وتووێژ:گۆڕانی خراپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

بەڕای من شکانی خراپ گوونجاوترە!!! --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٠٤، ٣١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)

بە ڕای من ھەر ئەبێ برەیکینگ بەد بێ. ناوی وا ھەر نابێ تەرجومە بێتەوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
من بۆ هەمیشە وتوومە ناوەکان بەزمانی خۆیان بنووسینەوە، وەرگێڕانییان بۆ کوردی هیچ سوودێکی نییە چوونکە گەر باویش بن تەنیا لەناوچەیەکی کوردستان باودەبن بەڵام گەر ناوی خۆی بنووسینەوە ئەوا کێشەمان بۆ درووستنابێت و ئەو هەموو وتێژەشی ناوێت! >Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
لەم بابەتەدا ئاڵۆزی یان تێکەڵیێک ھەیە، نەک تەنیا لە زمانی کوردی، لە زمانەکانی تریش، ناوی زۆرێک لە شتەکان وەردەگێڕن و ھەندێکیان وەکوو خۆی، لە بابەتی فیلم و زنجیرەکاندا باشترە ناوەکەش بە کوردی بکرێ، بەتایبەتی گەر فیلمەکە ژێرنووس یان دۆبلاژکراو بێت بۆ کوردی. بەڵام کە فیلمێک یان زنجیرەیەک ناوە ڕەسەنەکی باو بوو لەنێو خەڵکدا، لە ویکیپیدیاش ھەر ئەویان بەکاربێت چاترە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٤٨، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)