بڕگەی زیاد لە ئەنجامی بڕینی قووچەکێکی دووانی بە ڕووتەختێکدا دروست دەبێت.
بڕگەی زیاد[١] (بە ئینگلیزی: Hyperbola) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە بەھای ڕووتی جیاوازی دوو دوورییەکانیان لە دوو خاڵی دیاریکراو بڕێکی نەگۆڕە. ھەر یەک لەم دوو خاڵە پێی دەوترێت تیشکۆ و بەو ڕاستەھێڵەی پێیاندا دەڕوات دەوترێت تەوەری تیشکۆیی و بەو ڕاستەھێڵەی ھەر دوو سەری بڕگەکە دەگەینێت پێی دەوترێت تەوەری ڕاستی و ناوەڕاستەکەی دەبێتە چەقی بڕگە زیادەکە، ئەو ڕاستەھێڵەی ئەستوونە لەسەر تەوەری تیشکۆیی پێی دەوترێت تەوەری ئاوەڵ (خەیاڵی)،
بڕگەی زیاد بەوە لە ھەردوو بڕگەی ناتەواو و کەوانەبڕ جیا دەکرێتەوە کە پێکدێت لە دوو لقی ھاوتا بە پێی چەقەکەی و تەوەری ئاوەڵەکەی. ھەر بڕگەی زیادێک دوو لێنەکەوتی ھەیە کە لە چەقی بڕگەزیادەکە پێکدەگەن.
شێوەی گشتی ھاوکێشەی بڕگەی زیاد
- [٢]
لەم ھاوکێشەیەدا
چەقی بڕگە زیادەکەیە.
شێوەی پاڕامێتری ھاوکێشەی بڕگەی زیاد یەکێک لەم سێ ھاوکێشەیە:
جیاوازیی چەقی بڕگەی زیادی
بریتییە لە
- ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
- ^ Larson & Hostetler, p.463
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
بڕگەی زیاد تێدایە.