وتووێژ:مۆسیقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

==Untitled==

وشەی مۆسیقا ناو کورددا باوە.--Aza ١١:٣٧, ٢ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

مۆسیقا باو نییە، مووسیقا باوە.--چالاکوتووێژ ٢١:٥٠, ٣٠ ئایار ٢٠١٢ (UTC)
لە کتێبەکانی شێرکۆ بێکەسدا مۆسیقایە.--ئاسۆ (وتووێژ) ٠٦:١٨, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
لە کتێبی زمانی کوردی لە بەرانبەر ھوروژمی شەپۆلی ناشارەزاییدا بە کورتی باسی ئەم بابەتە کراوە و دەڵێت:
یەکێ لە نادروستی و ھەڵەکانی زۆر کەس لە کوردەکانی باشوور (عێراق) ئەمەیە کە پیت و دەنگی زۆر وشەی دەرەکی و و کوردی ئەگۆڕن.
بۆ نموونە، ناوی (بووش) بە (بۆش) ئەخوێننەوە، لە حالێکدا بووش بە لاتین بەم شێوە ئەنووسرێت: (Bush] (Bûş] و بۆش بەم شێوە ئەنووسرێت (Bosh] (Boş] ...
ھەروەھا بە مووسیقا ئەڵێن مۆسیقا، تەنانەت لە ئینگلیسیدا ئەنووسن Music (میووزیک) و فارسەکانیش ئەڵێن مووسیقی [و عەرەبەکان ئەڵێن مووسیقا] و لە زمانی فەڕانسەییدا ئەڵێن مووزیک [musique].
منیش ناڵێم کەس ناڵێت مۆسیقا بەڵام دروستەکەی و ئەم شتەی باوە ھەر مووسیقایە. شێرکۆ بێکەس شاعیرێکی گەورەیە بەڵام بڕیار نییە ھەر چی ئەو وتوویەتی دروست بێت و ببێتە پێوەرێک بۆ ھەڵسەنگاندنی دروست یا ھەڵە بوونی وشەکان. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٨:٢٥, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
من بەھیچ جۆرێ لەگەڵ مۆسیقادا نیم. تکایە بە ناوێکی کوردی بەکاربەرین، لەزۆر پەڕتووکی کوردیدا، ئێستا، وشەی مۆزیک بەکاردەبرێت. --برووسک (لێدوان) ٢١:٤٣, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مام برووسک مۆزیک تەواو بیانییە. ئەم وشەیە لە فەڕانسەوە ھاتووە.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٥٤, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
من ھێشتا لە "مۆسیقا"کەی عەرەب پێم باشترە بەخوا --برووسک (لێدوان) ٢١:٥٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مۆسیقا عەرەبی نییە و یۆنانییە. پاشان باوترە و ناکرێ ئێمە وشەیەک لە دوو زمانەوە بخەینە ناو زمانی خۆمانەوە.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٠١, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کێشە نییە براکەم، چۆنتان دەوێ وا بکەن. --برووسک (لێدوان) ٢٢:٠٥, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نا خۆ مام برووسک من ئاوام ناوێ، بڕیار ھی ھەموومانە.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:١٩, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


وەڵا لای من ھیچ جیاوازیان نیە چونکە ھەردوکی بیانین بەڵام شێوازی حونجەکردنیان گۆڕاوە، ئەگەر وشەیەکی کوردی بۆ داتاشین زۆرباشە، وەکو بۆ نمونە بڵێین (دەنگڵاڵ) کە لە شمشاڵەوە وەرمگرتووە کە ئامێرێکی کوردی ڕەسەنە ھەروەھا دەنگڵاڵ ماناداریش دەبێت چونکە مۆسیقا خۆی زمانێکە کە گوێگرانی ئاراستە دەکات بەرەو توندوتیژی (لە کاتی مۆسیقای ھەندێ سروود) یان ئاڕاستەی دەکات بەرەو ھێمن بوونەوە یان و یان و ھتد... وە خۆدی مۆسیقاش ڵاڵە و چونکە شتێک نیە قسەت لەگەڵ بکات بەڵکو تەنیا چەند دەنگێکە کە کار لە ھەست و نەستت دەکەن. وە دەنگڵاڵ پڕبە پێستی خۆیەتی.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٢٢, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە چالاک، تۆ برای گەورەیت، تۆ چۆنت بوێ وا دەکەین، دەزانم ئێوە باشتر لە کڕۆکی زمانی کوردیی دەزانن. بەڵام ڕاست بڵێم چاوم بەرایی نایەت وشەیەک بەکاربەرین عەرەب بەکاری بردبێت بۆیە زۆر جار هاوڕا نابم. دەنا چارمان نییە، هەر دوو وشەکە بیانین.

