وتووێژ:ڤایۆلین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەمان - کەمانچە[دەستکاری]

تا ئەو ڕادەیەی کە دەزانم کەمان و کەمانچە جیاوازن. کەمان بە ویۆڵۆن دەوترێت بەڵام کەمانچە ئامێرێکی دیکەیە؛ ئەمە وتاری کەمانچە لە ئینگلیزی [١]. بۆیە داوای ڕاوەستانی سڕینەوەی ئەم پەڕە و گەڕانەوەی ناوەڕۆکی دەکەم. --MarMzok لێدوان-- ١٦:٢٦, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز مارمزۆک من لە ھیچ وشەنامەیەکدا و لە ھیچ کوێ نەمدیوە و نەمبیستووە بە ڤیۆڵۆن بڵێن کەمان. بۆیە باشترە بۆ ئەو باسە ژێدەرێکی باش بدۆزییەوە. ئەگەر وا بێت کە جەنابتان باستان کردووە، ئەو دەم بەکارھینانی وشەی کوردی ھەڵبەت لە وشەی بێگانە باشترە.--:)CalakLédwan ١٦:٥٦, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
چاوبکە ناسنامەی سوھراب پوورنازری [٢] کە نووسراوە ژەنیاری کەمانچەیە، ھەروا لێرەدا fa:سهراب_پورناظری. سەبارەت بە کەمان دەتوانی سەیری ئێرە بکەیت: یا کاک کاک ڕەشید دەناسیت یا کاک فاڕوق، کە بۆ ھەردوو نووسراوە ژەنیاری ئامێری کەمان.
ھەڵبەت، ئەمانە سەرچاوی باش نین بۆ ئەوە، بەڵام بۆ بەڕێزت کە دەفەرمووی «...لە ھیچ وشەنامەیەکدا و لە ھیچ کوێ نەمدیوە و نەمبیستووە...» لەوانەیە بەسوودبێت.لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لێدوان-- ١٧:٤١, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک مارمزۆک، کەمان-کەمانچە، دووشتی جیاوازن، کەمانچە = Violin، بەڵام کەمان = Viola، ڤیۆلا لە کەمانچە گەورەترە و تایبەتمەندی مۆزیکیی تری هەیە کە مۆزیکناسێک تێی دەگات و جیایدەکاتەوە، بەپێچەوانەوە ڤایڵن/ڤایۆلین بچووکترە و باوتر ناسراوە بە کەمانچە.

جیاوازییان بکەن، هەرچەند لە کوردستان بە Violin ـیش دەوترێت کەمان و کورتییان کردۆتەوە، بەڵام بەڕای من جیاوازن. و دەبێت کەمان، کەمان بێت و کەمانچەش، کەمانچە بێ. --برووسک ١٨:١٩, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

