وتووێژ:چنار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

مامۆستا @چالاک: ئەوە بۆچی لینکەکانی ئەو وتارەت دەسکاری کرد؟ ئەوەی کە جەنابت داتناوە فارس پێی دەڵێ چنار، ئەوە بە کوردی پەڵکی پێ دەوترێ. نیشانەی پایزی سیمامە زەردیی پەڵکی ڕوخسارم (ناری) سپیدار لە کوردیدا چناری پێ دەوترێ. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

دەتوانی سەیری گوڵنامەی کوردیش بکەی و وێنەکەی چنار ببینی کە ھەمان سپیداری فارسە. ئەڵبەت نووسەری ئەو سایتەش دەناسم کە ڕوەکناس و کوردیزانێکی شارەزایە، پێویستە ئەوەش زیاد کەم کە ئەویش لە ناوە لاتینەکەیدا تووشی ھەڵە بووە و PLATANUS ORIENTALISی نووسیوە کە ھەمان پەڵکە، دیارە ئەویش لە سەرچاوەی فارسی کەڵکی وەرگرتوە و سەری لێ شێواوە. بەم زوانە لەگەڵ ئەویش پەیوەندی دەکەم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٥، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
نا براکەم تەواوی بۆچوونەکانت ھەڵەیە. چناری کوردی و فارسی یەک شتن. چنار وشەیەکی پاڵەوەییە و لە زمانی پاڵەویشدا ھەر بە مانای plane (کە ھەر دەبێتەوە Platanus) ھاتووە و بۆ ئەمەش سەرچاوەم ھەیە. سپیندار (یا سپیداری) کوردیش ھەر ئەو شتەیە کە بە فارسی دەڵێن سپیدار (ڕەنگە کوردی بێ)؛ ئەوەتا لە ویکیفەرھەنگیشدا ھەر ئاوا ھاتووە: spîndar (خۆ ئیتر ئەوانیش کە کرمانجن بە ھەڵە نەچوون). پەڵکیش لە بنەماڵەی سپیدارە و بە فارسی پێی دەڵێن ترنگوت (بۆ ئەمەش سەرچاوەم ھەیە). سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
چالاک گیان، سەرچاوەی چی؟ :) خۆ ئەمە فیزیکی کوانتۆم نیە کە سەیری سەرچاوە بکەین بۆی. ئەمە ناوی دارێکە، دەبێ بزانین لە کوردەواریدا چی پێ دەوترێ. من خۆم و باب و باپیرم بەوەی کە فارس پێی دەڵێن سپیدار، چنارمان گوتوە. دەبێ بزانین لە ناوچەکانی دیکەی کوردەواریدا خەڵک بەو دارە چی دەڵێن؟ ئەمە سەرچاوەیە. وەک ھەژار دەڵێ دەبێ کوردیی پاراو لە شوان و گاوانەکانەوە فێر ببین (قۆناغی گەڕانەوە بۆ زمانی گوندی). ئیتر ئەمە لە دوو حاڵ بە دەر نیە. یان ئەو دارە لەمێژە لە کورستاندایە و ھەر خەڵک چناریان پێ گوتوە، یان ئەوەی کە لە وڵاتانی دیکەوە ھاتوە و خەڵک ناوی چناریان لە سەر ناوە. دەبێ بزانین خەڵک چیی پێ دەڵێن؟ ھەروەھا کە بینیت لە سەرچاوەی کوردفلۆراشدا چناری کورد ھەمان سپیدار یان تەبرێزیی فارس بوو. (کە وەک فەرمووت سپیداریش ھەر لە کوردی ئەچێ). یان دەبێ ئەوە زیاد بکرێ بە وتارەکە کە لە فڵان شوێنی کوردەواریدا سپینداری پێ دەوترێ و لە فڵان شوێندا سپیندار. سپاسی دووبارە پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١١:١٩، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
باوەڕ ناکەم ئاوا بێ یانی ڕەنگە ئێوە بە ھەڵە چووبێن بۆیە باسی سەرچاوە دەکەم. من پێم نیشان دای لە کرمانجی سپیندار ھەر سپیداری فارسیە. ئەوەتا çinarیش ھەر بەرامبەری چناری فارسیە. سەیری ئەستێرەگەشەی کوردی بە عەرەبیشم کرد بۆ سپیدار نووسرابوو شجرة الحور کە ھەر دەبێتەوە سپیداری فارسی. پێشتریش وتبووم وشەی چنار لە زمانی پاڵەویدا ھەبووە. سپیداریش لە پاڵەویدا سپێدداری پێ وتراوە و ھەر بە مانای poplar بووە. ئیتر ئەم وشانە ھەزار ساڵە ھەیە و بەم مانایە بوون ناکرێ ئاوا ڕاحەت بڵێین وا نییە؛ لێکۆڵینەوەی زیاتری پێویستە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٤، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

