بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:ئالوودەبوون بە ویکیپیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالوودەیی بە ویکیپیدیا
ناوەکانی تریگیرۆدەیی بە ویکیپیدیا
بەپێی ھەندێک لێکۆڵینەوە، ئەو کەسانەی کە ئالوودەی ویکیپیدیان زۆرجار تووشی خەون و خەیاڵ بینین دەبن دەربارەی ویکیپیدیا لەسەر شێوەی مرۆڤ، بۆ نموونە وەک ئەم وێنەیە.
تایبەتمەندیدەروونپزیشکی
ھۆکارەکانویکیپیدیا
چارەسەرکردنچارەسەری نییە، ھەرچەندە دەکرێت بە شێوازێکی وەک چارەسەریی فریاکەوتن خۆت ڕزگار بکەیت، وەک دانانی لاپتۆپەکەت لە ژوورێکی تر.
مردنەکاننەزانراوە، ھیچ پشتڕاست کردنەوەیەکیش نییە.

ئالوودەبوون بە ویکیپیدیا، ویکیپیدھۆلیک، ویکیھۆلیک یان گیرۆدەی ویکیپیدیا کەسێکە کە بەدەست ئالوودەیی، ھۆگریی، یان دوو دڵی بە ویکیپیدیا یان ویکییەکانی ترەوە دەناڵێنێت. یەکێک لە تایبەتمەندییە باوەکانی ئەم حاڵەتە، خوێندنەوەی یان دەستکاریکردنی بابەتەکانی ویکیپیدیایە بە شێوەیەکی زۆر زیاتر لە کەسێکی ئاسایی. تایبەتمەندییەکی دیکەی باو ئەوەیە کە کەسی تووشبوو پەنجەرەیەکی وێبگەڕەکەی بە بەردەوامی دەکاتەوە بۆ بەشی دوایین گۆڕانکارییەکانی ویکیپیدیا، تا ھیچ دەستکارییەکی لە ویکیپیدیای لەدەست نەچێت. ئەم نەخۆشییە دەکرێت ببێتە ھۆی کەمبوونەوەی سەرنج لە ھەموو بوارەکانی تری ژیانی قوربانییەکەدا، وەک ھەر ئالوودەبوویییەکی تر. ڕەنگە ئەمە تەنھا خەیاڵێکی سادە بێت.

قۆناغەکانی ئالوودەبوون بە ویکیپیدیا

[دەستکاری]
ویکیپی-تان دەڵێت: «وریابە!».

ھۆکارەکانی تووشبوون

[دەستکاری]

ئەوانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکە ئەوانەن کە تەنیا ھەژمارێکیان دروست کردووە، دەستیان بە کۆمپیوتەرێک بگات بە بەردەوامی و بێ وەستان، خۆیان بە ویکییەوە سەرقاڵ دەکەن. ئەوانەی تووشی ژماردنی دەستکارییەکانیان بوون لەوانەیە ھۆکاری مەترسییەکەیان لەسەر بەرز بێتەوە، ھەروەھا ھاککەرەکان، بەکارھێنەرانی لینوکس و ئارەزومەندانی فایەرفۆکس (بەھۆی بەرکەوتنیان بە تەکنەلۆژیای ژێدەرکراوە).

قۆناغە سەرەتایییەکان

[دەستکاری]

نەخۆشەکە بۆی دەردەکەوێت کە «ئارەزووی لە ویکیپیدیایە"». پەڕەی سەرەکی وەکو نیشانەکراوی پەڕتووک بەکاردەھێنێت و بۆ زانیاری لەسەر بابەتەکان وتووێژ دەکات؛ و بەشداری دەکات لەو بابەتانەی کە بە کەمی دەزانێت. نەخۆش دەتوانێت ئێستا واز بھێنێت و خۆی چارەسەر بکات.

