ویکیپیدیای ئیسپانی
![]() | |
![]() پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیای ئیسپانی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ | |
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئیسپانی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | ١١ی ئایاری ٢٠٠١ |
وێبگە | es |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
ویکیپیدیای ئیسپانی (بە ئیسپانی: Wikipedia en español) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئیسپانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئیسپانی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
ویکیپیدیای ئیسپانی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٦ بە ١٠٠،٠٠٠ وتار و لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ بە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار گەیشت. ویکیپیدیای ئیسپانی بەپێی ژمارەی بەکارھێنەر لەدوای ویکیپیدیای ئینگلیزی دووەمین ویکیپیدیا[١] و بەپێی ژمارەی وتار نۆھەمین ویکیپیدیایە.
ویکیپیدیای ئیسپانی ھەتا ئێستا ٧٬٠١٣٬٤٠٦ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥٩ بەڕێوەبەر و ١٬٩١٠٬٦٧٦ وتاری ھەن.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "List of Wikipedias". wikimedia.org. Archived from the original on 2017-08-30. Retrieved 2012-12-27.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ئیسپانی