فەرھەنگێکم دۆزییەوە تایبەتی مۆسیقا. زیاتر لە ٥٠٠ لاپەڕەیە. لەم فەرھەنگەدا بۆ Viola نووسراوە ڤیۆلا و بۆ Violinیش کەمانچە. بەڵام بۆ en:Kamanchehش ھەر نووسراوە کەمانچە. وشەی جۆزە کە لە باشوور ھەیە لە زمانەکانی تریشدا ھەیە (عەرەبی عێراق ھەر دەڵێ جوزە). جۆز وشەیەکی عەرەبییە لە گوێزی کوردی وەرگیراوە. جاران Kamanchehیان لە گوێزی ھیندی دروست دەکرد بۆیە ئەم ناوەیان لەسەر ناوە. ئەگەر لە ئینتەرنێتدا بگەڕێی پێگەی وایە کەمانی ھەر بۆ ڤیۆلۆن داناوە. ڕەنگە قسەی کاک برووسک بێ و بە کەمتەرخەمی بە کەمانچەشیان وتبێ کەمان. ئەگەر چی ھەر لە ئینتەرنێتدا کەمان بەرامبەر بە violoncelloیش ھاتووە. پەنا بە خوا.
من پسپۆڕی ئەم بوارە نیم ھەر ڕای خۆم دەنووسم و ئاماژە بە سەرچاوەکان دەکەم. ھەموومان دەزانین Viola و ( violon) Violin و violoncello (violoncelle) ئامێری کوردی نین و ھیچ پێویست نییە ناوی کوردییان بۆ دابنرێ. ئەم ناوانەی کەمان و کەمانچەش ھەر بە لاسایی عەرەبی دانراوە کە دەڵێن کمان و کمان متوسط. ئامێری ڕۆژاوایی ناوەکەشی دەشێ رۆژاوایی بێ ھیچ کێشەی نییە. سەیری وتاری en:Kamancheh بکەن ھەموو زمانەکان کەمانچەیان بۆ داناوە بەڵام دیسان لەسەر کاریگەری عەرەبی (شێوەزاری عێراق) لە باشوور بەمەش دەڵێن جۆزە.
وا باشترە کەمانچە ھەر en:Kamancheh بێ (وەکوو سەرچاوەکەی سەرەوە) و ئەوانی تریش با ناوی سەرەکیی خۆیان لەسەر دابنرێ ڤیۆلا و ڤیۆلۆن و فیۆلۆنسێل (چێلۆ). لە ھەر شوێنیش پێویست بوو ڕوونکردنەوە دابنرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٣، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەربارەی ئەم وتووێژە عەرز بکەم کە ڤیۆلۆن و ڤیۆلا پەیوەندییان بە کەمانچەوە نیە. ئەوان ئامێری ئەورووپین. ئەم ڕۆژھەڵاتییە (ھەرچەن ئامێری ھاوچەشنی کەمانچە و ڤیۆلۆن لە باقیی کلتوورەکانیشدا زۆرن وەکوو ئێرھووی چینی یا ڕەبابەی عەرەبی یا لاھووتای ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا). ئەگەریش ئەو ناوەیان لێ نراوە بە ھەڵە بووە. ڤیۆلا سازێکە کە باوەگەورەی ڤیۆلۆنە. واتە ڤیۆلۆن نەوەی ڤیۆلایە. ئینجا ڤیۆلۆن و ڤیۆلا لە ئەورووپا دروست بوون (وابزانم ڤیۆلۆن لە سەدەی 16 و 17 بەملاوە)، بەڵام کەمانچە لانیکەم ھەزار ساڵە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە. لە شێعرەکانی ڕۆمیدا کەمانچە ھەیە بۆ نموونە. ھەروەھا نووسەرانی فارس و عەرەبیش ئاماژەیان پێ کردووە. لە کوردیشدا ئەوەی بیرم بێت خانی و مەولەوی وشەی کەمانچەیان بەکارھێناوە. ئەوەی بیرم بێت وابزانم خانی وشەکەی وەکوو ئیشارە بە ئارشەی کەمانچە (bow) بە کار ھێناوە (ئەشێ سەیری سەرچاوەی بڕوا پێکراو بکەین). وشەی کەمانیش بە مەعنای ساز بیستوومە، بەڵام دیارە ئاماژە بە کەمانچەیە. بۆ نموونە کوردی (شاعیر) لە سەدەی 19دا وشەی کەمانی بە کار ھێناوە. بە بڕوای من مەبەستی لە کەمان ھەمان کەمانچە بووە، چون ئەو کاتە ڤیۆلۆن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی نەبوو (یا ڕەنگە لەبەر تەنگانەی قافیە و کێش پێی وتبێت کەمان). بە ڕای من بە ڤیۆلۆن و ڤیۆلا و چێلۆ ھەر ناوە ئەورووپییەکانیان بڵێین باشە. خۆ ئەوانیش بە دەف و تەمبوور کە کوردین ھەر ناوەکانی خۆیان دەڵێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە دێڕەکەی خانی: موغنی و کەمانچە، عوود و تەنبوور/چەنگ و دەف و زوورنا و سەنتوور (باسی مەجلیسی شاییەکەی ستی و تاژدینە.). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٧، ٢١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە "ڤیۆلا" پێم وابێت مەبەستتان لە ڤایۆلایە؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٠:٤٩، ٢١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ بریتانیایی پێی ئەڵێن ڤایۆلا، عەرەب پێی ئەڵێن فیولا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٤، ٢١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش دەڵێم ئامێری ئەورووپی و ڕۆژھەڵاتی ھیچ پێویست ناکا ناوی بگۆڕین. لە ڕۆژھەڵاتیش ناوی ئامێری ئێمەیان نەگۆڕیوە. بۆ ناوەکانی تر دەتوانین ڕەوانەکەر یان ڕوونکردنەوە دابنێین.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ مادام دەیکەینە ڤایۆلین. ڕاتان چییە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٥٨، ٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]