مامە فێرخواز، پێشنیارەکەت گەلێ جوانە، بەڵام زۆر بەداخەوە کە لێرە ناتوانین داهێنان لەزماندا بکەین، بەڵکو چی باو بێت ئەوە بەکاردەبەین. --برووسک (لێدوان) ٢٢:٣١, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

وایە ڕاست دەکەیت کاک بروسک من لە یاساکانی ویکی خوێندوومەتەوە کە دەڵێ ویکی شوێنی داتاشینی وشەی نوێ نیە و باوەکان ھەڵدەبژێردرێن، بەڵام بەڕای من ئەگەر بێت و ئێمە وشەکان لە ویکی خۆماڵی بکەین ئەوا بێگومان زۆر بەخێرایی لەناو خەڵکیشدا بڵاو دەبێتەوە جێی وشە بیانیەکان دەگرنەوە، چونکە خەڵک ھەمووی تامەزرۆی دەستەواژەی کوردییە ئێستا یەکێکی وەک من تا ئێستا نەمدەزانی (سیستەم) بە کوردی چییە لەوانەیە بەڕێزیشت نەزانی چیی پێ دەوترێ، پێی دەڵێن (پەرگال) من لە کوێ فێر بووم؟ لە ویکی کورمانجی فێری بووم وە من ئەم وشەیەم فێری ھەموو دەوروبەری خۆم کردووە و پێم وتوون کە سیستەم بەکارنەھێنن پەڕگال بەکابێنن، خۆ دڵنیاشم کە لەناو کورمانجەکانیشدا ھەر سیستەم باوە بەڵام چونکە پەڕگالیان داناوە چونکە کوردییە. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٤٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ڕەنگە ئەم کارە بۆ ھەندێک وشەی نوێ بکرێ بەڵام بۆ وشەی زۆر باو و کۆن کە جێگیر بوون ئیتر نا. دەبێ وشەکە پێشتر بە کەمیش بێ بەکارگیرابێ ئیتر نەک خۆمان لێرە دایبتاشین. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٥٤, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەخوا ئەگەر بەکاریش نەھاتبێ ھەر دەبێ چونکە کابرا دێت دەنووسێت مۆسیقا و ئینتەر دەکات دەبینێ ڕەوانەکراوە بۆ دەنگڵاڵ وتووێژەکە دەخوێنێتەوە و ئەویش فێر دەبێت و لە رێی ئەوەوە ٢٠٠ کەسی دەوروبەریشی فێردەبن و لەمەوە بڵاودەبێتەوە. دوای یەک دوو ساڵ وای لێدێ کە لە بڵاوکراوەکانیش بەکاردێ و کە شتیش لە بڵاوکراوەکان بەکارھات تەواو دەبێتە فەرمی سەرتاسەری خەڵکی بەکاریدێنن. --Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٣٢, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ڕاست دەڵێی مامە بەڵام کار و پیشەی ئێمە لێرە وشە داتاشین نییە و ئێمە ناتوانین بە ئارەزووی خۆمان دەستکاری زمان بکەین. ئەمە کاری پسپۆرانی زمان و زمانەوانییە نەک ئێمەی بەکارھێنەری ویکیپیدیا.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٥٠, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
