ویکیپیدیای ئیسپانی
ڕواڵەت
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئیسپانی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | ١١ی ئایاری ٢٠٠١ |
وێبگە | es |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
ویکیپیدیای ئیسپانی (بە ئیسپانی: Wikipedia en español) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئیسپانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئیسپانی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
ویکیپیدیای ئیسپانی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٦ بە ١٠٠،٠٠٠ وتار و لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ بە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار گەیشت. ویکیپیدیای ئیسپانی بەپێی ژمارەی بەکارھێنەر لەدوای ویکیپیدیای ئینگلیزی دووەمین ویکیپیدیا[١] و بەپێی ژمارەی وتار نۆھەمین ویکیپیدیایە.
ویکیپیدیای ئیسپانی ھەتا ئێستا ٧٬٢٦٣٬٥٦٧ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥٦ بەڕێوەبەر و ١٬٩٨٦٬٣٥٣ وتاری ھەن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «List of Wikipedias». wikimedia.org. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ئیسپانی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ئیسپانی تێدایە. |