وتووێژ:ڕەگێ خاب

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ ڕەگی خەو نەبێ؟ -Aza (لێدوان) ‏١١:٣٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aza: سپاس بۆ گرنگیپێدانت بە وتارەکە! گەر چی دەزانم ناوی زۆرینەی فیلمەکان وەرگێڕدراون، بەڵام پێشووتریش وتوومە کە لەگەڵ وەرگێڕانی ناوی فیلمەکان نیم بۆیە، بە شێوازی خوێندنەوە فارسییەکەی نووسیم. خۆی ناوە فارسییەکەی «رگ خواب»ە، و منیش سەرەتا وامزانی کە خواب ھەر خەوە، بەڵام لە سێ شوێن کە ژێرنووسی کوردییان بۆی کردبوو نووسیبوویان «خاڵی لاواز» (کە ئەمیشم کردووەتە ڕەوانەکەر). لە گووگڵ ترانزلەیتیش بە «Weak spot» ماناکەم دەستکەوت. جا ئێوەش لە من شارەزاترن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٥، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر حەوسەڵەم نەبوو وتووێژێک بکەمەوە لەسەر ئەم ناوە ناڵەبارەی داتناوە کاک ئازا کردییەوە دەستی خۆش بێ. کاکە ئەوە بە ناشکوری نەبێ ئێمە فارسی دەازنین پرسێکت لێ کردباین خراپ نەبوو. رەگ خواب وشەبەوشە دەبێتە ڕەگی خەو بەڵام زاراوەیکی تارانییە یانی نقطه ضعف (جا نازانم کوردی چی بۆ دانراوە). بۆ ئینگلیزیەکەشی چاو لە imdb کە لەوێدا نووسراوە Subdued. بە ھەر حاڵ ئێمە خۆمان بمانەوێ لە کوردیدا دەستەوشەی فارسی بڵێین ئەوای ناڵێن دەڵێین ڕەگی خاب. دوایی ناوی فیلم خۆ ناوی تایبەت نییە کە نایکەنە کوردی! ھەر لەگەڵ وەرگێڕانم.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ وەرگێڕانم Şûşe وتووێژ ‏١٦:١٤، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام لە ئێراندا ئیستیلاحێک ھەیە ئەڵێ «ڕەگی خەوی فڵانە کەسی لە دەستدایە» واتە ئەزانێ چی بکا فڵانە کەس دەسەمۆ و گوێڕایەڵی خۆی بکا. ناوی فیلمەکە لەمەوە ھاتووە. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جاران وایان ئەزانی بۆ ھەر سیفەتێکی ئینسانی ڕەگێ لە لەشدا ھەیە. بۆ وێنە ڕەگی غەیرەت، ڕەگی شێتی. وە ئەگەر ئینسان بتوانێ ئەو ڕەگە بدۆزێتەوە و دنەی بدات ئەو سیفتە خۆی لە ئاکاردا نیشان ئەدات. ڕەگی خەویش ھەر بەو نەوعە. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: ئەمە بەکارھێنەرێکی نوێ بێ و ئەم ڕەخنەیەی بەڕێزت بخوێنێتەوە، یەکسەر بۆی دەردەچێت! من فارسم؟! لەجیاتی لۆمەکردن، چاکی بکە! تکایە نەرمتر بە. ئەمجا من لەخۆشمەوە ئەوەشم دانەناوە. ھەر لە IMDb و لەخوار ناوە ئینگلیزییەکەوە نووسراوە Rag-e Khab (original title)، کە ھەر دەبێتە /ڕەگێ خاب/. بە عەرەبییش «نقطة ضعف»ە. سەبارەت بە وەرگێڕانیش تەنانەت لە ویکیپیدیاکانی عەرەبی و فارسییش بڕێک وەردەگێڕن و بڕێکیش وەکوو خۆی دەھێڵنەوە. سەیری وتووێژە کۆنەکانی خۆمانیشم کرد و بۆچوونی جیاواز ھەبووە لەسەر ئەم باسە کە تا ئێستا وتووێژێکی جددییان لەسەر نەکراوە. ئەوەتا کاک Azaیش لە وتووێژ:گۆڕانی خراپ ھەمان قسەی کردووە. بەھەرحاڵ، من درێژە بەم باسی وەرگێڕانە نادەم چوونکە دەزانم بێھوودەیە. کاک @Aza: ڕاستییەکەی ئەم لێدوانەی دوایی قایلی کردم کە ناوی فیلمەکە ھەر لەوەوە ھاتبێت کە باست کرد. خۆشم بیستوومە کە دەڵێن: «بەخوا ئەمە ڕەگێکی ھاریی تێدایە.» ھەر خۆیشی [بۆچوونی خۆم] لە فیلمەکەدا کامران مینا بەخۆیەوە پەیوەست دەکات کە دەتوانم بڵێم ھەر دەچێتە قاڵبی دەسەمۆکردنەوە. ئێستا بەگشتی دەڵێن بکرێتە «ڕەگی خەو»؟ ئەی سەبارەت بە ڕاست و دروستیی «خاڵی لاواز» چی (کە بەپێی گووگڵ ترانزلەیتیش بێ کێشەیەکی نییە)؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەردووکیان لە ڕەگێ خاب باشترن، چون نە کوردییە نە فارسی. ڕەگی خەو ڕەنگە کوردیش حاڵی بێت. خاڵی لاوازیش وەرگێڕاوی نقطة ضعفی عەرەبییە (بڕوانە en:Calque). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەر:Aram: ئەگەر ناڕەحەت بووی کاکە ببوورە. ھەمووتان بۆ من لێرە بە قەد یەک بەڕێزن و فەرقتان بۆ من نییە. بەس لەگەڵ ئێوە دیارە ڕەحەتترم ڕەنگە بێپەردەتر قسە بکەم دەنا ھیچ شتێک لە دڵمدا نییە. ئێوە بەڕێوەبەرن چالاکن ئاشنان لەگەڵ ویکی منیش دەزانم تازەکار نین زیاترتان تێ ڕادەبینم و چاوەڕوانیشم لە ئێوە زیاترە.
کەلک Calque یەکێک لە چاکترین ڕێگەکان بۆ پەرەپێدانی زمانە. ھەڵبەت لەوانەیە وشەی عەرەبییەکەیش خۆی کەلک بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: ڕەگێ خاب-م تەنیا بەشێوازی خوێندنەوە فارسییەکە داناوە. کاک @Calak: گرنگ نییە. :) لە ئێستادا بۆ من لە گشت چتێ گرنگتر ناوی وتارەکەیە کە بە ئەنجامێکی باش بگات. ڕاستییەکەی من ھەر خاڵی لاواز-م بەلاوە باشترە. گەر زۆرینەشتان دەڵێن بکرێتە ڕەگی خەو و دڵنیان کە ھیچ کێشەیەکی نییە، ئەوا من گرفتێکم نییە. سپاس بۆ ھەمووتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٠، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کوردیدا ڕەگی خەو مانای نییە. وەک ئەوەیە لە ئنیگلیزیدا بڵێی sleep vessel! منیش ھەر لەگەڵ خاڵی لاوازم.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من لەگەڵ ڕەگی خەوم. بۆ مانای نییە؟ ماناکەی ئەوەیە کە شیم کردەوە. Aza (لێدوان) ‏١١:٠٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە مانای فارسییەکەی بوو شیت کردەوە. قسەکەت قەبووڵ. رگی خوابیش لە فارسیدا دەبێتە carotid. کوا لە کوردیدا وەھا شتێکمان ھەیە؟-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

حاڵی نەبووم! carotid؟ Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٤، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرەدا نووسراوە ناوەکەی تری خواب‌رگ مشترک-ە. بەڕاستی وا ھەیە لە کوردیدا بەمە وترابێ ڕەگی خەو؟--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٦، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٣ بەستەری دەرەکیی ڕەگێ خابم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٥٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]