یەکەم من دەڵێم ئەگەر کار و پیشەی ئێمە لێرە بەھێزکردن و دەوڵەمەندکردنی زمانەکەمان نەبێ ئەی بوونمان چ سوودێکی ھەیە؟ من بەڕاستی زۆر زۆر زۆر سوپاسی دامەزراوەی ویکیمیدیا دەکەم کە ئەم دەرفەتەی بۆ کورد ڕەخساندووە تا پەرەبدەن بەزمانەکەیان بەڕێزم ئێستا نمونەت بۆ دەھێنمەوە لە ویکییەکانی تریش وشەیەک بیانی بێت و ئەوان توانای خۆماڵی کردنی وشەکەیان ھەبێت ئەوا بێ ئەوەی کەس ڕێگری بکات خۆماڵی دەکەن ھەر نەک ڕێگری بەڵکو ھەموو ئەندام و بەڕێوەبەرانیش پشگیری دەکەن تەنیا لەپێناو ئەوەی بڵێن زمانەکەمان دەوڵەمەندە و دەتوانێت ھەموو وشەیەک دابتاشێت بۆ نمونە (پەنکریاس و فیمینیزم) بەڕێز ئەمانە لەوەتەی من ھەم بە عەرەبی ھەر دەڵێن (بنکریاس و فیمینیزم) بەڵام ئیستا سەیری ویکی عەرەبی بکەیت دەبینی ناوێکی زۆر جوان و پڕبە پێستیان بۆ ھەڵبژاردووە کردوویانن بە (بنکریاس: لوز معدە) واتە گوێزی گەدە کە زۆر زۆر داتاشینێکی بەجێیە چونکە پەنکریاس شێوەی وەکو گوێزە و بە گەدەشەوە نووساوە، ھەروەھا (فیمینیزم: ئونتەوییە) واتە ژنانە یان مێیینانە، کە داتاشینەکە زۆریش مانای فیمینیزم نادات چونکە فیمینیزم مەبەستی بیروباوەڕێکە کە داوای مافی ژن دەکات و ھەوڵدەدات لە زەبری پیاو بیپارێزێت وە ئەوەی فیمینیست بێت ژنانی (بە عەرەبی ئونتەوی) نییە بەڵکو ژنپارێزە، ھەرچی و چۆنێک بێت ھەڵە بێ یان ڕاست ئونتەوی باشترە لەوەی بڵێن فیمینیزم وەکو بێگانە، ئینجا برام لە ڕێی ئەم ویکیەوە ئەم دوو ناوە بڵاودەبێتەوە کە ھەرجەندە ئێستا بڵاوبۆتەوە و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ڕاگەیاندنێکی عەرەبی بیستم وتی (ئونتەوییە او فیمینیزم) واتە وتی (ئونتەوی یان فیمینیزم) تا ئەو کەسانەی کە تا ئێستا نازانن فیمینیزم بە عەرەبی کراوە فێری بن دڵنیابە دوای دوو ساڵی تر ھەموو عەرەب فێری لوز معدە و ئونتەوی دەبێت، خۆ موسیقاش عەرەبی نییە بەڵام تا ئێستا نەیان توانیوە وشەیەکی عەرەبی بۆ داتاشن دڵنیاش بە ھەر کە وشەیەکی عەرەبی ڕەسەنیان دۆزیەوە بێ سێ و دوو لە ویکیشدا دەیگۆڕن ناڵێن باوە یان باو نییە دەڵێن عەرەبییە و بیانی نیە وە شانازیش دەکەن کاتێک وشەیەک دادەتاشن و دەڵێن ئەمە بەڵگەی دەوڵەمەندی زمانەکەمانە کە دەتوانین ھەموو وشەیەکی بیانی دابتاشین و بیکەین بە خۆماڵی.
