بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ورچی خۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ورچی خۆر.

ورچی خۆر (ناوی زانستی: Helarctos malayanus) بچووکترین جۆری ورچە کە لە دارستانە باراناوییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا بڵاوبووەتەوە و لە مەترسی لەناوچووندایە. خۆراکی ئەم ئاژەڵە بریتییە لە ڕوەک، گیا، میوە، باڵندە، مشک، مێروو، ھەنگ و ئاژەڵە بچووکەکانی تر.[١]

کێشی ئەم ورچە بە گشتی لە ٢٥ بۆ ٦٥ کیلۆگرام دەگۆڕێت دە جار لە ورچی جەمسەری بچووکترە بەڵام ددانەکانیان ھەمان قەبارەی ددانی ورچی جەمسەرییە. لە بەر گەورە و بەھێزی چنگ و پەنجەکانی و نەرمی بەری لەپیان دەتوانن بە ئاسانی بەسەر دار و لقەکاندا سەرکەون، ئەمەش وایان لێدەکات زیاتر وەک مەیموون مامەڵە بکەن نەک ورچ. ورچی خۆر سەرەڕای بچووکی قەبارەکەی، درێژترین زمانیشی ھەیە کە درێژییەکەی دەگاتە سەروی ٣٠ سم و ھەستی بۆنکردنیان ٢٠٠٠ ھێندەی مرۆڤ بەھێزترە. ئەو ڕەنگە پرتەقاڵییەی دەوری دەم و چاوی و ئەو پەچەی شێوە خۆر لەسەر سنگی، ناوی «ورچی خۆر»ی پێبەخشیوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Population and landscape genetic analysis of the Malayan sun bear Helarctos malayanus». www.researchgate.ne (بە ئینگلیزی).
  2. ^ Bear Necessities: Rescue, Rehabilitation, Sanctuary, and Advocacy (بە ئینگلیزی). BRILL. 2015. ISBN 978-90-04-29309-0.
  3. ^ Phillipps' Field Guide to the Mammals of Borneo and Their Ecology: Sabah, Sarawak, Brunei, and Kalimantan (بە ئینگلیزی). Princeton University Press. 2016. ISBN 978-0-691-16941-5.