منیش پیم وایە چناری کوردی لەگەڵ چناری فارسی فەرقی هەیە. ئەوەی لە ناوچەی سەقز بیستوومە هەر ئێژن چنار کە چی هەرچی تماشای ئەکەم ئەمە ئەو چنارەی فارسەکان نیە. مادیوتووێژ (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٤) ‏١٥:١٩، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

من دژایەیتیم نییە تەنیا پێم خۆشە بزانم بەڕاستی چۆنە. ئەوەی بزانم سپیدار و چنار جیاوازن. پێم باشە بزانم بەڕاستی لە باشوور چۆنە. جارێ وا باشە زیاتر پرس و ڕا بکەین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٥، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە ناوچەکانی ئەردەڵان و باباندا بە زۆری بەوەی کە فارس دەڵێن سپیدار، چنار دەوترێ، پێم وایە لە موکریاندا سپیندار باو بێت (بۆ نموونە بڕوانە نووسراوەکانی ھەژار وەک چێشتی مجێور)، بەس من خۆم ھەتا ئێستە سپیندارم لە ناوچەی ئەردەڵان یان لە کەسانی خەڵکی پێنجوێن و سلێمانی و... نەبیستوە. لە نووسراوەشدا من لە شێعری کەسانی وەک نالی و حاجی قادری کۆیی و حەمدیی ساحێبقران و قانعدا وشەی چنارم دیوە، بەس بە دڵنیاییەوە سپیدار و سپیار و سپیندارم نەدیوە. ھەرچەن ھەموومان دەزانین ناوچەی ئەردەڵان و بابان کەم سپینداری تێدا نیە. دەی بۆچی ئەم شاعیرانە ناوەکەیان نەھێناوە؟

دەستی چناری ڕووت و، سەری شاخ و، لێوی گوڵ (نالی)
کانی پێی سڕ بوو، چناریش دەستی چوو، پەنچەی تەزی (حاجی)
غەیری باڵای وەک سنەوبەر فەرموو کەی بوو بە چنار؟ (حەمدی)

ئینجا بۆ نموونە قانع دەڵێ: باڵا ڕێک و ڕاست ھەروەکوو چنار، ئەم باڵا ڕێک و ڕاستیە دیارە تایبەتمەندیی داری چنارە. ئێستە ئەوەی کە فارس پێی دەڵێ چنار شیاوترە بۆ تەشبیھ لە ڕێک و ڕاستیدا یان ئەوەی کە پێی دەڵێ سپیدار، ھەر چەن قانع لەو بەیتەدا دەتوانێ بڵێ ڕێک و ڕاست ھەر وەک سپیدار یان ھەروەک سپیندار و کێش و قافیەش تێک نەچن بەس نەیگوتوە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:١٧، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)

سپاس، ئەوە منیش خەریکی لێكۆڵینەوەم.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٢، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)
سپاس، ئەوەی کە من پرسیم لە ناوچەکانی نزیک ھەولێردا جیاوازی دەخەنە نێوان سپیندار و چنار، واتە ناوی سپینداریان ھەیە، بەس لە لای سلێمانی وەھا نیە، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)

@Pirehelokan، Min.neel: برایان دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ئەمانەم دەست کەوت:

  • چناری کوردی و فارسی لانی کەم لە کوردیی سۆرانیدا یەک شت نین.
  • سپیندار ڕەنگە لە ھەندێک ناوچە لەگەڵ چنار یەک بن بەڵام بەزۆری وا نییە. بۆ نموونە لە بانە سپیندار و چنار جیاوازن، که پرسیم وتیان سپیندار «بی»یە (بیدی فارسی). وەکی بزانم سپیندار کوردی و فارسی یەک شتن و بە ئینگلیزی دەبێتە en:Populus alba (white poplar)‎.
  • پەڵکیش جۆرێک چنارە و ئەویش لەگەڵ چناری فارسی جیاوازە.

