وتووێژ:پەردەکانی مێشک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فراوانکردنی وتار و وتووێژی زاراوە[دەستکاری]

Τωαηα (لێدوان) ‏١٧:١١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوتان لێبێت بەڕێزان @Aza، Calak (بەڕێوەبەر/تەکنیکی)، Gejeluk، Pirehelokan (بەڕێوەبەر)، و Daniel abdullah: وەک دەزانن ئەم وتارە دەبێت فراوانبکرێت و کورتە باسی سێ وتاری تری سەرەکیش لە ناوەڕۆکیدا جێیبکرێتەوە کە ئەمانەن: Dura mater, Arachnoid, Pia mater

جا ئەم ناوانە لە عەرەبییەوە وەرگیراون و بە مانای دایکە توند، جاڵجاڵۆکە، یان دڵنەرمەکە دێت و وەک دەزانن ئەم «دایکە» لە کوردیدا ئەو مانایەی عەرەبیەکە نادات و پێویستمان بە وشەیەکی گونجاوترە، من وەک خۆم پەردە بە گونجاو دەزانم و ئێوەی بەڕێزیش لەبەر شارەزاییتان لە یەکێک لە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی یان هیتر بانگکراون و یارمەتی و سەرنجەکانتان بەرز دەنرخێنم و پێمخۆشە بەژداربن، سوپاس. Τωαηα (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، لە فەرهەنگی هەڵۆ کە پزیشکێکی نەشتەرگەریی سەرپەرشتی کردووە بەم شێوەیە.
arachnoid mater:توێی جاڵجاڵۆکەیی
dura mater:تورتەپەردە، تورتەتوێ
pia mater:نەرمەپەردەی مێشک
ئەتوانیت سەیری ئێرەش بکەیت بۆ فەرهەنگی زیاتر. Daniel (گفتوگۆ) ‏٠٧:١٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەخێربێیت کاک@Daniel abdullah، بەڕاستی دەمێکە چاوەڕێی وەڵامت بووم بەڵام چونکە ئاماژەت پێمنەدابوو نامەم بۆ نەهاتووە. بەهەرحاڵ من پێشتریش دڕایڤەکەتم دابەزاندبوو بەڵام ئەوەندە بابەتی تیابوو نەمزانی کامیان بکەمەوە، ئێستا کە خۆت ئەم وشەی «تورت»ـەیەت دۆزیوەتەوە زۆرم بەدڵە و ئەگەر هاوڕێیان هیچ وەڵامیان نەبوو پشتبەخوا هەفتەی داهاتوو وتارەکان بەپێی پێشنیاری جەنابتان دەنوسم. دووبارە سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک @د. توانا ع. بەرزنجی, فەرهەنگی هەڵۆ Hallo medical dictionary) شتێکی یاشە ئەتوانی سوودی لێ ببینی.
Daniel (گفتوگۆ) ‏٠٧:٢٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا: ئەمانە لە فەرهەنگەکاندا هاتوون:
نەرمەپەردە یان نەرمەدا (دا یانی دایک) = pia mater
ڕەقەپەردە یان توندەدا، سفتەدا = dura mater
پەردەی جاڵجاڵۆکەیی یان جاڵجاڵۆکەئاسا (-oid بە مانای -like دێ کە بە کوردێ ئەبێتە -ئاسا یان شێوە-) = arachnoid
ئێمە بە membrane و meninx ھەر ئەڵێین پەردە. بە ڕای من یەکێکیان بگۆڕین باشترە. لێرەدا، لۆخ بۆ membrane ھاتووە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٥٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس@Gejeluk، لە arachnoid ئێمەش وەک چەند زمانێکی تر (فارسی، ئیسپانی، ئیتاڵی…هتد) دەتوانین وشەی پەردەکە لاببەین و بە سادەیی بنوسین «جاڵجاڵۆکەئاسا». بەڵام بۆ ئەوانیتر بەپێی چ یاسایەک دایک بووەتە دا؟ وە بۆچی پەردە یان توێ بەکارنەهێنین؟
بۆ مەسەلەی meninx یش هیچ جیاوازی نیە لە ڕووی ماناوە تەنها ئەوەیە لاتینییە و وشەکەی تر ئینگلیزییە. بەپێی ئەم پێناسەیەبێت لۆخ بە facia تێدەگەم ئەوەی گۆشت و پێست جیادەکاتەوە نەک ئەو پەردەیەی خانە و شانەکان دادەپۆشێت. دووبارە سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٧:٤١، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا: دا یانی دایک. دایە، دایک و داپیریش ھەر لەوەوە دروست بوون.[١] (سێیەم سەروشە) membrane بە عەرەبی غشاء و بە فارسی غشا -یە. meninx بە عەرەبی سحاءة و بە فارسی شامه -یە. لەبەر ئەمە وتم. توێ باش نییە. توێ یانی چین. ‎Gêjełûk ‏١٨:١٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ــ@Gejeluk، دروستە هەر خۆی dura پەردەیەکی دوو توێییە، ناکرێ ناوەکەشی هەر توێ بێت. وە بۆ مەسەلەی پاشگری «دا» یش من قەناعەتم بە قسەکەت هات و پێم جوانە شتێکی. لەسەر پێشنیاری تۆ و کاک دانیاڵ ئەم ناوانەم دیاریکردووە ئەگەر تا هەفتەی داهاتوو هیچ لێدوانی تر نەبێت:
تورتەدا: Dura mater
جاڵجاڵۆکەئاسا: Arachnoid
نەرمەدا: Pia mater
کاتێکی شاد Τωαηα (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی و @Gejeluk: من پێم وایە لێرەدا باشترە بڵێین ماک ھەتا دا چون پێم وایە ماک زیاتر وەک پاشگر لە کوردیدا لە کار دەکرێ و دا وەک پاشگر تۆزێک نامۆیە. بۆ نمونە دەڵێن زگماک ناڵێن زگدا یان زگدایک.
