وتووێژ:ڕۆم (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێم وایە ڕۆم جیاوازە لە ڕۆما. ئەگەرچی ئەم وشەیە دەشێت کورد بەھەڵە لە Rome ـەوە وەریگرتبێت، بەڵام من لەچی کتێبێکدا خوێنبێتمەوە وشە ڕۆم وەک ئاماژەیەک بۆ ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بەکارھاتووە. ھاوکات، ھەندێک جاریش بەمانای خەڵکی Roman Empire بەکارھاتووە.

مەحوی دەڵێ:

شاھی ڕۆم و خاکی عە‌جە‌م مولکی تۆبێ بە‌یە‌ک عانە
عومری نوح وھێزی نە‌مروود زێڕی تۆبێ ئە‌م شاخانە
جە‌ماڵی یوسفت ھە‌بێ وزانایی لوقمانی حە کیم
ئە‌نۆشی شە‌ڕابی مە‌رگ خانە و لانە‌ت گۆڕستانە

لێرە مەبەستی شای مەملەکەتی ڕۆمانییە. بۆیە پێم باشە ئەم پەڕەیە ئاڕاستەکەر بێت بۆ ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی -برووسک (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک برووسک بۆ تێبینییەکەت. لەڕاستیدا من وشەی ڕۆمم ھەر بە مانای وڵاتی تورکان بیستووە. بەڵام سەیری ھەنبانە بۆرینەشم کرد ھەر تێیدا نووسرابوو «وڵاتی ترکان» و فارسییەکەی «ترکیّە» (کە دەبێتە تورکیا). لە بەرامبەر ڕۆمیشدا نووسرابوو «ترکی خەڵکی وڵاتی ترکان» و بە فارسی «ترک ترکیّە» (تورکی تورکیا). من لەگەڵ برایەکی کورمانجیش قسەم دەکرد لە قسەکاندا وتم با ناوی «تورکی» تێدا نەبێ، بە جەفەنگ وتی ئەی بڵێین چی؟ بڵێین ڕۆمی باشە! (یانی ڕۆمی لای ئەوانیش یانی تورکی).
ھەر مامۆستا ھەژاریش شێعرێکی ھەیە ئاماژەی بە چوارپارچەی کوردستان دەکا دەڵێ: بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم/لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم؛ کە لێرەدا خاکی عەرەب یان عێراق و سووریا و مەبەست لە ئێرانیش ڕوونە و ڕومیش دەبێتە تورکیا.
ھەڵبەت ڕەنگە ڕۆم مانای تریشی ھەبێ. پێم وایە دەبێ زیاتر لای ئێمە بە ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی (ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی ڕۆژھەڵات) وترابێ. بۆ نموونە شاعێرێکی گەورەمان ھەیە بە ناوی مەولانای ڕۆمی کە لە قۆنیە (تورکیای ئێستا) ژیاوە. سەبارەت بە ناوی ئەم شاعیرە لە ویکی ئینگلیزیدا نووسراوە:
As such, there are a number of historical personages born in or associated with Anatolia known as Rumi, a word borrowed from Arabic literally meaning “Roman,” in which context Roman refers to subjects of the Byzantine Empire or simply to people living in or things associated with Anatolia.
جا نازانم ڕەنگە ڕۆم وەک کاک برووسک دەڵێ بە گشت ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی وترابێ. لە ڕۆژھەڵات بە شاری ڕۆماش ھەر دەڵێن ڕۆم بۆیە بە بڕوای من ئەم پەرەیە دەبێ بکرێتە پەڕەی ڕوونکردنەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٣، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وایە ئەگەر وتاری Rûm لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا بخوێننەوە خراپ نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٧، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من سەیری ئەم وشەیەک لە فەرھەنگی مامۆستا گیویش کرد؛ ئاوا نووسرابوو:
ڕۆم: نەتەوەیەکی ناودار و گەورەیە کوردان لە دەستی وان گەلێک زیان و ئازاریان دیتووە. زۆر جاران زێی فورات سنووری کوردان و ڕۆمان بووە. ئەمڕۆ کوردان بە ترکی نەنەدۆڵێ دەڵێن ڕۆم؛ وا دیارە کە ترکان جێگای ڕۆمانیان گرتووە.
ڕۆمی: کوردان بە ترکان دەڵێن ڕۆمی. خانی پایەبەرز دەفەرموێ:

ئەڤ ڕۆم و عەجەم بەوان حەسارن/کورمانج ھەمی لچار کەنارن

کە وا بوو ئاشکرایە لە کوردیدا ڕۆم و ڕۆمی بە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمی و دوایی بە وڵاتی تورکیا وتراوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]