من دڵنیا نیم ناوی زانستی چناری خۆمان چییە. لە جێگایەک نووسرابوو en:Populus nigra (black poplar)‎ بەڵام لەمە ناچێت. وێنەکەم گرت و بارم کرد و بەستەری زمانەکەم لابرد. ئەگەر ئێوە دەزانن چی پێ دەڵێن حەتمەن باسی بکەن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)

زۆر لە Populus tremuloides دەچێت.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)
سپاس چالاک گیان، ئەو وێنەیەی کە دانراوە چنارە. بەس چنار چەن جۆری ھەیە کە من لە جۆرەکانی شارەزا نیم. بۆیە نازانم ئەم وتارە لەگەڵ کامدا لینک بکەین، ھەرچەن ئەو وتارانەشم پێشتر لە ویکیی ئینگلیزیدا بینیبوو، بەڵام چون نەمدەزانی لەگەڵ کام لینکی بکەین من لەگەڵ سپیندار لینکم کرد. ئیتر ھەرجۆر کە ئێوە بەڕێزان بڵێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:٥٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)
کاکە چالاک دەستەکانت خۆش بیت، بەڵێ هەر ئەوەیە کە وێنەکەت داناوە. مادیوتووێژ (٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٤) ‏١٨:٣٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)
بڕیار وابوو بەستەری زمانەکان لاببەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٧، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)
من لام بردبوو، بۆتێک خۆی زیادی کردووە!--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥١، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

کاکە من لە سەقز پرسیارم کرد، ئەو شتەی کە بە فارسی پی ئێژن چنار، لە ناوچەی سەقز پی ئێژن چەقە چنار، بە سپیداری فارسیش ئێژن چنار.مادیوتووێژ (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٩:٣٤، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

دەستت خۆش بێ بۆ شوێنکەوتنی ئەم باسە. نازانم بەڕاستی چەندە دروستە چون چنار و سپیداری فارسی خۆ لە یەک خێزان نین ھەتا ناویان یەک بێ. ئەی بەم وتارەی ئێستامان دەڵێن چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٢، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

ئەمەی لەم وتارەدا باس کراوە لە ناوچەی سەقز پی ئێژن چنار. مادیوتووێژ (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏٢١:٣٤، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

سپاس چالاکی بەڕێز، بەڕێز مادی بەڵێ دیارە ئەمە پێی دەوترێ چنار، چونکە لە سەرچاوەکەشدا ھەر چناری پێ وتراوە و ئەو وێنەیەش کە چالاک دایناوە لەگەڵ وێنەی سەرچاوەکەدا لە یەک دەچن. بەس باس ئەوەیە کە لەگەڵ چناردا بەستەری زمانی بدرێ یان لەگەڵ سپیدار؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣١، ١٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

@Pirehelokan، Min.neel: کاکە کتێبکم ئەمڕۆ دیت زۆر پڕوتەواو لەبارەی ڕوەکەکانی کوردستانەوە. دیاربوو کاری لەسەر کرابوو. لەوێدا چنار بەرامبەری شالک (بدل چنار) فارسی، حور الاسود عەرەبی و Black poplarی ئینگلیزی و Populus nigraی لاتینی دانرابوو. ئەمە دووەمین سەرچاوەیە چنار بە بەرامبەری ئەم دارە دەبینم بۆیە نێوانویکییەکەم زیاد کرد. لەوێدا ئەسپینداری کوردی وەک بەرامبەری سپیداری فارسی دانرابوو. با ئەمەش بڵێم چناری کوردی لە ژێر ئەسپینداردا نووسرابوو چون لە یەک خێزانن بۆیە ھی وایە پێی وایە چناری کوردی سپیداری فارسی بێت بەڵام وا نییە و چنار تەنیا جۆرێک سپیندارە.
ھەروەھا بۆ چناری فارسیش بە کوردی نووسرابوو دار جۆھەر، جەوھەر، ھۆلێ (لە ھەنبانەدا جەوھەردار ھاتووە). تا ئێستا وا بزانم بەشی زۆری کێشەکەمان چارەسەر بووە. بەس لە بیرم چوو سەیری پەڵک بکەم بزانم ئەو بەرامبەری چییە. ئەگەر زانیموە ھەر لێرەدا دەینووسم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٧، ٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)

سەیری پەڵکیشم کرد ئەویش لە ژێر ئەسپینداردا نووسرابوو بەرامبەری en:Populus euphratica (پدە(بید)، پی چوب فارسی).--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٣، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)