وتووێژ:تۆر: راگنارۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کێشە ھەیە[دەستکاری]

سڵاو کاک @Rebin galaly: لەم کورتەی دەستکارییەتدا شتێکت نووسیوە. گەر کێشەیەک ھەیە، خۆشحاڵ دەبم بتوانین چارەسەری بکەین. زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

بەڵێ کاک ئارام بابەتەکە هەندێک زانیاری سەربەخۆی بۆ زیادکرابوو، بە تایبەت لە بەشی نوسەران، کەوا لە سێ نووسەر ناوی دووان نوسرابوو و سێیەمیش درووستکراو بوو و بوونی نەبوو ئەمە تەنها لە بۆکسەکە. دواتر لەسەرەتای بابەتەکەش نووسرابوو "لە نووسینی کریس کایڵ" پەڕەکە بە پەڕەی نیشانەشکێنی ئەمەریکی کریس کایل بەسترابوویەوە کە هیچ پەیوەندی بە فیلمەکەوە نییە، منیش سەیرم پێهات کەوا تا ئێستا بابەتەکە بەمشێوەیە پشتگوێ خرابوو، ئەمە بەدەر لەوەی کاستی فیلمەکەش بەپێی گرینگی دانەنرابوو، بۆ نموونە کریس هێمسۆورت کە ئەکتەری سەرەکیە ، ناوەکەی لە کۆتاییەکاندا بوو و ناوی بەشێکی کارەکتەرەکان بە هەڵە نووسرابوو . Rebin galaly (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

کاک @Rebin galaly: چاکسازییەکانتم بینی و دەستەکانت خۆش بن! وتم گەر ھەڵەیەک ھەبێت بە من چاک بکرێت، ئامادەم. مادام خۆت ھەموویت کردووە دیسانەوە دەستخۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٧، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)