وتووێژ:کۆوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

ھەر وەک دەزانن گۆڤار وشەیەکی کرمانجیە. ئەمڕۆکە لە کرمانجیدا ناڵێن گۆڤار ھەر دەڵێن کۆڤار. گۆڤار دروستەکەی کۆڤارە و لە کۆکردنەوەوە ھاتووە. ھۆکارەکەکەی ئەمەیە لە تورکیدا دەڵێن dergi و derlemek یانی کۆکردنەوە.
ئەمڕۆکە لە سۆرانیشدا دەبینن دروستەکەی بەکاردەھێنن و دەڵێن کۆڤار یان دەنا کۆوار. گۆڤار ھەیە ھەر ناوی کۆوارە. بۆیە منیش پێم باشە ئێمەش ھەر بنووسین کۆوار و ئەم ھەڵەیە ڕاست بکەینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)

ئەمە بۆچوونی «بەدران ئەحمەد حەبیب»ە لەسەر وشەی گۆڤار. ھەر کەس پێی خۆش بوو بیخوێنێتەوە:
«چەند زاراوەیەکی تریش دڵخۆشم دەکەن ھەرچەندە بنەڕەتیشیان بە چەوتی ھاتووە بەڵام لەبەرئەوەی دەستی بزان و شارەزا دروستی کردوون، بوونەتە زاراوەی راست و شایەنی رێز. یەک: “کۆوار”، ئەم وشەیە لە زمانی نووسینی کوردیدا بە ھەڵە بووە بە گۆڤار. حوسێن حوزنی لە بیستەکانی سەتەی پێشوودا دروستی کردووە. بەڵام بۆچی بووە بە گۆڤار؟ جارێک ئەمەم لە د. کوردستان پرسی، گوتی “لەوانەیە” کوردی باکور بۆ کۆواری “ھاوار و دەما نوو” وەریان گرتبێ و “و”ەکەیان کردبێ بە “ڤ”و بووبێ بە کۆڤار، رەنگە کۆواریشیان بە ھەڵە خوێندبێتەوە و وایان زانیبێ ئەم “ک”ە “گ”ە، یان ھەڵەی چاپ لەسەر کۆوارەکەی حوزنیدا ھەبووبێ “کۆواری زاری کرمانجی” و “ک”ی سەر کۆوار بە “گ” چاپ بووبێ. بە کورتی وشەکە بووەتە گۆڤار. دوای ئەوە، کوردی باشوور جارێکی تر “ئەم داھێنانەیان” وەرگرتووەتەوە لە باکور.
کۆوار، جارێکی تریش باسم کردووە، لە “کۆ+وار” دروست بووە. حوسێن حوزنی چۆن ئەمەی کردووە؟ پێش چەند ساڵێک کەوتمە گەڕان و پشکنین بە دوای بنەڕەتی ئەم کارەی حوزنیدا، بۆم دەرکەوت کابرا سەیری فەرھەنگی کردووە بۆ زانینی بنەڕەتی وشەی “مەگەزین magazine” لە ئینگلیزیدا تا بۆ “مجلة”ی زاری کرمانجی بەکاری بێنێ. مەگەزین لە فەرھەنکی ئینگلیزیدا واتە شوێنێک کەلوپەلی تێدا ھاتبێتە ھەڵگرتن، “مجلة”ش بابەتی ھەمەجۆر دەگرێتە خۆ. من وا دەزانم دوور نییە مەگەزین لە “مخازن”ی عەرەبییەوە ھاتبێ، تورک دەڵێن “مغازة”. لەم ساڵانەی دواییدا “مغازة”ی جلفرۆشی لە کوردستاندا بووبووە “کۆگە”، راستیان کردبوو. حوسێن حوزنی ھاتووە مەگازین یان مەخازینی کردووە بە “کۆوار”. دەستی خۆش بێ ھەرچەندە زاراوەسازی بەم شێوەیە نابێ. ئێستە دەبێ “گۆڤار”ی ھەڵە جارێکی تر ببێتەوە بە “کۆوار” تکایە».
