وتووێژ:لەشفرۆشی لە ئێران

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڕینەوەی وێنە[دەستکاری]

بەڕێز @هۆگر صڵاح: ھۆکاری سڕینەوەی ئەو وێنەیە چییە؟ گەر بەپێی شیاو و نەشیاو بچینە پێش دەبێ وێنەی ئەو دوو وتارانەش (12) بسڕینەوە! AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٠٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Ahrir، ئایا دەزانیت شتی زانستی عەیبی تێدا نیە و باسی شیاو و نەشیاوی تێدا ناکرێت !؟، بەڵام ئەوەی من سڕیمەوە پێویست ناکرێت دابنرێت، چونکە شتەکە زانستی نیە، ئەو دوو وتارەی تۆ دەست نیشانت کردووە زانستین و خەڵکی بەوێنەکان زیاتر تێدەگەن، بەڵام ئەوەی تر بێ وێنە تێدەگەن. سوپاس هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏٢٠:١٦، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@هۆگر صڵاح: ئەو وێنەیە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی داندراوە و ھاوشێوەکەی لە ویکیپیدیای فارسی، ویکیپیدیای مازەندەرانی، ویکیپیدیای تورکی، ویکیپیدیای بەنگلا و ویکیپیدیای کۆری بەکارھێندراوە. بۆیە بەڕای من دانانەکەی باشترە لە دانەناکەی. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکییەکانی تر شوێنێکی باشن بۆ زانینی زۆر شت، بەڵام بیرت بێت برا، هەر ویکیەک و یاسایی تایبەتی خۆی هەیە، با ئێمە ئەم چاکەیە لەدەست خۆمان نەدەین، بەرای من با داینەنێین چوونکە وتاری لەشفرۆشی تر زۆرە کە وێنەی نیە، بۆیە ئەم وتارەش با نەیبێت، بەڵام گەر هەر سووریت و دەتەوێت بڕیارێکی وا بدەیت، دایبنێوە، بەڵام ئەوەی لەسەرم بوو وتم و کردم. سوپاس هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏٢٠:٣٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@هۆگر صڵاح: منیش پێم باشە ئەو شتەی بە قازانجی کۆمەڵگاکەمان بێت بیکەین، ھەر ئەو جۆرەی بەخۆشت گوتت لە وتارە لەشفرۆشییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بێجگە لە ئێران ئەوانەی تر وێنەیان نییە. بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکیش پێم باشە @Sakura emad: بێتە ناو باسەکە خۆی بڵێ کە بۆ دانان یان دانەنانی کامە بە قازانجترە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام من ئاسوودە نیم لەم بابەتانە بەشداری بکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: تۆ ڕات چییە؟ ئەو وێنەیە بێتەوە باشترە یان نەیێتەوە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٢١، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: خۆی بەپێی وپ:سن ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەڕەیەکی تایبەتیان بۆ وێنە خراپەکان دروست کردووە. میدیاویکی:Bad image list کە لای خۆشمان دروستم کرد، بەس دواتر داوای سڕینەوەی کرا و ئیتر منیش سڕیمەوە. کاری ئەو پەڕە سانسۆرکردنی وێنە خراپەکان بوو و نەیدەھێشت وێنەکان پیشان بدرێن. گەر ویکیپیدیا سانسۆرکراو نەبێت، ئەوا بۆچی ئەو پەڕە دروست کراوە؟ سەبارەت بەو وێنەیە، بە ڕای من دانانیشی سوودێکی وای نییە. ئیتر کۆمەڵگەش بڕیار دەدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@هۆگر صڵاح: @Aram: زۆر باشە، سپاس بۆ ڕوونکردنەوەتان، گەر وایە ئێمەش وەک ویکیپیدیای فەڕەنسی و ئەوانەی تر وێنەکە دانانێین و بۆ بینینیان بەستەری کۆمنز داندراوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٤٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لەشفرۆشی لە ئێرانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٠٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]