پاشان پێم وایە Dura دژمانای Piaیە یانی بە کوردی دەبێتە ڕەق نەک تورت.
Arachnoid یانی «وەکوو تەونی جاڵجاڵۆکە» نەک «وەکوو جاڵجاڵۆکە» بۆیە جاڵجاڵۆکەئاسا ھەڵەیە. چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نیە@Calak، باشە ئێستا ڕوونیبکەوە ئەگەر ئەو «ماک»ـە هەمان واتای دایکە چۆن؟ پاشانیش ئەنجامی کۆتایی بنووسە ناوەکان چۆن بن بەم شێوەیە ١- ٢- ٣- . تکایە با ئەم مشتومڕە لەوە زیاتر نەخایەنێت چون زاراوە هێندەی ناوەڕۆک گرنگنیە لەم قۆناغەی ئێستادا تەنیا شتێکمان دەوێ ٣ وتارەکەی پێ دروستبکەین ئەوەی تر بۆ داهاتوو. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی لۆخە ناسکە، لۆخە ئەستوورە، لۆخە تەونۆکە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٣، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی ئێستا خوێندمەوە لە سەرەوە نووسیبووت لۆخ بۆ facia باشە. پێم وایە تۆ ڕاست ئەکەی. کەوایە پێشنیارەکانم وەرئەگرمەوە. ئێستا شتێ بە مێشکم ناگات. بەڵام ئەتوانم لە ڕووی وشەوە بۆت شی کەمەوە تا باشتر بتوانی بڕیار بدەی. mater ڕێک لە کوردیا بووە بە «ماک» بە مانای دایک. piaش ھاوڕیشەکەی لە کوردیدا وشەی «پاک»ە، مەبەست ئەوەیە کە ئەم لۆخە یا ئەم پەردەیە ناسک و تەنک و نەرمە. duraش ھەمان «دروست»ی کوردییە، مەبەست ئەوەیە کە پەردەکە پتەو و بەخۆیەوەیە. بۆ داوی جاڵجاڵۆکەش ھەر ئەکرێ بڵێین داو یا تەونۆکە. کەوایە ئەگەر وشە بە وشە وەریان گێڕیتە سەر کوردی ئەبن بە پاکماک و دروستماک و تەونۆکە. بەڵام من ناڵێم وشە بە وشە و پیت بە پیت بکەین. تەنیا ئەمەم وت بۆ ئەوە شتەکە ڕوون بێتەوە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza، سوپاس بۆ ماندووبوونت لەوانەیە @Calak وەڵامێکی گونجاوی پێبێت با چاوەڕێ بین. Τωαηα (لێدوان) ‏١٣:١٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی و @Aza:
بۆ وشەی ماک کاک ئازا ڕوونی کردەوە و ئەگەر زانیاریی زیاترت دەوێ دەتوانم لەسەری بنووسم.