--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئەگەر دژایەتی نییە ئەوە دەیگوێزمەوە و گۆڤاریش وەک ڕەوانەکەر ھەر دەمێنێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
بیگوازەرەوە. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠١، ٢ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
@Calak:، چالاک گیان من لەوەتەی چاوم پشکووتووە گۆڤارم بیستووە و ئەمڕۆ کۆوارم بیست. دەفەرموون حوزنی وشەکەی داتاشیوە و تەنانەت بگرین وشەکە بە ھەڵە گۆڕدرابێت، ئەمڕۆ ئەو وشەیە لە نیوەی وشەی کوردی باوترە. لە نووسراوە و قسەدا بە کار دێت و لە سەر زار خۆشە، ھەموو کەسیش لێی تێدەگات. من ھەر گۆڤار بە باش دەزانم تا کۆوار. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٢٢، ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
براکانم خۆ ئاوا نابێ. لێدوانێک دەکەم. دوایی بەڵگەیەکیشی بۆ دێنمەوە. ڕادەوەستم ڕای بەکارھێنەرانی تر بزانم. دوایە دەڵێم ئەرێ بیگوێزمەوە؟ یەکێکیش دەڵی بەڵێ. دەیگوێزمەوە. لەو ماوەیەدا ئێوە ھەر سەرھێڵ بوون. جا ئەوجار دوای مانگێک لەو لاوە بەکاوەخۆ دێن دەڵێن ئەوە بۆ گواستتەوە! ئاخر ئەوە کوا کارێکی جوانە؟
دەی کرمانجی بوو وشەکە. سەرەتا لە کرمانجیدا نووسیویانە گۆڤار دوایی زانیویانە ھەڵەیە ڕاستیان کردووەتەوە و ئێستا لە ھەموو شوێنێک دەنووسن کۆڤار نەک گۆڤار. بەڵام ئێمە خۆ وازی لێ ناھێنین. دەڵێی ئایەتی قورئانە و نەگۆڕە. سوێندی لەسەر دەخۆین و کەومان لێ بووەتە زڕەکە. با ئێمەش ڕاستی کەینەوە وەکوو کرمانجی فەرقمان چییە.
وشەکەت نەبیستووە نابێتە بەڵگە خۆ. من لەوەتەی گۆڤارم بیستووە کۆواریشم ھەر بیستبوو ھەر دەموت لە چییەوە ھاتووە. پێشانم دان کۆوار ھەیە ھەر بە ناوی کۆوار. سێرچی کەن دەزانن بەکارھاتووە و بە کاریش دەھێنرێ.
سیاسەتی ناوی باو ناڵێ بگەڕێن باوترین وشە دانێن. دەڵێ وشەیەک دامەنێن کە ئەسڵەن بەکارنەھاتووە. کە کۆواریش وا نییە بەکارھاتووە و دروستتریشە. زۆریشم پێ ھەڵەیە کە گۆڤار لە سەر زار خۆشترە. لە سۆرانیدا ڤێ ھەر لە دوو سێ وشەدا دەردەکەوێ و پیتی واو زۆر بۆ سۆرانی خوشترە ھەتا ڤێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٤، ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
چالاک گیان؛ ھیچکەس لە ویکیپیدیادا سوێندی نەخواردووە کە ھەمیشە لە سەرھێڵ بێت و ھەمیشە دوایین گۆڕانکارییەکان چاودێری بکات. منیش ئەوەی بیرم بێت سوێندم نەخواردووە. سپاس بۆ ئەوەی کە ھەوڵ دەدەیت ھەڵەکان لە زماندا بدۆزیتەوە و چارەسەری بکەیت، بەڵام زمان زمانە نەک ماتماتیک و لاجیک! ئەم وشەیە ئەگەر ھەڵەیش بێت من لەو وشە دروستانە پێم باشترە. ھەر گووگڵێکی بکە دەبینیت گۆڤار دە ئەوەندەی کۆڤار و کۆوار نووسراوە. من لە ڕۆژھەڵات و باکوور و باشوور گۆڤارم بیستووە. وشەیەکیش کە چەندین فەرھەنگنووس لە فەرھەنگەکەیاندا نووسیان، واتە بووە بە بەشێک لە زمان. حوزنی لە بیستەکاندا دایتاشیوە، باش. لە فەرھەنگی خاڵدا لە شەستەکاندا ھەیە. سی ساڵ دوای ئەوە لە ھەنبانە بۆرینەدا ھاتووە، ئەمڕۆیش ھەر لە سەر زار و لە دەفتەرەکاندا ھەیە. بۆچی ئێمە بیکوژێنینەوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٨، ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
پوختەی ئەم قسانەیش کە لێرەدا دەیگۆڕینەوە بە کورتی لە ژێر ناوی ئیتیمۆلۆژیدا بە وتارەکە زیاد کرێت زۆر بە کەڵکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٢، ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
خۆ راست دەکەی زمانەکە وا پڕ لە ھەڵە بووە ئیتر ھەر ھەوڵێک بۆ خاوێنکردنەوە و دروستکردنی خۆڕاییە. منیش ئەمەم لەمێژە زانیوە. یانی کاتێک دەبینم ئەمە بیروڕای خوێندەوارەکەیە دەزانم وایە. پاشان خۆ کوردی کتێبی فەرھەنگی نییە. کوردی ئەگەر فەرھەنگی ھەبا ئەمە بارودۆخی نەدەبوو. ئەگەر فەرھەنگێکمان ھەبا لە ئاست وشەی گۆڤار نووسیبا بڕوانن کۆوار و پاشان لە وشەی کۆواردا ئێتیمۆلۆژییەکەی نووسرابا ئیتر ئێمە لێرەدا نەدەھاتین لەسەر بەدیھیترین شت لێدوان بکەین. قەت بەم کتێبە پڕ لە ھەڵەوپەڵانە کە ئێستا ھەیە مەڵێ فەرھەنگ. لەبیر قسەی مامۆستا سەعید نەفیسی ھاتمەوە دەڵێ: «بدبخت آن گروهی هستند که هنوز بحث در بدیهیات میکنند، دامنۀ علم و معرفت در روزگار ما باندازه ای وسعت یافته و کشیده شده است که بدیهیات را همه جا در طاق نسیان گذاشته اند. یکی از بدیهیات اینست که نخستین حاجت هر زبانی فرهنگ یا کتاب لغت است».
