وتووێژ:بەرد-وەرەقە-مەقەست

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە کوردی دەڵێن وەرەقە؟ ھەر کاغەزم بیستووە. فارسییەکە و تورکییەکەشی ھەر کاغەزە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٣، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەردووکی دەڵێن بەڵام لە باشوور وەرەقە بڵاوترە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٢، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیکەنە کاغەز. وەرەقەی عەرەبیش باو نەبێ لە کوردیی ستاندارددا.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥١، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک Épine وتی. ممم... نازانم! ئەی چی لەگەڵ پێنووس و کتێب بکەین؟ یەکێ عەرەبی و یەکێ کوردی! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٦، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ بەکارھێنانی کاغەزم. وەرەقە زیاتر لەسەر زاران دەگۆترێ، گەرنا لە نووسین ھەر کاغەز بەکاردێت. بابەتێکی دیکە، ئەو (مەقەست)یە، لای ئێمە دەڵێن مەقەس، لە کورمانجیش ھەر ئەوە بەکاردێت. بۆیە پێشنیازی گۆڕینی دەکەم. سەرچیا‏١٤:١٤، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێنووس بۆ writing implement باشە. Aza (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرەقە وشەیەک نییە وەک کتێب بڵێین ھەر چی کوردە دەیڵێ. نا وا نییە. ورەقە لەو ئاستەدا نییە. لە زمانی ستانداردیشدا ھەر نەم دیوە بە کار بێ. ئێمە نابێ ھەر چی وشەی ناوچەییە بیخەینە ناو زمانی ستانداردەوە.
زمانی ستانداردەکەشمان خۆی پێداچوونەوەی دەوێ. وەک ئەو مەقەستە. وشەیەکی عەرەبییە مقص. دیارە /ت/ی نییە بەڵام ئێمە پێمان زیاد کردووە کە ئەمە لە کوردیدا شتێکی زۆر ئاساییە. بۆ نموونە دەڵێن نەستەق وەک قسەی نەستەق کە ئەمەش عەرەبییە نسق و وەک دیارە /ت/ی نییە. یان دەڵێن قەستەم بە خوا کە بە عەرەبی دەڵێن قسم. ئەمانە دەبێ تێکڕا بڕیاران لەسەر بدرێ نەک بە دڵی خۆمان. خۆ ئەگەر بۆ زمانی ستاندارد بێ لە کوردیدا دەڵێن دوێردگ (دوو + کێرد + گ) بۆ ئەمە گونجاوتر نییە؟ -- چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٦، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ھەواڵی وشەی کوردی دەپرسن بە مەقەست دەڵێن دوێرد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٧، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بەرد-وەرەقە-مەقەستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٢١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بەرد-وەرەقە-مەقەستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٥١، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]