ورچی قاوەیی سووری
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

ورچی قاوەیی سووری یان ورچی قاوەیی کوردی یان ورچی کوردی (ناوی زانستی: Ursus arctos syriacus یان Ursus arctos arctos) جۆرێکە لە ورچی قاوەیی ئۆراسیا کە لە مەترسی لەناوچووندایە و ئاژەڵێکی ھەمەلایەنە، بەو پێیەی گۆشت و گیا و میوە و مێروو و ھەنگ دەخوات. قەبارەی لە لووتەوە تا کلکی ١٠١ بۆ ١٤٠ سم دەبێت و کێشی دەگاتە ٥٠٠ کیلۆگرام، ڕەنگەکەی لە زەردێکی ئەسمەرەوە دەست پێدەکات تا قاوەیکی تۆخ. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئاسیا و بەتایبەتی لە دەوروبەری چیای قەوقاز و زاگروس دا بڵاوبووەتەوە، تاکە ورچێکە کە لە ھەندێک ناوچەی کوردستاندا ھەیە.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Syrian Brown Bear (Ursus arctos syriacus)». World Land Trust (بە ئینگلیزی).
- ↑ Lydekker، Richard. «The Great and Small Game of Europe, Western & Northern Asia and America: Their Distribution, Habits, and Structure» (بە ئینگلیزی). R. Ward, limited.
| ئەم «گیانلەبەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ورچی قاوەیی سووری تێدایە.