ویلایەتی ترابزۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتی ترابزۆن
ویلایەت لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی
١٨٦٧–١٩٢٢

ویلایەتی ترابزۆن لە ١٨٩٠
ناوەندترابزۆن[١]
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٨٦٧
• ھەڵوەشاندن
١٩٢٢
پێشوو
دواتر
ئەیالەتی ترابزۆن
تورکیا
ئەمڕۆ بەشێک لە تورکیا

ویلایەتی ترابزۆن (بە تورکیی عوسمانی: ولایت طربزون بە ڕۆمانی:Vilâyet-i Ṭrabzōn) لە دابەشکردنی کارگێڕیدا، (ویلایەت) ئاستی یەکەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. پایتەختی شاری ترابزۆن بوو. کە ھاوتایە لەگەڵ ناوچەکە بەدرێژایی کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای ڕەش و ناوچەی بەرزایییەکانی ناوەوەی بەرزایییەکانی ئەلبەکانی پۆنتیک.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕووبەرەکەی ١٢٠٨٢ میل چوارگۆشە بووە (٣١٢٩٠ کیلۆمەتر دووجا)، لەکاتێکدا ئەنجامە سەرەتایییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (کە لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکراوەتەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٠٤٧٧٠٠ کەس بووە.[٢] دوای شەڕی ڕووسیا و تورکیا لە ١٨٧٧–١٨٧٨، سنجاقی لازستان دامەزرا.[٣]

دابەشکردنی کارگێڕی[دەستکاری]

ڤیلایەتەکە سێ سنجاقی لەخۆگرتبوو (چوار دوای ساڵی ١٨٨٩):[٤]

  1. سنجاقی ترابزۆن
  2. سنجاقی گوموش ھانە
  3. سنجاقی لازستان
  4. سنجاقی کانیک (ناوەندەکەی لە دوای ساڵی ١٨٨٩ سامسون بوو)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Geographical Dictionary of the World، پ. 1854، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
  2. ^ Asia by A. H. Keane, page 459
  3. ^ Gündüz Ali, Hemşinliler, Dil-Tarih-Kültür, Ardanuj Kültür Yardımlaşma Derneği, Yayın No: 2, Ankara, 2002, s. 61.
  4. ^ Yurt Ansiklopedisi, Rize, s. 6365.