ویلھیلم بوش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلھیلم بوش

ویلھیلم بوش (ماوەی ژیان:١٥ی نیسانی ١٨٣٢ تاکوو ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٠٨) وێنەکێش و داھێنەر وشاعیری گاڵتەجاڕیی، ناوبراو داھێنەری جۆرێکی تایبەت لە وێنەی کاریکاتۆری لەگەڵ ھۆنراوەی گاڵتەجاری وەرگیراو لە چیرۆکە میللییەکان کە ھەر بۆ خۆی کۆی کردووەتەوە، کارەکانی گەواھی دەدەن لەسەر داھێنەری ئەم کەڵە ھونەرمەندە، لەسەرەتای ژیانی کرێکاریکی میکانیک بووە بەڵام پاش چوار ساڵ توانی ببێت بە خوێندکارێکی ئەکادیمیای ھونەر لە شاری دوسلدۆرف داوی ساڵێک چوە بۆ ئەکادمیای پاشایی لە ھۆلەندا بەھۆی نەخۆشی گەڕاوەتەوە بۆ ناو خێزانەکەی، ویلھێلم بوش لەناو کەشی قەرباڵغی خێزانی دا توانی زۆرترین چیرۆکە ئەفسانەیییەکانی تا ئەوکاتە بەسەر زارەکییەوە مابۆ‌و کۆ بکاتەوە و وێنەی کاریکاتۆری بۆ زیاد بکات تا ھەتایێ تۆماریان بکات.

ئەو ھونەرمەندە ناوبانگی دەرکرد لە داوای چەند ساڵێکی خوێندن لە ئەکادیمیای میونشن دواتر کاری لە ڕۆژنامەی (پەڕە فڕیوەکان) کردوە وەک کاریکاتۆریست و شاعیر، یەکەم کتابی چاپ کرد لە ساڵی ١٩٦٥ لەژێر ناوی (ماکس و مۆریتس) بەدەرچوونی ئەو کتێبە زیاتر ناوبانگی بڵاو بۆوە ھەر لەوکاتەوە تا ساڵی ١٨٨٤ دوا کتێبی بە ناوی (وێنەکێش کیلکس) بەبێ پچڕان ئەم جۆرە کتێبانەی بە چاپ گەیاندوە، لە ساڵی ١٨٩٨ کۆمەڵێک ھۆنراوەی بە چاپ گەیاند. دوای ناوبانگێکی بەربڵاو لەساڵێ ١٩٠٨ کۆچی دوایی کرد.

ھەوادارانی ھونەری فیلھێلم بوش لە ساڵی ١٩٢٧ کۆمەڵەیەکیان دامەزراند لە پێناوی پارێزگاریکردن لە بۆماوە ھونەریی و ئەدەبییەکانی، توانیان بیخەنە ژێر چاودێری دەزگا ڕۆشنبیرییەکان، لەدوای دە ساڵ کۆمەڵەکە توانی یەکەم مۆزەخانە بۆ کارەکانی لە شاری ھانۆڤەر بکاتەوە، بەڵام لەشەڕی جیھانی دووەم بەھۆی ڕووخانی زۆرینەی شاری ھانۆڤەر مۆزەخانەکە زیانێکی زۆری بەر کەوت لەگەڵ ئەوەش ھەر توانرا کارەکانی ھونەرمەند بۆ شوێنێکی دوور لە بۆمب بارانی فڕۆکەکان بگوازنەوە دوای تەواو بوونی شەڕ دووبارە مۆزەخانەکە چاک بکرێتەوەو کارە ھونەرییەکانی لەگەڵ زۆر لە ھونەرمەندانی تری وێنەکێش و گرافیک تیایا پیشان بدرێت ئێستا لەو مۆزەخانەیە بەشیکی تایبەت بە فیلھێلم بوش ھەیە کەو ٣٣٥ تابلۆی ڕۆنی و ١٢٠٠ وێنەی کاریکاتۆری سەدان نامەی تایبەتی بەدەست و خەتی خۆی ھۆنراوەو وێنەی تێدا کردوە نیشانی میوانانی دەدرێت.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]