بیرگەی کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە کۆمپیوتەر یا دەزگا دیجیتاڵەکانی تردا، بیرگە بەو کەرەستە فیزیکییانە ئەوترێ کە بۆ کۆگاکردنی ھەمیشەیی یا کاتیی بەرنامەکان (پاشیەکیی فەرمانەکان) یا دراوەکان سوودیان لێ وەرئەگیردرێ. بەگشتی دوو جۆر بیرگە ھەیە:

  • بیرگەی سەرەکی یا بیرگەی سەرتایی (primary memory)، کە زۆر خێرایە (بۆ نموونە RAM
  • بیرگەی لاوەکی (secondary memory)، کە خیڕا نییە بەڵام ئەتوانێ زانیارییەکی زۆر لە خۆیدا جێ بکاتەوە.

ھەندێ جار (بەڵام نە ھەمیشە) بۆ بیرگە لاوەکییەکان وەکوو نەوار و دیسک زاراوەی «کۆگە» (storage) بەکار ئەبردرێ؛ ھەروەھا زاراوەی «بیرگە» (memory) -ش ھەندێ جار (بەڵام نە ھەمیشە) بۆ بیرگە سەرەکییەکان کە لە نیمچەگەیێنەر دروست بوونە بەکار ئەبردرێ.

دوو جۆری سەرەکی لە بیرگەی نیمچەگەیێنەر بوونی ھەیە: زووبفڕ (volatile) و زوونەفڕ (non-volatile). نموونەکانی بیرگەی زوونەفڕ بریتین لە فلاش (ھەندێ جار وەکوو بیرگەی سەرەکی و ھەندێ جاری دیکەش وەکوو بیرگەی لاوەکی بەکار دێ) و ROM/PROM/EPROM/EEPROM (بۆ ھەڵگرتنی پتەوواڵە بەکار دێن). نموونەکانی بیرگەی زووبفڕ بریتین لە DRAM و کەشی سی.پی.یوو.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]