لە وشەنامەکەندا dura بە ئینگلیزی hard, rough (of a touch) مانا کراەوەتەوە. من پێم وایە لەم وتارەدا زیاتر مەبەست roughە کە بە کوردی دەبێتە زوور (بە فارسی زبر) لە بەرامبەر piaدا کە ناسک-ە (وەک کاک ئازا وتی). لە فارسی و ئینگلیزیشدا لە وەسفی Pia materدا وشەکانی ظریف و thin ھاتووە کە بە ناسک نزیکترن. ناسک و زووریش دژمانای یەکترن. بۆیە پێشنیاری من ناسکەماک و زوورەماک
بۆ Arachnoidیش وەک کاک ئازا وتی تەونۆکە باشە یان تەونیژە (وەک بانیژە و لاویژە و ...). چالاک وتووێژ ‏١١:٣١، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک@Calak، دروستە بەڵام زگ+ماک واتا ئەو کێشانەی لە زگی دایکیدا دروستبووە، بۆ نمونە لە گوگڵ بنووسە ماکەکانی نەخۆشی شەکرە، ئیدی ئەوەندەی من بزانم ماک واتای پەڵە و نەخۆشیە، وە ئەو زوورەش بۆچی «زبر» نەبێت؟ خۆ لای ئێمە زبر زیاتر باوە و گونجاوە ئەگەر لە فارسیەوەش وەرمانگرتبێت. بەس تکایە ئەگەر زوو وەڵامدەیتەوە Τωαηα (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی:
سەیری مانای ماک بکە. مانای یەکەم نووسراوە «هۆی دروس بوون»؛ ماکەکانی نەخۆشی شەکرە یانی «هۆیەکانی دروستبوونی شەکرە». مانای دووەمیش نووسراوە «دایک». کە دەڵێن زمانی زگماکی مەبەست «زمانی دایکی»یە نەک پەڵە و نەخۆشی!
زبر فارسییە و زوور کوردییەکەیەتی. وەک چۆن لە فارسیدا دەڵێن سبک بەڵام بە کوردی سووک. ئەگەر زوور-یشت بە دڵ نییە دەتوانین بڵێین ئەستوور و ئەستوورەماک. ئەگەرچی زوور کوردی و بێکێشەیە. چالاک وتووێژ ‏٠٤:٥٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی پێم وایە ماکە ناسکە و ماکە ئەستوورە جوانترن. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بڕیاری کۆتایی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان@Calak, @Aza, @Daniel abdullah,, @Gejeluk، پێشەکی زۆر بمبورن کە کەمتەرخەم بوومە لە پشکنینی کوردی باکووری، شتی زۆر فێربووم لەم وتووێژەتان و نامەوێ بڵێم هەمووی جارانی سفڕ بەڵام ڕێگایەکی ئاسانتر هەیە کە بینیم ئەم وتارەی کوردی باکووری پێش ئێمە کەوتوون و ناویان بۆ داناوە. جا بڕیارم دا لە ناوخۆماندا بیکەین بە دەنگدان چەند کەس لەگەڵ ئەوەیە ئەم ناوانەی (بەرهەمی وتووێژ) وەک خۆی بمێنێتەوە، و چەند کەس پشتگیری هاوتاکردنی دوو ویکییەکە دەکات؟ *بە نیازنیم ٣ وتاری سەرەکی دروستکەم تا ئەمەیان هاوتای ئینگلیزیەکە فراوان دەکەم، دەتوانین چەند جارێک ناو بگۆڕین. Τωαηα (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

🟢➕ لەگەڵ هاوتاکردنی دوو ویکییەکەم.Τωαηα
🟢 من لەگەڵ ئەوانەم: تەنکەماک، ئەستوورەماک و تەونۆکەماک. یانی بەر لە دیتنی کرمانجییەکەی دەمویست ئەمڕۆ بنووسم تەنک و ئەستوور باشترن چونکە بە ئینگلیزیش لە پێناسەیاندا نووسراوە thin و thick کە ڕێک دەبێتە تەنک و ئەستوور. چالاک وتووێژ ‏٠٤:٢٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak, پێموایە ئازاش هاوڕاتە گەر بێت و خۆی دەنگبدات Τωαηα (لێدوان) ‏١٠:١٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی دژایەتیم نییە گەر بکرێ بە پەردە تەنکەکەی مێشک یا پەردە ئەستوورەکەی مێشک. ئەوانەی کاک چالاک کورتترن، ئەمانەی تۆ زووفامترن، یانی زووتر ماناکە ئەدەن بە دەستەوە. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza تکایە دەنگێکی ڕوون و ڕاستەوخۆ بدە، ئێستا ناوەکانم گۆڕی وەک دوایین لێدوانی @Calak٫ تاکە جیاوازی لەسەر بەکارهێنانی وشەی پەردە و ماکە. ڕەقەپەردە و تەنکەپەردە خواستی منە. سوپاسΤωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دوایین لێدوانی من ڕەق نەبوو ئەستوور بوو. چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٣، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak، برا سەیرێکی وتارەکە بکە، مەبەستم ناوەکانی وتاربوو وەک دوایین لێدوانی تۆیە، بەڵام من پشتگیری هاوتاکردنی دوو ویکیەکە دەکەم و وشەی پەردە بەهەڵە نازانم لە بڕی دایک. Τωαηα (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی: ویکیی کرمانجیش ھەزار وشەی ھەڵە و پەڵەی داناوە مەرج نییە حەتمەن ھەڵەی ئەوان دووپات کەینەوە. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٠٩، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]