وتووێژ:سی دی-ئاڕ دەبلیوو
ناو
[دەستکاری]@Ari Qasm سی دیی لەبار بۆ لەسەرنووسینەوە یا سی دیی شیاوی لەسەرنووسینەوە دروستە. Aza (لێدوان) ١٧:٤٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڵێ ناوێکی زۆر باشە من ڕازیم بۆ گۆڕینی ناوەکەی. Ari Qasm (لێدوان) ١٩:٥٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- من پێشنیاری سی دیی لەبار بۆ بەکار ھێنانەوە ئەکەم. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٢٠:٤٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- بە هەر دوو ناو ڕازیم وە بەڵێ ( سی دی لەبار بۆ بەکارهێنانەوە)م پێ باشترە، بەڵام باشتر نییە لە ناوی سی دی یائەکەی تر نەنوسرێت؟ Ari Qasm (لێدوان) ٢١:١٤، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- یائی یەکەم هیی وشەکەی خۆیەتی، دووەمیش یائی دانەپاڵە بەم شێوە: سی دی+ی+لەبار ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٢١:٢٥، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڵێ دەزانم بەڕای من یائی دانەپاڵەکەی ناوێ یان دەتوانرێت (-) لەنێوانی دابنرێت هەروەک CD-RW Ari Qasm (لێدوان) ٢١:٢٨، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- لە ئینگلیزییەکە کورتکراوەتەوە بۆیە داشیان لە بەینی داناوە. بۆ یائەکەش کێشەی نییە ئاوا بێ ھەروا ئەمە نەنووسراوە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٢١:٣٥، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- باشە با هەر یائەکەی لەگەڵ بێت هیچ کێشەیەکمان نابێت Ari Qasm (لێدوان) ٢١:٤١، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza، من لەسەرەوە ئەوەم پێشنیار کردووە، ئەگەر تۆش پێت باشە با بیگوازینەوە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٠:٠١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @-Haryad ئەوەی تۆش دەبێ. ئێستا سەیری فەرھەنگی ئایتیی زانستپەروەرانم کرد بۆ rewriteable نووسیبووی لەسەرنووسەنی. ئەمە زۆر کورتتر و جوانترە. ھەرچەن پێم وایە لەسەرنووسەنی دەبێ بە writeable، نە rewriteable. با بزانین @Calak و @Gejeluk چی دەڵێن. ئەوان لە ڕێزمانا شارەزاترن. Aza (لێدوان) ١٠:٢٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڵام بێجگەلە بابەتی ناوەکە، دەڵێم ئەو وتارانەی دەربارەی پەپکی بینایین زۆرن من بەرەبەرە دەمەوێ زۆربەیان دروست بکەم هەرچەندە وتارەکانم زۆر کورتن، دەڵێم ناتوانرێت داڕێژەیەک دروست بکرێت بۆ ئەوەی هەموویان کۆبکاتەوە؟ بڕوانە ئێرە یان ئێرە (سی دی) یان ئێرە (دی ڤی دی) Ari Qasm (لێدوان) ١١:٥٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڵێ، ئەو بەستەری داڕێژانەی داوناوە، ئەتوانین دروستی کەین و وتارەکانی تیا کۆ کەینەوە. بەس من ئەڵێم بە بۆت دروست کرێن باشترە، کاتێکی کەمیشی پێ ئەچێ و دوای خۆت ئەتوانی پەرەی پێ بەیت. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٢:٢٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەگەر ویستت داڕێژەکان دروست ئەکەم و وتارەکان خۆت یەک یەکە دروستی بکە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٢:٢٣، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر باشە ئەگەر بکرێت زۆر سوپاسگوزارم! Ari Qasm (لێدوان) ١٢:٣٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەوە هەر سێ داڕێژەکەیە: داڕێژە:میدیای بیرگەی بینایی، داڕێژە:پەپکی پەستێنراو، داڕێژە:دی ڤی دی. ئاگاداربە هەر وتارێکت لێ دروست کرد، چونکە ئینگلیزین هەر ئاوا لەبەرم گرتەوە، ئەبێ لە داڕێژەکەش ناوەکەی چاک کەیت. خۆشم پۆلەکان چاک ئەکەم. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٣:٢٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر سوپاس کاک هەریاد! Ari Qasm (لێدوان) ١٤:٥٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- شایەنی نییە. :) ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٥:٢٣، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر سوپاس کاک هەریاد! Ari Qasm (لێدوان) ١٤:٥٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza, @-Haryad و @Ari Qasm، ئەو پێشنیارانە تەواون، بەڵام دوورودرێژن. دەبێ پاشگرێک بۆ -able دابنێین. لە کوردیدا «ـەمەنی» (وەکوو خواردەمەنی، هەر چەند ئەمە زیاتر وەکوو ناو بە کار دێ) بە ڕەگی ڕابووردوو (قەد) دەلکێ،[١] و «ـی» (وەکوو دیتنی) بە چاوگ دەلکێ، و هەردوو وەکوو -able کار دەکەن. «ـەنی»ش هەیە، بەڵام نازانم ئەمە هەر شێوەیەکی تری «ـەمەنی»یە یان کاریگەریی فارسییە.
