وتووێژ:ڕاکێشان (فیزیک)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێشکردن گونجاوتر نییە؟ --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sarchia Banokay: پێم وا نەبێ. کێش یانی weight. بەم جۆرە کێشکردن دەبێتە دیاریکردنی weightی ماددە.--چالاک وتووێژ ‏٠٤:٣٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کتێبەکانی فیزیکی باشووردا بۆ Gravity چی دانراوە؟--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشکردن یان داناوە، gravitational force هێزی کێشکردن. şûşe وتووێژ ‏١٣:١١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمانە ھەموو ئاکامی چاولێکەریی عەرەبییە، چون لە عەرەبیدا جذب و جاذبية دانراوە. دەی کێشکردن یان کێشان. دەی وتبایان کێشان نەدەبوو؟ رەنگە پێیان وابووە کێشان بە مانای وەزنکردنە. دەی خودی کێشکردنیش دەتوانی وەزنکردن مانا بدا ناتوانێ؟ مەگەر کێش بەرامبەری وەزن نییە؟ ڕاکێشان ھەندێک باشترە گرفتی نییە لەگەڵ وەزن تێکەڵ بێ بەڵام بەڕاستی ڕاکیشان یانی attract.
دەبێ بزانین لە ئینگلیزیدا چۆنە. Gravityی ئینگلیزی وشەیەکی لاتینییە و خۆی لە وشەی gravis وەرگیراوە بە مانای قورس. لە کرمانجی و لە فارسیدا بە قورس دەڵین گران. ئاشکرایە gravisی لاتینی و گرانی کوردی ھەر یەک شتن. ھەر بۆیە لە زمانی فارسیدا گرانی/گرانشی بۆ دانراوە. ئاوا دەبێ بۆ وشەکان بەرامبەر دابنرێ نەک بە چاولێکەریی عەرەبی کە زمانێکی سامییە و فڕی بە کوردییەوە نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کتێبەکانی جیۆپرۆجێکتس دەڵێن فیزیا، ئەم وشەیە گونجاوترە وەک لە فیزیک پێموابێت.—ژیار وتووێژ ‏١٦:٠٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ چون لە دنیادا ھەر عەرەب دەڵێ فیزیا زۆر گونجاوە. ھەر وا چاولێکەریی عەرەب بن بزانم بە کوێ دەگەن.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٣، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان، هەر بەڕاست چارە چییە؟ ئەوە خۆ یەکەمین هەڵە نییە، من هەر سەرم لەوانە سووڕ ماوە، [١]، [٢] [٣] وەڵا ئەو منداڵە فەقیرانە بۆیە هێندە ڕقیان لە بیرکاری و فیزیکە، منیش بام ڕقم لێ دەبوو، چۆن دەیخوێنن. :( şûşe وتووێژ ‏١٦:٢٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک گیان ئەمە پێشنیار بوو، لە باشوور ھەر لە کتێبە فەرمییەکانی زانستەکان دەڵێن فیزیا. جا خۆ خەتای من نییە من ھەر لە مناڵیمەوە بەوە بیستومە، ھەڵەی من چییە؟ دەستکاریکردنێکی خۆش! :)—ژیار وتووێژ ‏١٩:١٤، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

راست دەکەی. دەڵێن خوویەک گرتت بە شیری تەرکی ناکەی بە پیری. لە مناڵییەوە ئێوە ئاوا دەعەملێنن، بە عەرەبی کوردێنراو. بۆیە پێتان وایە ھەر چی لەم کتێبانەدایە ڕاست و دروستە. بەخوا زۆر بەکەمی شتێک ھەیە لە کتێبانەدا ھەبێ و ڕاست بێ. ھەمووی عەرەبییە بە ناوی کوردی دەرخواردی ئێوەی بەستەزمان دەدەن.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٣، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاکی بەڕێز جەنابت هەر دەڵێی لاسایی کردنی عەرەب، کاکە خۆ ئەم یاسا دەڵێ دوو تەن دەتوانن یەکتر ڕاکێشن، یەکتر بکێشن بۆ لای یەک، یەکتر کێش بکەن، یاساکە ئەوە دەڵێت! ئیتر جوان و پڕ بە پێستن ئەم وشانەEyubm (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]