: Female genital mutilation یان بە کورتی FGM) یاخود لابردنی بەشێکی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی مێینەکان کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەم شێوازە پێناسەی کردوە «ھەر پرۆسەیەک کە بەشێک یان کۆی لاچوونی ئەندامی زاوزێی مێینەی تێدا بێت بەبێ ھۆکاری پزیشکی» بریتییە لە خەتەنە. خەتەنەکردنی کچان وەک نەریتی کلتووری یان ئایینی لە زیاتر لە ٢٧ وڵاتی ئەفریقادا ئەنجام دەدرێت دوای ئەفریقا بە ژمارەیەکی تۆزێک کەمتر لە ئاسیا و وڵاتانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت. یونیسێف ژمارەی مێینە خەتەنەکراوەکانی لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ژن مەزەندە کردووە کە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقادا دەژین، لەگەڵ چەند ھەرێم و کۆمەڵگەی دیکەی جیھاندا.
--فەرهاد (لێدوان) ٠٤:٠٠، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]- لەگەڵ دەست خۆش Kurd2021 (لێدوان) ٢٢:١٧، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
دژایەتی
[دەستکاری]- دژ دەستەواژەی (سەقەت کردنی ژنان ) لایەنگرانەیە. زۆرێک لە وشەی ناباوی تێدایە. ناوی زاناکان بەشێکیان بە هەڵە نوسراون. مامۆستا (لێدوان) ٠٩:٥١، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
بێلایەن
[دەستکاری]لێدوانەکان
[دەستکاری]- کاک فەرھاد ھەندێک ئیشی ماوە خۆم دەیکەم پاشان دەنگ ئەدەم. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ٠٤:٣٨، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
- @ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹:کاری تەکنیکی زۆری ماوە بەڵام بە مۆبایلەکەم ناکرێت یان من لێی نازانم ،ئەگەر ئەرک بکێشی چارەیان بکەی کارێکی مەزن دەکەی ،دەستەکانت خۆش کاکەبرافەرهاد (لێدوان) ٠٤:٤٧، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
- زۆربەیانم کردووە ھەنێکی ماوە بەسەرچاو ئیشەڵا. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ٠٥:٥٨، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
- بەڕێز @مامۆستا:سەبارەت بە ناوی زاناکان بەسەریان دا دەچمەوە دەستەکانت خۆش ،بۆ بابەتی سەقەت کردن ئەمە وەرگێرانە ئینگلیزیەکەیەتی کە دەشێت بڵێین سەقەت کردن یان شێواندن باوەرناکەم بچێتە قالبی لایەنگریەوە چونکە ناوی خەتەنە لای هەر میللەتێک بەمانایەک هاتووە کە لەبەشی ریشەسازی ناوەکەی ئاماژەمان پێ داون ،تکایە لە کەم و کوریەکانی تر ئاگادارمان بکەوە ،بژیتفەرهاد (لێدوان) ١٨:١٤، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
- زۆربەیانم کردووە ھەنێکی ماوە بەسەرچاو ئیشەڵا. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ٠٥:٥٨، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
- زۆر باش نووسراوەتەوە بەس سەرچاوەکان کێشەیان هەیە. تەنیا بەستەرن.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٢١:٣٢، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)