- نووسین = to write
- نووسینەوە یان وەنووسین = to rewrite
- نووسینی (نووسین + ـی)، نووسەمەنی (نووسی - ی + ـەمەنی) = writable
- نووسینەوەیی، نووسەوەمەنی؟، وەنووسینی، وەنووسەمەنی = rewritable
- با لەسەر پاشگرێک بۆ able ڕێک بکەوین. Gêjełûk ١٣:٤٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- نووسینەوەیی بە گونجاو ئەزانم. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٣:٥٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- کامە ناو ئاسانتر بێت بۆ تێگەیشتن و ناوەکە کورتتر بکاتەوە من پێم باشە Ari Qasm (لێدوان) ١٤:٥٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەوە هەر سێ داڕێژەکەیە: داڕێژە:میدیای بیرگەی بینایی، داڕێژە:پەپکی پەستێنراو، داڕێژە:دی ڤی دی. ئاگاداربە هەر وتارێکت لێ دروست کرد، چونکە ئینگلیزین هەر ئاوا لەبەرم گرتەوە، ئەبێ لە داڕێژەکەش ناوەکەی چاک کەیت. خۆشم پۆلەکان چاک ئەکەم. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٣:٢٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر باشە ئەگەر بکرێت زۆر سوپاسگوزارم! Ari Qasm (لێدوان) ١٢:٣٥، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza، من لەسەرەوە ئەوەم پێشنیار کردووە، ئەگەر تۆش پێت باشە با بیگوازینەوە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٠:٠١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- باشە با هەر یائەکەی لەگەڵ بێت هیچ کێشەیەکمان نابێت Ari Qasm (لێدوان) ٢١:٤١، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- لە ئینگلیزییەکە کورتکراوەتەوە بۆیە داشیان لە بەینی داناوە. بۆ یائەکەش کێشەی نییە ئاوا بێ ھەروا ئەمە نەنووسراوە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٢١:٣٥، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڵێ دەزانم بەڕای من یائی دانەپاڵەکەی ناوێ یان دەتوانرێت (-) لەنێوانی دابنرێت هەروەک CD-RW Ari Qasm (لێدوان) ٢١:٢٨، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- یائی یەکەم هیی وشەکەی خۆیەتی، دووەمیش یائی دانەپاڵە بەم شێوە: سی دی+ی+لەبار ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ٢١:٢٥، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- بە هەر دوو ناو ڕازیم وە بەڵێ ( سی دی لەبار بۆ بەکارهێنانەوە)م پێ باشترە، بەڵام باشتر نییە لە ناوی سی دی یائەکەی تر نەنوسرێت؟ Ari Qasm (لێدوان) ٢١:١٤، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
ب:Aza و ب:Gejeluk:
دیتنی-مان نییە. ئەگەریش ھەبێ فارسییە و نموونەی تری نییە و ناتوانین بیکەینە پێوەر.
لە کوریدا دوو پاشگرمان ھەیە بەرامبەری -ableی ئینگلیزی وەک Gejeluk باسی کرد: -ئەمەنی و -ئەنی (فارسی نییە).
من لە زووە بە کێشەکانی ئەم پاشگرانەم زانیبوو.
١- ئەگەر بۆ نموونە writable ببێتە نووسەنی، writability دەبێتە چی؟
٢- کێشەکەی تر بۆ ئەو فیعلانەیە کە پاشگری -ئەوە-یان ھەیە. ئەمە نەک لێرەدا، لە ھەرچی شوێنە کێشەیەکی گەورە. read دەبێتە خوێندنەوە خۆ reader نابێتە خوێنەر دەبێتە خوێنەرەوە! خوێندن دەبێتە study و لە ڕاستیدا خوێنەر دەبێتە student! (وشەیەکی زۆریش جوانە لە جیاتی قوتابی و وشەی چەوتی خوێندکار).
دەی rewritable دەبێتە چی؟ نووسەوەمەنی ھەڵەیە (کورد دەڵێ ڕازێنەرەوە نەک ڕازێنەوەیەر!). نووسەنییەوە؟ ھەر بە زمان نایە! ناعیلاج دەبێ بڵێین وەنووسەنی و ئەمە شتێکە لە کرمانجیدا و بەشێکی زۆری سۆرانیدا ھەیە و بریا گشت سۆرانیش ھەر وا با. بەڵام کێشەی یەکەم ھەر بێ وەڵام ماوەتەوە.
زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ٠٧:٠٤، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- واتا ئێستا ناوەکەی دەبێت بە (سی دیی وەنووسەنی)؟ ئەگەر وابێت من پێی ڕازیم، بەڵام ناتوانین بڵێین (سی دی-ئاڕدەبڵیو)؟ هەروەک سی دی-ڕۆم و سی دی-ئاڕ ناوەکە هەم کورتە وە ئەگەر کەسێک بیەوێ بەدوای بگەڕێ ئاسانترە، وە من لەناوەڕۆکی وتارەکە ڕوونم کردوەتەوە کە ئەم سی دییە سی دییەکی وەنوسەنیییە دەتوانین ئەم ناوە لە ناو وتارەکە بەکاربێنین، قسەیەکیش لەسەر ئەم ناوە بکەن ئەگەر پێی ڕازی نین من لەگەڵ (سی دیی وەنووسەنی) ڕازیم، زۆر سوپاس بۆ ماندووبونت. Ari Qasm (لێدوان) ١٠:١١، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Ari Qasm سی دی ئاڕ دەبلیو باشترە لە وەنووسەنی. وەنووسەنی زۆر دێرفامە. نابێ ھەموو شت فیدای وشەی کورت بکرێ. خۆ بە زۆر نابێ. rewriteable لە کوردیا ئەبێ بە «لەبار بۆ لەسەرنووسینەوە». Aza (لێدوان) ١١:٠٧، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk @Calak پاشگری -able هەندێ جار دەکرێ -ئەنی، وەک باستان کرد. ھەندێ جاریش دەکرێ بە -ھەڵگر و جوانیش دەردێ. من لە وتاری ھەرھەمانیی جیاوازیھەڵنەگرەکاندا وام کردووە. بەڵام زۆرجار -ھەڵگر پێی ناخوات. وەکوو rewriteable. لە حاڵەتانە باشتر وایە بیکەی بە «لەبار بۆ ...» یا «شیاوی ...». -abilityیش دەبێ بە «لەباربوون بۆ ...» یا «شیاوێتیی ...». ڕاستە دوورودرێژە، بەڵام چار نییە. باشتر لەوەیە وشەی سەیر و دێرفام بسەپێنرێ بەسەر زماندا. Aza (لێدوان) ١١:١٥، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: زمان دەبێ کاری لەسەر بکرێ خۆبەخۆ دەوڵەمەندتر نابێ. زمانی ئینگلیزیش ھەمیشە ئەوەندە دەوڵەمەند نەبووە. ڕەنگە بۆ ئێمە وەنووسین یان وەکردن نامۆ و دێرفام و ناخۆش بێ بەڵام ئەمە لە مەڵبەندێکی پان و بەریندا باوە و زۆریش ئاساییە. یان لە ئەردەڵانیدا بە سوورکردنەوە دەڵێن سوورەو(ە)کردن و ئەمە بۆ وشەسازی زۆر باشترە. ئەمانە بەھاسانی پاش ماوەیەک لەسەر زاری خەڵک باو دەبن بەڵام ئەگەر کار لەسەر (گیروگرفتەکانی) زمانەکەمان نەکەین ئەگەری ھەیە بەتەواوی تێدابچێ. تەجرەبەی فارسیمان لەبەر چاوە بەڕاستی زۆر وشەی نامۆیان باو کردووە کە پیاو پێی وایە زۆر کۆنن کەچی تەمەنیان سەد ساڵیش نییە. چالاک وتووێژ ١٢:٥٧، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak من پێم وا نییە ئەمە بە «گیروگرفت» حیساب بکرێ. دوای ئەوەش، فارسی دەسەڵات و فێرکردن و قوتابخانەی بە دەستەوەیە. مناڵ لە حەوت ساڵانەوە ئەیخوێنێ. کوردی ئەوانەی نییە بەو شێوەیە. وشەی نوێی نامۆ و سەیر ھەر جێ ناکەوێت و خەڵک لە زمانەکەی دەبێزگێ. Aza (لێدوان) ١٣:٤٠، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: زمان دەبێ کاری لەسەر بکرێ خۆبەخۆ دەوڵەمەندتر نابێ. زمانی ئینگلیزیش ھەمیشە ئەوەندە دەوڵەمەند نەبووە. ڕەنگە بۆ ئێمە وەنووسین یان وەکردن نامۆ و دێرفام و ناخۆش بێ بەڵام ئەمە لە مەڵبەندێکی پان و بەریندا باوە و زۆریش ئاساییە. یان لە ئەردەڵانیدا بە سوورکردنەوە دەڵێن سوورەو(ە)کردن و ئەمە بۆ وشەسازی زۆر باشترە. ئەمانە بەھاسانی پاش ماوەیەک لەسەر زاری خەڵک باو دەبن بەڵام ئەگەر کار لەسەر (گیروگرفتەکانی) زمانەکەمان نەکەین ئەگەری ھەیە