ویکیپیدیای فینلاندی
ویکیپیدیای فینلاندی | |
---|---|
بە فینلەندی: Suomenkielinen Wikipedia | |
![]() | |
دامەزران | ٢١ی شوباتی ٢٠٠٢ |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
زمان | زمانی فینلاندی |
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی لاتین |
کارپێکەر | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
بەرھەمەکان و ماددەکان | ئینسایکلۆپیدیای سەرھێڵ |
وێبگە | https://fi.wikipedia.org/ |
مۆڵەت | CC BY-SA 3.0، GNU Free Documentation License |
دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
بەستەری ئای ئاڕ سی | irc://irc.freenode.net/#wikipedia-fi |
بەستەری ئەی پی ئای | https://fi.wikipedia.org/w/api.php |
کۆدی زمانی ویکیمیدیا | fi |
بەستەری گەران | https://fi.wikipedia.org/w/index.php?search=$1 |
ویکیپیدیای فینلەندی (بە فینلاندی: Suomenkielinen Wikipedia) چاپی ویکیپیدیایە بە زمانی فینلەندی. بەپێی ژمارەی بابەتەکان، 27ەم گەورەترین ویکیپیدیایە کە نزیکەی ٥٥٢٬٠٠٠ وتاریان ھەیە تا نیسانی ٢٠٢٣.[١] ویکیپیدیا تاکە ئینسایکلۆپیدیایە بە زمانی فینلاندی کە تا ئێستا نوێکراوەتەوە. پڕۆژەی زمانی فینلەندی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٢ دەستی پێکردووە، بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٣ لە قۆناغێکی زۆر سەرەتاییدا ماوەتەوە. خێرایی گەشەکردن تا ڕادەیەک بەرزبووەوە دوای ئەوەی نەرمەکاڵای میدیاویکی لە کۆتایییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ بەرزکرایەوە بۆ قۆناغی سێیەم، و تا ساڵی ٢٠٠٤ بەردەوام بوو لە زیادبوون.
لە ساڵی ٢٠١٣دا لەلایەن ڕۆژنامەی ھێلسینگین سانۆماتەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر متمانەپێکراوی ویکیپیدیای فینلەندی کرد. توێژەران بۆ ھەڵسەنگاندنی کوالیتی ١٣٤ بابەت کە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی ھەڵبژێردراون، کەسانی پسپۆڕیان بەکارھێناوە و بۆیان دەرکەوتووە کە ٧٠٪ی بابەتەکان نمرەی باشیان بۆ وردبینی بەدەستھێناوە.[٢][٣]
بناغەی وتارەکان
[دەستکاری]- ٥٠٠ ھەزار وتار - ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
- ٤٥٠ ھەزار وتار - ١٢ی ١ی ٢٠١٩
- ٤٠٠ ھەزار وتار - ٢٩ی ئابی ٢٠١٦
- ٣٥٠ ھەزار وتار - ٩ی تەممووزی ٢٠١٤
- ٣٠٠ ھەزار وتار - ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢
- ٢٥٠ ھەزار وتار - ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠
- ٢٠٠ ھەزار وتار - ١٢ی نیسانی ٢٠٠٩
- ١٥٠ ھەزار وتار - ٤ی شوباتی ٢٠٠٨
- ١٠٠ ھەزار وتار - ١١ی شوباتی ٢٠٠٧
- ٥٠ ھەزار وتار - ٢١ی شوباتی ٢٠٠٦
- ١٥ ھەزار وتار - ٩ی شوباتی ٢٠٠٥
- ٥ ھەزار وتار - ١٥ی نیسانی ٢٠٠٤
- ھەزار وتار - ئەیلوولی ٢٠٠٢
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «List of Wikipedias». meta.wikimedia.org. Wikimedia Foundation. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Koistinen، Olavi (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «World's largest study on Wikipedia: Better than its reputation». Helsingin Sanomat. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.Koistinen, Olavi (December 5, 2013). "World's largest study on Wikipedia: Better than its reputation". Helsingin Sanomat. Retrieved 9 December 2013.
- ^ Koistinen، Olavi (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «HS selvitti: Näin luotettava Wikipedia on» (بە فینلەندی). Helsingin Sanomat. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- دەروازەی زمان
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی زانست
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی فینلاند
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
