وتووێژ:تیۆرمی پیتاگۆرس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:دیتانەی پیتاگۆرسەوە ڕەوانە کراوە)

دیتانە چییە؟! --| سەرچیا‏١٤:٢٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە فەرهەنگی زانستی بۆ theorem نووسراوە دیتانە, لە کتێبەکاندا نەمدیتەوە چی پێ دەڵێن!!!! چی پێ دەڵێن؟ shushe (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاگاتان لە وتارەکەی پیتاگۆرسیش بێت. یەکیان بخەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٢٥، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس وەڵڵا نەمدیتبوو. ئێستا بە theorem بڵێین دیتانە کێشە نییە؟shushe (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ دیتانە یەکەم جارە دەیبیستم، لە چەند فەرھەنگێک (سەلمێنراو، و دۆز) ھاتبوون، بۆ ناوەکەش خەڵک زیادتر بەفیساگۆرس گۆی دەکەن، بەڵام کێشە نییە گەر وەکوو وتاری پیتاگۆرس بێت. | سەرچیا‏١٢:١٨، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یانی بۆ proof ( ئیسباتی سەلمێنراو) دەبێ بڵێین سەلماندنی سەلمێنراو. پێم جورێکن. shushe (لێدوان) ‏١٣:١٤، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک (@Calak:) بۆ ئەمە چ دەڵێن؟ | سەرچیا‏١٤:٣٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەم وشەیەم نەبیستووە و نازانم لە کوێ بەکارھاتووە. ھەر ڕای خۆم دەنووسم. وشەی theorem وشەیەکی فەرەنسیە (théorème). فەرەنسیش لە لاتینی کۆن و ئەویش لە یۆنانی theorein وەرگیراوە. theorein لە یۆنانیدا بە مانای look at ھاتووە. بۆیە لە فارسیدا نظریە ھاتووە نظر بە مانای look. دیتانەش (دیت + -انە) دەبێ بەم پێیە داتاشرابێ لە «دیتن»ەوە. نازانم بەکارھێنانی پاشگری -انە لێرەدا چندە دروستە. سەلمێنراو لە عەرەبی وەرگیراوە چون عەرەب دەڵێ «مبرھنة». مبرھنة لە «برھان»ەوە ھاتووە بە مانای proof (سەلماندن). سەلمێنراو کە ئاوەڵناوە دەبێ بوترێ سەلمێنراوە (وکوو دامەزراوە) بەڵام کێشەکە ھەر ئەوەیە بەکارھێنەر:Shusha ئاماژەی پێ کرد؛ سەلماندنی سەلمێنراوە زۆر ناشیرینە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Serchia: بە ئەرک نەبێ یان پیتاگۆرس بکەنە فیساگۆرس، یان پێچەوانەکەی. shushe (لێدوان) ‏٠٨:٢٠، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ دەبێت یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام شتەکە تەنیا بەدەست من نییە. لێرە دوو بۆچوون ھەن؛ ئەوەی کە بۆ ئەسڵی وشەکان بگەڕێینەوە یان ئەوەی ئەو ناوە باوە ھەڵبژێرین کە خەڵک بەکاری دەبەن. لەنێو خەڵکی زیادتر بە فیساگۆرس گۆدەکرێ و دەنووسرێ. جا لێرە دەبێت بڕیار بدەین کە ناوەکە بەپێی چی ھەڵبژێرین. | سەرچیا‏١١:١٧، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببوورن، بۆخۆم گواستمەوە، ئەوەڵ ویستم هەر تاقی بکەمەوە بزانم چۆنە نەمدەزانی چۆن دەگۆڕدرێت، بەڵام زۆر گرینگ نییە، با جارێ هەر دووک پیتاگۆرس بن. ئەگەریش کەسێک بە دڵی نەبوو با بیگۆڕین، مەبەستم لە گۆڕینی تەنیا یەکدەست بوونی بوو. shushe (لێدوان) ‏٢٣:١٢، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داخۆ سێگۆشەی گۆشەوەستاو لە کوێوە ھاتووە؟ لە کتێبەکانی باشووردا ھەیە؟ یانی چی؟ یانی لە سەر گۆشەیەک وەستاوە؟ یا وەستا گۆشەیەکی ئەندازە گرتووە؟ چون نەجاڕ و بەنا و شت زوو گۆشەی ڕاستیان ئەندازە دەگرت. نازانم سێگۆشەی ڕاست بۆ right triangle خراپیی چیە؟ ھەم ئاسانە، ھەم جوانتر مەعناکە دەیگەیەنێت. ئیتر نازانم بۆ باوی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەو وتارە هێنام [١] لە کتێبی فیزیا پۆلی دوازدەش هەر سێگۆشەی گۆشەوەستاو هاتبوو. şûşe (لێدوان) ‏١٩:٠٧، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە ئاشکرایە عەرەبییە؛ بە عەرەبی دەڵێن قائم الزاوية. یانی بە حوکمی ئەم خودایە ئەگە ئەمڕۆ عەرەب بە ئەسپ بڵێ فیل، سبەینێ لە باشوور مانای ئەسپ دەگۆڕن. گۆشەیەکمان ھەیە وەستاوە دەی چی بەمە داوە ٩٠° بێ. ئاوا زانست دەکەنە کوردی بەڕاستی عەیبە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٨، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 3 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر دیتانەی پیتاگۆرس. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٠٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەڕێز @Épine: لە بەشی سەرچاوەکان چەند شتێک ھەن دەتوانیت چاکیان بکەیت؟ سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٨، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیتانە؟[دەستکاری]

تەنانەت یەکجار دیتانە لە گوگڵ دەر ناکەوێ غەیری ویکی. بیردۆز بوو کە ئێمە لە مەکتەب بووین @Amine yousefi:شوشە خان—هیوا (لێدوان)

دەستکاری: ئێستا بینیم باسکراوەلە ۲٠۱٦، کاتی پێوە مەکوژە. ئەبینم فەرهەنگی کابرایەکە بەڵام بەکار نایەت، سفر. سوپاس. هیوا (لێدوان) ‏٠٧:٣١، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاک @هیوا: بیردۆز بۆ Theory ییە. Theorem لە کتێبەکانی قوتابخانە سەلمێنراوی بۆ دانراوە. بە ڕای من بیکەینەوە سەلمێنراو هەر چەند سەلماندن(proof) و سەلمێنراو (Theorem) لە بیرکاریدا برای یەکن و هەر لە پەنای یەک دێن ڕەنگە ناشیرینیش بێت بەڵام چارە چییە... Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٥٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچاوم ببورن کاتتان ئەگرم. چار ئەوەیە خۆت وتوتە، تیۆرەم و پروف یەک شتن. مادام قوتابخانە سەلمێنراوە، هەم باوە هەم بەڕای منیش پڕ مانایە. تۆ نەتویست بیکەی لەسەر من، تۆ بەردەوامبە لە ناوەڕۆک. دووبارە ماندوو نەبیت.هیوا (لێدوان)
@ئارام بکر:، تکایە ئەم پەڕە بگوازنەوە بۆ تیۆرمی پیتاگۆرس، پێشتر ڕەوانەکراوە، بۆ من جێبەجێ نەبوو دەڵێ پەڕەیەکی تر بەو ناوە هەیە و دەسەڵاتت نییە بۆ گواستنەوەی پەڕەŞûşe وتووێژ ‏٠٩:٢٩، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi:  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٥٨، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی تیۆرمی پیتاگۆرسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:٢٦، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی تیۆرمی پیتاگۆرسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:١٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]