لای منیش زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەندترە لە عەرەبی و دەتوانێت ھەموو وشەیەک دابتاشێت. ھیوادارم تۆش ھەمان باوەڕت ھەبێت ئەگەر نەشتبێت بێلایەن بێت و دژایەتی نەکەیت لە پێناوە ئەوەی ئێمەش شانازی بکەین بەوەی زمانی ئێمە لە ھەموو زمانێکی تر دەوڵەمەندترە و ھیچ وشە و چەمکێک بەجێ ناھێڵێت و ھەمووی بە کوردی دەکات، سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٠٦, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مام فێرخواز من زۆر زیاتر لە جنابت باوەڕم بە زمانی کوردی ھەیە و تەنیا شتێک من دەڵێم ئەمەیە: ئێمە کۆڕ نێن وشە دابتاشین دەنا من دژایەیتیم لەگەڵ وشەی کوردی نییە. ھەر من نەبووم ئەنفلەوەنزەی باڵندەم گواستەوە بۆ پەرکەمی پەلەوەر؟ چون بە کوردی بە ئەنفلەوەنزە دەڵێن پەرکەم. بەڵام من دەڵێم ناکرێ ئێمە وشەیەک بۆ ئەنفلەوەنزە دابتاشین بەڵکوو وشەکە دەبێ لە کوردەواریدا ھەبێ و بەکارگیرابێ و بۆ ئەمەش بەڵگەمان ھەبێ. بنکریاسیش لە کۆنەوە لای فارسان ھەر لوزالمعدە بووە و دروستە وشەکە عەرەبییە بەڵام لە لایەن عەرەبەکانەوە دروست نەکراوە و دەتوانین بڵێین عەرەبان لە فارسەکانیان وەرگرتووە و ئەمە تەنیا بۆ زانیاری جنابت بوو. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٣٤, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کوڕی باش ئەو ئەی ئونتەوییە چییە؟ خۆ ئەویش لە فارسی وەرنەگیراوە؟ دوایی من تەنیا ئەو دوو وشەیەم بەرچاو کەوتووە بەڵام دڵنیام سەدان وشەی تریان کردۆتە عەرەبی بێ ئەوەی لەناو عەرەبەکان بەکارھاتبێت بەڵام لەڕێی ویکیپیدیاوە خەڵکی عەرەبیش فێری دەبن، جگە لەوەش نەک لە ویکی عەرەبی دڵنیام لە ھەموو ویکیەکانی تریش ئەگەر بتوانن شتەکە دابتاشن سڵی لێ ناکەنەوە.
وە کە دەڵێی ئێرە کۆڕی داتاشینی وشە نییە من تەواو پێچەوانە بیر دەکەمەوە بەڵکو ئەم ویکیپیدیایە کۆڕێکی مەزنی داتاشینی وشەیە و قەرەبووی سەد ساڵی دواکەوتنی زاراوەسازی لە زمانی کوردی بکاتەوە. وە ئەم شتە لە ویکیەکانی تردا کراوە و دەکرێ لە ویکی کوردیش بکرێت. لەگەل ڕێزم--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٥١, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نا مام فێرخواز ئێرە کۆڕ نییە و ئێمەش زمانەوان نین وشە دابتاشین. ئێمە تەنیا دەوتوانین وشەگەلێک بەکاربەرین کە کورد بە کاری ھێناوە جا یان لە کۆنەوە ھەبووە یان تازە داتاشراوە بەڵام باو بووە. ئێمە مافی دەستکاری زمانمان نییە. ئەوی دەیوت زمان دەزانم ھات و وشەی بەرواری بە ھەڵە باو کرد، نەخوازا ئێمە. وشە داتاشین تەنیا کاری پسپۆرانی زمانە، بۆیە ئێستا کوردیی باشوور ئاوا کۆڵەوارە چون ھەر کەس ئەو ئیزنەی بە خۆ داوە وشە دابتاشێ. نموونەکانی زۆرن، یەک لەو نموونانە وشەی ھەڵە و ناشیرینی «زانکۆ»یە.--چالاکWьтуwеж (٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٤:١٠, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
١- کاکە بەڕای تۆ ئەم بە (کۆڵەوار یان ھەڵە و ناشێرین) وەسف کردنە بێ ڕێزییەکەی ڕەھا نییە؟
