وتووێژ:گۆرانیبێژ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جێگای خۆی بوو بۆ ئەمە لە فیعلی چڕین بە مانای sign ناوی فاعیل دروست بکەن بڵێن بچڕ، چڕۆک و ... . زۆر لە گۆرانیبێژ یا سترانبێژ جوانتر و کورتترە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٥، ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

درەنگە بۆ کارێکی وا، گۆرانیبێژ جێی خۆی گرتووە. سەرچیا‏١٣:١٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ جێگای خۆیەتی نا، جێگای خۆی بوو! -- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aza، Pirehelokan، Épine، Serchia، و Calak: و ئەوانی تریش، ھەر لە خۆمەوە بیرم لەوە کردەوە وشەی «لۆتی» بە شێوەیەک بۆ ناوی ئەم وتارە زیاد بکەین؛ پێمان خۆش بێ یان نا لە کوردیدا بە گۆرانیبێژ وتراوە لۆتی. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:١٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Keenîî، Nskoalj، و Gejeluk: ئێوەش ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:٢٠، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: لۆتی باری نەرێنیی ھەیە. چالاک وتووێژ ‏١١:٣١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەبەر هەمان ئەو شتەی لە سەرەوە چالاک وتی، منیش دژی ئەم بڕیارەم. ◂  ئێپین  ‏٠٠:٥٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram لۆتی لای ئێمە مانای خراپی ھەیە و بە مانای گۆرانیبێژ نەمبیستووە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٤٣، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk، Épine، و Calak: بەڵێ، دەزانم وشەکە جوان نییە، بەڵام ئیتر ئێرە ویکیپیدیایە و سانسۆڕکردن نییە بە حساب. شتەکە واقیعە و گۆرانیبێژەکان خۆشیان دەزانن کە پێیان دەوترێ لۆتی. بەتایبەتی سەردەمی زوو وایان پێ وتراوە و ئێستاش ھەر بەکاردێت. ھەڵبەتە وەختی خۆی ھەر پیاو گۆرانیی وتووە و ئاسایی بووە کە واشیان پێ بڵێن، بەڵام بۆ ئەم سەردەمە کە ژنیش گۆرانی دەڵێ، بەڵێ، منیش بە جوانی نازانم وا بە ژن بوترێت. تەنیا پێشنیارێک بوو و سپاس بۆ بەشداریکردنتان. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:١٦، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەردەی ئینگلیز ئەڵێن let's not open that can of worms! ◂  ئێپین  ‏٠٠:٣٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]