وتووێژ:مەستوورە ئەردەڵان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بینینی وتارەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا

ئەو شیعرەی مەولەوی بۆ مەستوورە نەوتراوە. بۆ پیاوێکی جانەوەرەیی وتراوە کە دۆستی مەولەوی بووە و لە مزگەوتی دارولئیحسانی سنە فەقێ (یا مامۆستا) بووە. ھەژار بە ھەڵەدا چووە.--Aza (لێدوان) ‏١١:٢٤، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:، لێرە دوو بەیتەکەی مەولەویت سڕییەوە کە وتراوە بۆ مەستوورە نووسراوە. ھەردووکی ھەژار و قەرەداغی وایان داناوە ئەوە بۆ مەستوورە نووسراور. بەڵام، مەلا عەبدولکەریم ڕوونی دەکاتەوە کە بە ھاوڕێیەکی فەقێیەتیی دانراوە. بۆیە بە بڕوام بیرۆکەیەکی چاکە کە ئەو شێعرە بە وتارەکە زیاد بکرێتەوە و ھەردوو بۆچوونە ڕاست و ناڕاستەکەش. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:دەی باشە، با خەڵک بزانن. زۆر کەس ئەو ھەڵەیە دووپات ئەکەنەوە. تەنانەت لە فیلم و دۆکیومێتەریشدا ھاتووە.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەستوورەی ئەردەڵانە نەک مەستوورە ئەردەڵان. ئەو کات ھێشتا ناوی خانەوادەگی دانەھاتبوو.Aza (لێدوان) ‏١١:٥٤، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆی ئەو یائەم لە زۆر شوێن بینیوە کە نەنووسراوە یانیش نووسرابێت گوازراوەتەوە و یائەکەی لێ کراوەتەوە وەکوو عوسمان کوڕی عەفان، عومەر کوڕی خەتتاب و زۆری تر، کە بە بۆچوونی خۆیشم نەنووسرێ باشترە چوونکە کەس توانای نییە ئەو ھەمووە دەستکاری بکاتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەردووکیان ڕاستن. شۆرەت لە ڕابردوودا لە کوردەواری بە زۆری ئاماژە بە شوێنی لەدایکبوون یا تایەفە و... بووە یا خۆبەستنەوە بە شەخسێکەوە (بۆ نموونە لە ئینگلستان بە پیشە بووە وەک بەیکر و سمیت و...). ناوی خانەوادەگی (فامیل) دواتر لە کوردیدا بەزۆری ھەر لەسەر ئەم ئەساسە دانراوە. وەک تاڵەبانی، شارەزووری، بەرزانی، چۆڕی، خانی، کانیسانانی، گۆرانی، مەردۆخی، حەسەنی و... ئەم فۆرمەش لە کوردیدا باوە: ناو+ی=ئاوڵناو. بۆیە لە ڕوانگەی ڕێزمانەوە چ بنووسرێت شێخ ڕەزای تاڵەبانی یا شێخ ڕەزا تاڵەبانی دروستە. بڕێک ئیستەش بەر لە ناوەکەیان ی دادەنێن وەک قوبادی جەلیزادە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]