وتووێژ:چوارگۆشە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Amine yousefi: چوارگۆشە بەڕاستی بەرامبەرێکی باش نییە بۆ square. لاکێشە و زۆر شێوەی تریش چوارگۆشەن واتە چوار دانە گۆشەیان ھەیە. زۆر بە ھیوا بووم ناوی ئەم وتارە بگۆڕین بەڵام ناوێکی باشم پێ شک نەدەھات. تاکوو لەم بەینە لە فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزیی ئەوفیق وەھبیدا وشەی «چوارێن» -م دی کە لە بەرامبەریەوە نووسرابوو square. ئەمە بە ڕای من زۆر تەواو. حەز ئەکەم ڕای ئێوەش بزانم. --Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وابزانم @Calak:ـیش کێشەی لەگەڵ چوارگۆشە ھەیە. خۆم چوارێن-م پێ خراو نییە، و لە ھەنبانەبۆرینەش «چوارسوچ» بەرانبەر چوارگۆشە دانراوە. ئیدی نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza: منیش لەگەڵ چوارگۆشە نیمە، لێرەش کاک چالاک باسی کرد، وتووێژ:فرەگۆشە، نازانم گۆڕینی ئەو ناوانە لە ویکیپیدیا ھیچ فایدەیەکی ھەیە یان نا، ھەڵبەت ڕەنگە زەرەریشی ھەبێت چوارێن باشترە لە چوارگۆشە، بەڵام ھەر ناوێک پێشنیار بکەین گەر لایەن و کەسێ پشتگیری نەکات کەڵکی نییە :( Şûşe وتووێژ ‏١٨:٤٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە لەوێش باس کراوە. ئەو وتووێژەم نەدیبوو. بە ڕای من ئەم ھەڵانە ئەبێ ڕاست بکرێنەوە ئەگەر بێت و ڕاست نەکرێنەوە زمانەکەمان لە ناو دەبەن. ئەمانە خۆ ئەوە نییە بڵێی سەلیقەیە ئەمانە ھەڵەی زەق و زیت و ئاشکران. یەکێ ئەم چوارگۆشەیە زۆر بە سەر دڵمەوە بوو و چەن ساڵە مێشکمی مەشغووڵ کردووە یەکێکیش وشەی بارستە کە خوا ئەزانێ بۆ بەرامبەر بە mass دانراوە . ئەوەش لەوانەیە کە ئەبێ حەتمەن بگۆڕدرێ.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لە وتووێژ:فرەگۆشەدا وتم لەگەڵ چوارگۆشە نیم بۆ square چون «Rectangle و Trapezoid و Parallelogram و Rhombus ھەموویان چوارگۆشەن». بەڵێ چوارێن ھەیە لە فەرھەنگی مامۆستا گیوی موکریانیشدا ھاتووە پێم باشە. دەبێ square ناوێکی تایبەتی خۆی ھەبێ. وشەی چارچک-ی کرمانجیش ھەیە بۆ ئەمە لە سۆرانیدا دەتوانین بڵێین چوارچک.
من بۆ angleیش گۆشەم پێ باش نییە. کوردی نییە و فارسییە. سووچ-مان خۆمان ھەبوو. تازە سووچ یەک کەرتە گۆشە دوو کەرت. کە دەڵێی سێگۆشە دەبێتە سێ کەرت بەڵام سێسووچ دوو کەرتە. تازە ھیچی لەگەڵ ناکرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:چوارچک نابێت. لاکێشەش چوارچکە. یانی چوار دانە گۆشەی چک یان ٩٠ دەرەجەی ھەیە.--Aza (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لێرەدا دڵنیا نیم چک مانای ھەیە یان پێشگرە وەکوو سپیچک، پێچک، گورچک، سوورچک و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٨، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: حەسەن گونەیلی خۆی بە مانای ڕەق و وشک بەکاری ھێناوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لێم تێ نەگەیشتی! بەڵێ دەزانم چک وەک وشەی سەربەخۆش ھەیە و مانای ھەیە وتم دڵنیا نیم کە لێرەدا وشەی سەربەخۆیە یان پاشگرە. من دەڵێم لێرەدا چک وەک سپی و سپیچک (spîçk) وایە و پاشگرە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٤، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیری ئەو فەرھەنگەشم کرد. لەوێدا چک-ی بەرامبەری عمود/Perpendicular گرتووە. بە بڕوای من ئەمە تەنیا بۆچوونی خۆیەتی و بۆچوونەکەشی ھەڵەیە. چک لێردا دەتوانێ پاشگر بێ وەک سۆر و سۆرچک.
بۆچوونێکی تر ئەمەیە: چارچک لە کرمانجیدا بە مانای نێفەک ھاتووە. لە ھەنبانەشدا چوارچمک ھەیە ھەر بە مانای نێفەک. بەم پێیە وشەکە دەبێ چمک بێ. چمک-یش لە فەرھەنگی خاڵدا «گۆشەی کاڵا و بەڕە و شتی تر» مانا لێدراوەتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢١، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]