ویکیپیدیا:ژمارەی دەستکارییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەژمارکردنی ژمارەی دەستکارییەکان وا دەردەکەوێت بووبیتە ئاڵوودەبوون یان نەخۆشییەکی دەروونی لە ھەنێک بەکارھێنەر و ناتوانێت وازی لێبێنێت.

دەستنیشانکردن[دەستکاری]

  • بەکارھێنانی بۆتێکی زۆر چالاک و "١٠٠ دەستکاری لە خوولەکێک" و لە پەڕەی بەکارھێنەریت ئاماژەی بۆ بکەیت یەکێکی لەھەرە بەکارھێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا
  • ڕاگەیەندن لە پەڕەی بەکارھێنەریت یان پەڕەی وتووێژت کە ئامانجت ئەوەیە بگەیت بە ھەزار، ١٠ ھەزار یان سەد ھەزار دەستکاری یان ھەر ئامانجێیکی تری بەرزتر تۆ دەتەوێت
  • دەستکاریکردنی شتی نا پێویست بۆ ئەوەی ژمارەی دەستکارییەکانت زیاتر بێت.
  • ھەرگیز دووگمەی "پێشبینین" دامەگرە لەبەر ئەوەی گەر ھەڵەیەکت کرد چوویت چاکت کردەوە ئەوا دەتوانی ژمارەی دەستکاریتی پێ زیاد بکەیت
  • هەمیشە دڵنیابوون لەوەی کە پێش دەستکاریکردن لە ژوورەوەیت، تەنها بۆ بە مەبەستی بەفیڕۆ نەدانی ئەم دەرفەتە بەنرخە بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکارییەکانت.
  • بیر لە شوێنەکەت بکەیتەوە لە پڕۆژەی بەکارھێنەرە-چالاکەکان.
  • بە دووبارەیی و ھەمیشە ھەڵەی ڕینووس/ریزمان لە دوایین بەشدارییەکانت زیاد دەکەی تا دواتر چاکیان بکەیتەوە (ئەم رستەیەش ھەڵەی ڕێنووسی تێدایە دەتەوێ چاکی بکەیتەوە :) ؟
  • ئازار خواردن کاتێک بەشی گەشەپێدەرانی دامەزراوە کار لە پڕۆژە دەکەن و ڕادەگەیەنن ناتوانی دەستکاری پڕۆژەکە بکەیت تا ئەو ماوەیە.
  • کاتێک دەستکاری پەڕەیەک دەکەیت بەڵام لەکاتی کرتە کردن لە "پاشەکەوت" دەستکارییەکەت ھەژمار ناکرێت چونکە کەسێکی تر پێش تۆ دەستکاری پەڕەکەی کردووە.
  • (لە حاڵەتی زۆر دەگمەن) دەستکاری خراپ بکەیت تا دواتر بیانگەڕێنیتەوە.
  • "لە حاڵەتی دەگمەن" بەبەردەوامی دەستکاری پەڕەی بەکارھێنەریت بکەیت و نوێی بکەیتەوە بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاریت.
  • کاتێک لە پەڕەی بەکارھێنەریتی خەریکی نوێکردنەوەی پەڕەکەتی بەڵام بیرت دەچێت ئەو داڕێژەیە نوێبکەیتەوە کە ژمارەی دەستکارییەکان ھەژمار دەکات، ھەربۆیە جارێکی تریش دەچیت دەستکاری پەڕەکەت دەکەیت، ئەمە لێت دەبێت بە خوو ھەرکاتێک پەڕەکەت نوێ دەکەیتەوە بیرت دەچێت ئەم داڕێژەیە نوێبکەیتەوە و جارێکی تریش بۆی دەچیت بەم شێوەیە ژمارەی دەستکاریت زیاتر دەکەیت.
  • دەنگدان بە پاڵێوراوان بۆ بەرێوەبەرایەتی بەپێی ژمارەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەر.
  • دەستکاریکردنێکی بێشووماری خۆڵەپەتانێ.
  • گەڕان بەدوای چالاکترین بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا و سەیرکردنی ژمارەی دەستکاریان تا بزانیت کامەیان زۆرترینە.
  • بوون بە پاسدەر بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسانتر بتوانیت ھەڵەی پەڕەکان ڕاست بکەیتەوە و ژمارەی دەستکاریت زیاد بکەیت.
  • "بەھەڵە بەبێ مەبەست" پەڕەکانی ویکیپدیا خراپ بکەی کاتێک لە ژوورەوە نیت و بە ئایپی خۆتیت، بۆ ئەوەی دواتر کە چویتە ژوورەوە بیانگەڕێنیتەوە و ژمارەی دەستکارییەکانت زیاتر بکەیت
  • لێدوان نووسین لە پەڕەکان بەڵام واژووی ناکەیت بۆ ئەوەی دوای پاشکەوتکردن بگەڕێیتەوە و واژووی بکەیت
  • ئاھەنگ گێڕان لە پەڕەکەت بەبۆنەوەی ئەوەی گەیشتووت بە چەند ھەزار دەستکارییەک و ئەمە دووبارە بکەیتەوە.
  • درووستکردنی ڕەوانەکەری نا پێویست بۆ وتارەکان گرنگ نیە چەندیش نا پێویستن.

گەر ئەم حاڵەتانەی سەرەوەت ھەیە تکایە قسە لەگەڵ کەسێک بکە.

تێبنیی: ژمارەی دەستکارییەکان دەست گەیشتن بە کتێبخانەی ویکیپیدیا و زۆربەی بەکارھێنەران کاتێک ژمارەی دەستکاریان بەرز بۆتەوە بۆ سەروو ھەزار ڕێگەیان پێدراوە بچنە کتێبخانەکە.

تێبینی بکە گرنگ نییە چەند ھەزار دەستکاریت ھەیە، مەگەر بتەوێت ببیت بە بەرێوبەر، ئەوکاتیش بە کوالێتییە نەک بڕی دەستکاری.