کوردی کوا ستاندارە. وشەیەک لە کوردیدا جاروبار دەبینی دە پازدە ڤاریانتی ھەیە. ھەر کەسیش شێوەزاری خۆی لە نووسیندا بەکاردەھێنێ. من کەی وشەم کوژاندووەتەوە ئینسافت ھەبێ. تەنیا ڤاریانتێکم داناوە کە کەمتر باوە بەڵام دروستترە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٠، ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
@Calak:، باشە برا چالاک گیان شۆخیمان کرد :))، ئەزانم دڵت پڕە. بەس چ دەکرێ برای بابم؟ ھیچ! ئەوەیش ڕای من بوو کە عەرزم کردیت. نەوەڵا بەڕێزم کورد فەرھەنگی نیە. بەڵام ھێشتا ھەر ئەو کتێبە پڕ لە کەموکۆڕییانە کە مەلاکان و کاسبکارەکان و شاعیرەکان بە ھەزار چەرمەسەری و پینەوپەڕۆ ناویانە بە یەکەوە، سەرچاوەمانە. منیش حەز ناکەم ڕیسی پێشینیان بکەمەوە بە خوری. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
بەکارھێنەرانی ئێرە کە زەحمەت دەکێشن و کاتی خۆیان بۆ پێشکەوتی ویکیپیدیا دادەنێن بۆ من زۆر خۆشەویستن و نەک بە قسە بە دڵ رێزم ھەیە بۆیان. بەس من چون ھەندێک قسەلەڕووم نابێ ئێوە بەرداشتێکی خراپ بکەن چون ھەر کەس ئەخلاقی جۆرێکە.
دەڵێن ھەڵە لە ناو فەرھەنگدا وەک ڤایرووس وایە. ئەم فەرھەنگانەی کوردیش ھەموو ھەر ڤایرووسن و ھەڵە برەو دەدەن.
پێشنیاری جنابت کە باسی ئیتیمۆلۆژی وشەکە بکەین زۆر باشە بەڵام ئەوەی کە بڵێین دروستەکەی کۆوارە بەڵام ئێوە ھەر ھەڵەکەی بڵێن خەڵک پێشمان پێ دەکەنن. دەڵێن ئەگەر دروستەکەی ئەمەیە ئەی بۆ چی خۆتان ھەڵەکەتان نووسیوە! مەگەر ھەر بنووسین کۆوار و خەڵک دوای خوێندنەوەی ئیتیمۆلۆژییەکەی بزانن بۆ چی کۆوار دانراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٤، ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
نازانم ناوی ئەم وتارە چۆن گۆڕدراوە لە کاتێک ئەم وتووێژە ئاماژەی کۆتاییھاتنی تێدا نییە و تەنیا لەنێوان دوو بەکارھێنەر بووە. لەگەڵ ئەوەم ناوەکەی بکرێتەوە «گۆڤار»، ئەم ناوە باو بووە و گرنگیش نییە چی بەسەرھاتووە و چۆن ھاتووە. پێم خۆشە بەکارھێنەرانی دیش بەشداربن. سەرچیا — ‏١٣:١٢، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
هاوڕێیان من ئەم وتووێژەم خوێندەوە و گێژ بووم، نەمزانی لەگەڵ دروستی ناباو بم، یان هەڵەی باو. ڕای کەسێکم پرسی کە بۆ من مامۆستای مامۆستایانە، لێرە دایدەنێم:

پرسیارەکە سەختە. بۆ نموونە ئەگەر بیسەلمێنم -کە ئاسانیش دەسەلمێت- وشەی مێژوو هەڵەیە، چ دەکەیت؟ موکریانی لەجێی ئەوەی بڵێن زۆر لەمە پێشە دەڵێن زۆر لەمێژە، کەسێکیش بۆ یەکەم جار وای زانیوە هەنگی لە گوێزدا دۆزیوەتەوە و وای زانیوە مێژ ڕەگێکە بۆ ڕابوردوو، وشەی مێژوو-ی لێ دروست کردووە، بۆ گۆڤار و کۆڤار و کۆوار من لەگەڵ ئەوەی ئاخریشدام، بەڵام بۆ مێژوو، بڕوام وایە نابێت دەستی لێ بدەین، بۆیە وەڵامی پرسیارەکە بە یەکجاری نادرێتەوە. دەبێت بزانین وشەکە چەندە جێی گرتووە و ئەگەر بگۆڕرێت چەندە تێچووی بۆ زمان دەبێت، گۆڕینی گۆڤار بە کۆڤار تێچوویەکی وای نییە. تێنەگەیشتنیش دروست ناکات