٢- تۆ دەتوانی تەنیا وەڵامی ئەوە بدەیتەوە کە خراوەتە ڕوو نەک شتێک کە باسی نەکراوە و وروژاندنی دەبێتەوە ھۆی بریندار کردنی ھەستی من. من وتم لە ویکی عەرەبی و زمانی تر کراوە، دەکرێت لە ویکی کوردیش بکرێت، ئەگەر وەڵامت بۆ ئەمە ھەیە وەڵامێکم بدەرەوە کە بتوانم باوەڕی پێبھێنم نەک بڵێی پسپۆر پسپۆر پسپۆر خۆ ھی ویکیەکانی تر فەڕمەسۆن نین و وشەش دروست دەکەن. ئاخر ئەو ڕێگرییە دەبێتە ھۆی دواکەوتنی زمانی کوردی ئەوەتا یەکێک لە کەرکوک بۆ تەلەفزیۆن (ڕەنگانە)ی لەسەر وەزنی ڕەنگاڵە دۆزییەوە بەڵام کەس دانی پێ نەنا، کەچی عەرەبێکی یەکێک لە لادێکانی دیوانییەی باشووری عێراق کە نەک پسپۆڕ بێت بەڵکو نازانێت ناوی خۆشی بنوسێت نەیزانی بڵێ تەلەفزیۆن وتی (تلفاز) ھەموو عەرەب وتیان ئەمە عەرەبی ڕەسەنە و ئێستاش ھەموو عەرەب لە ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی بە تەلەفزیۆن دەڵێن تلفاز.--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٥٢, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نا. من نە مەبەستم بێڕێزی بوو و نە ئەمە بێڕێزییە. ئەو وشەیە لای من ناشیرینە لای تۆ جوانە ئەمە بڕوای خۆمانە پێوەندی بە بێڕێزییەوە نییە.
پێشم سەیر نییە عەرەب تەنانەت خوێندەوارەکەشی نەتوانێ بلێ تەلەڤیزیۆن. ئێمە کوردین و لەگەڵ ئەوان جیاوازیمان زۆرە. ئەوان بە ڕێگای خۆیان، ئێمەش بە ڕێگای خۆمان. ئەمەت خوێندۆتەوە (بەشی پایتەخت)؟ مامە منیش لەم قسانەم دەکرد وا مەزانە ھەر خۆتی بەڵام ئەم قسانە لە ویکیپیدیادا ناگونجێ.
لەگەڵ ڕێزی دووبارە.--چالاکWьтуwеж (٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:١٠, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێز باسە باسی ئەوە نییە عەرەب دەزانێ بڵێ تەلەفزیۆن یان نا باسەکە ئەوەیە بۆ لەناو عەرەب ھەموو "بەعەرەبی کردنێک" دەخرێتە سەرسەر و کەس ناڵێ پسپۆڕانە نییە کەچی لە کوردی ھەموو "بەکوردی کردنێک" نەک بخرێتە سەرسەر ھەر دەیخەنە ژێرپێ و بیانووی جۆربەجۆر دەھێندرێتەوە؟ وەڵامێکی ئەمەم بدەرەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:٢٩, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نا مامە واش نییە. کوردی ھەر ئێستا زۆری وشەی داتاشراو تێدایە بەڵام ھەندێک ئیتر زۆر زیادەڕەوی دەکەن و دەڵێن بۆ زۆر وشە کە لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا بەرامبەری بۆ دروست ناکەن ئێمە دەبێ بەرامبەرمان ھەبێ. ئەم وشانە ئیتر بۆ دەست لێدان نابن و دەبا پێش باوبوون و چوونە ناو زمانی خەڵکەوە چارەسەر کرابان. ھەوڵدان بۆ گۆڕێنی ئەم وشانە کارێکی بێھوودەیە و ئێمە دەبێ لەسەر داتاشینی وشەگەڵێک کار بکەین کە ئێستا بە تەواوی باو نەبوون. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٤٩, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەرێز ئەمە وەڵام دەرەوەی من نەبوو، "بەر لەباو بوونی چارەسەرکرابان"؛ تەلەفزیۆنیش لەناو عەرەب باو بوو بەڵام بەم دواییە کرییان بە تلفاز وەنەبێ تەنیا ئەمەش یەک تاقە نمونە بێت دەیان نمونەی ترت بۆ دێنم ئەگەر ھەر پێت کەم بوو. --Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٢٦, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەی تلفازیش ھەر بیانییە. کۆمپیوتەریشیان کرد بە حاسوب بەڵام عەرەب ھەر دەڵێ کۆمپیوتەر.--چالاکWьтуwеж (٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:٢٨, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)