ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/ھەفتەی ١
ڕواڵەت

ھاڵکی باوەڕپێنەکراو (بە ئینگلیزی: The Incredible Hulk) فیلمێکی سووپەرھیرۆی خەیاڵی زانستیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٨ کە لەسەر بنەمای کەسایەتیی کۆمیکەکانی ماڕڤڵ «ھاڵک» دروست کراوە. بەرھەمی ستۆدیۆکانی مارڤڵە و دابەشکردنی لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە بووە، دووەم فیلمە لە گەردوونی سینەمایی مارڤڵ (MCU). لە دەرھێنانی لویس لێتەریەرە و لە سیناریۆی زاک پێنە، کە ئێدوارد نۆرتن ڕۆڵی بروس بانەر دەگێڕێت شانبەشانی لیڤ تایلەر، تیم ڕۆت، ویلیام ھارت، تیم بلەیک نێڵسن، تای باڕێڵ و کریستینا کەیبۆت. (تەواوی وتار...)