ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٣١ی ئاب
ڕواڵەت
- ١٤٢٢ – ھێنری شەشەم بووە پاشای ئینگلتەرا لە تەمەنی ٩ مانگیدا.
- ١٨٩٧ – تۆماس ئەدیسۆن یەکەم پڕۆجێکتەری فیلمی داھێنا.
- ١٩٧٩ – فواد مستەفاسوڵتانی ناسراو بە (کاک فواد) بە دەستی ھێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی ئێران لە شەڕێکی چەکداریدا کوژرا.
- ١٩٩١ – قرغیزستان سەربەخۆیی و جیابوونەوەی خۆی ڕاگەیاند لە یەکێتیی سۆڤیەت.
- ١٩٩٦ – شەڕی ناوخۆ، باشووری کوردستان: پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سوپای بەعسدا شاری ھەولێریان لەژێر دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرھێنا کە تێیدا سەدان پێشمەرگەی یەکێتی کوژران یا بریندار بوون؛ ئەم ڕووداوە بە ڕووداوەکانی ٣١ی ئاب ناسراوە.