— بەکارھێنەر:Hamed Kohnepooshi



.Şûşe وتووێژ ‏١٤:٢٠، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC) منیش لەگەڵ کۆڤارم Şûşe وتووێژ ‏١٤:٢١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

کاک @Calak: دوای ئەم وتووێژە درێژە و کە بڕیار دراوە کۆوار دابنرێت، پێم باشترە بەشێک لە وتارەکە سەبارەت بە وشەڕەتناسی وشەکە بنووسیتەوە و بە سەرچاوەش پاڵپشتی لێ بکەیت تاکوو خوێنەران بزانن چۆن ئەم ناوە دانراوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٢٩، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
منیش هاوڕای {و|Serchia}}م و بەکارهێنانی وشەی گۆڤار هەر چەند کە هەڵەیشە بە دروستی دەزانم. چون گۆڕینی ئەو وشەیە، تێچوویەکی زۆری بۆ زمان دەبێت. --Eyubm (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
من تەواو دژ بە گۆڤارم. کۆڤار بە هەر حاڵ، بەڵام گۆڤار ئەسڵەن! وشەیەک کە هەڵەیە بۆ هەر بەکاری بێنین؟ بە ڕای من هەر کۆوار باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٣:١٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
کامە گۆڕینی ئەم وشەیە تێچووی زۆر ئەبێ بۆ زمانی کوردی؟ ئەم خۆ وشەیەکی نوێ نییە. ئەمە وەک چالاک وتی تەنیا ڤاریانتێکە. Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ئەگەر لێرە پشتگیریی «کۆوار» بکەن. دەبێت لەنێوان «خۆخ» و «قۆخ»یش، خۆخ ھەڵبژێرن. دیارە کامیان دروستە و کامیان گۆڕاوە. بەشێکی زۆری کوردیش دەڵێن خۆخ. سەرچیا — ‏٢٠:٣٦، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
خۆخ و قۆخ خۆ داتاشراو نین و چیرۆکیان فەرق دەکا.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
@Amine yousefi: باوەڕ ناکەم لەمێژە کورتکراوەی لەمەپێشە بێ. خۆ لە کرمانجیشدا دەڵێن مێژ خۆ ئەوان وشەی ئەم-یان نییە. ھەر خودی موکریش وشەی ئەم-ی نییە. بەڵام ناوەرۆکی قسەکانی زۆر جوانە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣١، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
بەڕای من ھەمان مەسەلەیە. پێشتر وشەی کۆوار دانراوە و خەڵک کردوویانە بە گۆڤار، ئەوەش شتێکی ئاسایییە و لە ھەموو زمانێک وشە تووشی گۆڕان دێت، کارمان بەوە نییە گۆڕانەکە بەھۆی چییەوە بووە. وشەی خۆخیش لە عەرەبییەوە ھاتووە، ھەندێک بە قۆخ گۆیان کردووە و لەبەرەوەی لە زاری سلێمانی بووە، ئێستا کردوویانە بە ستاندارد. سەرچیا — ‏١١:٣٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
وشەیەک لەسەر زمانی خەڵک ئاڵشتی بەسەردا ھاتبێ لەگەڵ وشەیەک لە ڕووی نەزانیەوە دانرابێ یا گۆڕابێ زۆر فەرق دەکا؛ بۆیە دەڵێم چیرۆکیان جیاوازە. ئەمە گۆڕینی خ بۆ ق-یە کە شتێکی زۆر ئاساییە لە کوردیدا. لە شێوەزاری مندا ھیچیان باو نییە بۆیە بۆ من فەرق ناکەن. بەڵام ھەر سلێمانی نییە وا دەڵێ و لە ڕۆژھەڵاتیش قۆخ-م بیستووە. خولاسە قۆخ و خۆخ ھەر دووک دروستن بەڵام گۆڤار و کۆوار وا نییە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)