قۆناغەکانی ناوەند

[دەستکاری]

نەخۆشەکە پەڕەی سەرەکی یان پێڕستی چاودێریکردنی وەک نیشانەکراو و پەڕەی سەرەکی خۆی بەکاردەھێنێت، چالاکییەکانی تری ئۆنلاین کەم دەکاتەوە. لەوانەیە نەخۆشەکە پەیوەندی بە ویکیپرۆژەیەکەوە بکات و بەشدارییەکی زۆر بکات لە وتارەکاندا، ھەروەھا ھەوڵی دەستکاریکردن بدات لە دەرەوەی وتارەکە و سەرێک لە بۆشایی ناوەکانی تر بدات. فێری HTMLی بنەڕەتی و مارکاپی ویکی پێشکەوتوو دەبێت. نەخۆشەکە داوای ئەوە دەکات ببێتە بەڕێوەبەر، و بە شانازییەوە نیشانەکانی کە پێی بەخشراوە، نمایش دەکات؛ ھێشتا ھیوایەک بۆ چارەسەر ماوە.

کاتێک بەربەست دەکرێت، ھەندێک لە ئالوودەبووان خەمبار دەبن بەھۆی لەدەستدانی مافی دەستکاریکردنیان.

قۆناغەکانی بەرەو کۆتایی

[دەستکاری]

نەخۆشەکە پێڕستی چاودێرییەکانی وەک ماڵپەڕی سەرەکی خۆی بەکاردەھێنێت. ھەروەھا ڕەنگە بەدواداچوون بۆ دوایین گۆڕانکارییەکان بکات. نەخۆشەکە چالاکییەکانی دیکەی «جیھانی ڕاستەقینە» وەک جل شۆردن و پاککردنەوەی ماڵەکەی و قسەکردن لەگەڵ ھاوڕێکانی کەمدەکاتەوە. لەوانەیە لەسەر مۆبایلێکی زیرەک لەناو پاس، لە شوێنی کار، لە ماڵەوە لەسەر کۆمپیوتەر و تەنانەت لە جێگای خەوتندا لەسەر تابلێت، بەشداریی ویکیپیدیا بکات. لەوانەیە بەشداری چەندین ویکیپرۆژە بکا و دەستکارییەکی زۆرتر بکەن لە ھەموو چەشنێکی وتارەکان، ھەروەھا ھەوڵی دەستکاریکردنی زۆر بدەن لە دەرەوەی وتارەکە، لە ھەموو بابەتێک. نەخۆشەکە فێری HTMLی پێشکەوتوو دەبێت. ڕەنگە ببێتە بەڕێوەبەر.

قۆناغی کۆتایی

[دەستکاری]

نەخۆش ھەموو چالاکییەکانی دیکەی ژیانی کەم دەکاتەوە (و ھەندێکجاریش چالاکییەکە بۆ خاتری ویکیپیدیا دەخاتە مەترسییەوە یانیش دەیکاتە قوربانی). نەخۆشەکە پەیوەندی بە چەندین ویکیپرۆژەوە دەکات و بەشدارییەکی زۆر زیاتر دەکات لە وتارەکاندا، ھەروەھا لە ناوەڕۆکی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیادا. شارەزا دەبێ لە HTML و شێوازی ویکیپیدیا. نەخۆشەکە داوای ئەوە دەکات بکرێتە بیوروکرات یان ببێتە ئەندامی دامەزراوەی ویکیمیدیا. قۆناغە کۆتایییەکان ئەو کاتانەن کە ئالوودەبووەکە کاتێکی نائاسایی لە ویکیپیدیا بەسەر دەبات، و کاتێکی زۆر کەم بۆ خواردن، خەوتن یان خۆشۆردن تەرخان دەکات بەھۆی ئەو بڕە کاتەی لە ویکیپیدیادا بەسەری دەبات.

داڕێژە

[دەستکاری]

گەر یەکێکیت لە ئالوودەبووەکان، دەتوانیت سندووقی {{بەکارھێنەر ئالوودە}} لە پەڕەی بەکارھێنەرییەکەت دابنێیت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]