وتووێژ:تۆر: ڕاگنارۆک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێشە ھەیە[دەستکاری]

سڵاو کاک @Rebin galaly: لەم کورتەی دەستکارییەتدا شتێکت نووسیوە. گەر کێشەیەک ھەیە، خۆشحاڵ دەبم بتوانین چارەسەری بکەین. زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ کاک ئارام بابەتەکە هەندێک زانیاری سەربەخۆی بۆ زیادکرابوو، بە تایبەت لە بەشی نوسەران، کەوا لە سێ نووسەر ناوی دووان نوسرابوو و سێیەمیش درووستکراو بوو و بوونی نەبوو ئەمە تەنها لە بۆکسەکە. دواتر لەسەرەتای بابەتەکەش نووسرابوو "لە نووسینی کریس کایڵ" پەڕەکە بە پەڕەی نیشانەشکێنی ئەمەریکی کریس کایل بەسترابوویەوە کە هیچ پەیوەندی بە فیلمەکەوە نییە، منیش سەیرم پێهات کەوا تا ئێستا بابەتەکە بەمشێوەیە پشتگوێ خرابوو، ئەمە بەدەر لەوەی کاستی فیلمەکەش بەپێی گرینگی دانەنرابوو، بۆ نموونە کریس هێمسۆورت کە ئەکتەری سەرەکیە ، ناوەکەی لە کۆتاییەکاندا بوو و ناوی بەشێکی کارەکتەرەکان بە هەڵە نووسرابوو . Rebin galaly (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Rebin galaly: چاکسازییەکانتم بینی و دەستەکانت خۆش بن! وتم گەر ھەڵەیەک ھەبێت بە من چاک بکرێت، ئامادەم. مادام خۆت ھەموویت کردووە دیسانەوە دەستخۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٧، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: و @Sakura emad: لەبەر ئەوەی ئێوە ئێستا بەڕێوبەرن دەبێت ئێوە بەژداری کۆبوونەوەکە بن، وتارەکانی تۆر. ناوەکانیان هەڵەن کە بە (ت) دەستی پێکردووە، کەئەمە وا لە بینەرانی ویکیپیدیا دەکات دەربارەی سۆر هیچ نەدۆزنەوە کە لە ئێستادا کەسایەتییەکی بەناوبانگە، بۆیە داواکارم کە ناوی وتارەکە بگۆڕدرێت لە (تۆر)———>(سۆر).ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:٣٨، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەتوانین ڕەوانەکەری بۆ درووستبکەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٣، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئارۆ سالار محمود ھەندێکجار ڕەوانکەر دەتوانێت کێشەی ناوەکان چارەسەر بکات، بۆیە ڕەوانکەری بۆ درووست  کرا. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:١٦، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 زۆر سوپاس! بۆ هەردووکتان، بەڵام خۆ بۆ هەموویتان کردووە؟ @Sakura emad: و @Tessla: ؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٢٦، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود بۆ ئەوانەی پێویست بن داماننا. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:١١، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]