بەتەواوی تێدابچێ. تەجرەبەی فارسیمان لەبەر چاوە بەڕاستی زۆر وشەی نامۆیان باو کردووە کە پیاو پێی وایە زۆر کۆنن کەچی تەمەنیان سەد ساڵیش نییە. چالاک وتووێژ ١٢:٥٧، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk @Calak پاشگری -able هەندێ جار دەکرێ -ئەنی، وەک باستان کرد. ھەندێ جاریش دەکرێ بە -ھەڵگر و جوانیش دەردێ. من لە وتاری ھەرھەمانیی جیاوازیھەڵنەگرەکاندا وام کردووە. بەڵام زۆرجار -ھەڵگر پێی ناخوات. وەکوو rewriteable. لە حاڵەتانە باشتر وایە بیکەی بە «لەبار بۆ ...» یا «شیاوی ...». -abilityیش دەبێ بە «لەباربوون بۆ ...» یا «شیاوێتیی ...». ڕاستە دوورودرێژە، بەڵام چار نییە. باشتر لەوەیە وشەی سەیر و دێرفام بسەپێنرێ بەسەر زماندا. Aza (لێدوان) ١١:١٥، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Ari Qasm سی دی ئاڕ دەبلیو باشترە لە وەنووسەنی. وەنووسەنی زۆر دێرفامە. نابێ ھەموو شت فیدای وشەی کورت بکرێ. خۆ بە زۆر نابێ. rewriteable لە کوردیا ئەبێ بە «لەبار بۆ لەسەرنووسینەوە». Aza (لێدوان) ١١:٠٧، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak لەگەڵ وەنووسەنی نیم. @Ari Qasm پێم گونجاوە هەر وەکو وتارەکانی تر (سی دی-ڕۆم و سی دی-ئاڕ) دروستکراون ئەمەش ھەروا لێ کەی. ھەنێ ناو نەکرێنەوە کوردی باشترە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٤:٠١، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak، دیتنی و فرۆشتنیم لە ئێرەدا دی.
- لەبارەی «ـەنی»یەوە، لە شوێنێکدا نووسرابوو کە «ـەنی» کاریگەریی فارسییە و ھەر ئەو «ـی»یەیە کە بە چاوگ دەلکێ. وەک دەزانی، گەلێک چاوگی فارسی بە «ەن» تەواو دەبن، بۆیە دەیوت کە «ـەنی» لەمەوە دێ. نموونە: بستن (بەستەن) > بستنی (بەستەنی). کورد «ـەنی» لەم چاوگانەوە بردووە. ئەگەر ئەمە ھەڵەیە، ڕاستییەکە چۆنە؟ ڕیشەی «ـەنی» چییە؟
- لای ئێمەیش ھەر «سوورەوەکردن» بە کار دێت، نموونەی تر: گەرمەوەبوون، ساردەوەکردن. Gêjełûk ١٤:٠٤، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- تەنها ماڵپەڕێکی ئاساییە وشەیەکی ئینگلیزی کە ableی لەگەڵە لەکوردیدا (ـەنی) بۆ زیادکراوە... Ari Qasm (لێدوان) ٢١:٢٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak @Gejeluk @Aza ئێستا ئێوە لەسەر (سی دی ئاڕ-دەبڵیو) ڕازین؟ کە وەک سی دی-ڕۆم و سی دی-ئاڕی لێبکرێت؟
- من سی دی ڕۆم و سی دی ئاڕم وا دروست کرد، لەبەرئەوەی چاوەڕێم دەکرد کە بزانم (able) و (rewritable) چی پێ دەوترێ بەڵام من پێم باشترە ئەمەش بکرێت بە سی دی-ئاڕدەبڵیو، ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن... Ari Qasm (لێدوان) ١٦:١٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Ari Qasm وابزانم کێشەیەکیان نییە ئەوانیش، بۆیە جواب نایەنەوە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٦:٠١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- تەواو بیگوازنەوە ناوەکە هیچ کێشەیەکی نییە Ari Qasm (لێدوان) ٠٩:٥٠، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Ari Qasm وابزانم کێشەیەکیان نییە ئەوانیش، بۆیە جواب نایەنەوە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٦:٠١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)