وتووێژ:کاتژمێر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو، من ویستم وتارێک بنووسم بە ناوی (کاژێر) بەرانبەر وتاری ئینگلیزی (Hour)، بەڵام لەم وتارەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھەردوو وشەی کاتژمێر و کاژێر ئاماژەن بۆ ئامێرەکە، ئەی چی بەرانبەر (Hour) بەکاربھێنین؟، ئایا وا باشتر نییە بەم شێوەیە بێت: (کاتژمێر - Clock) و (کاژێر - Hour)، ھەروەکو ئێستاش لە زۆرێک لە ڕاگەیاندنە کوردییەکان بەم شێوەیە بەکاری دەھێنن. | سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە هەڵەیە، وشەی کاتژمێر ئاماژە دەکا بە ئامێری ژماردنی کات، وشەی "کاژێر" کە لەم دواییاندا لە سەر دەستی بڕێ نووسەر و ڕاگەیاندنەوە وەک "ڕووداو" دروست بوو و بەکار هێنرا بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی خاڵی (Hour) بوو. ئێستا لێرەدا کاژێریش وەک هاوتای کاتژمێر هاتووە. چاکی دەکەم. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە ئەم «کاژێر»ە لە چی ھاتووە؟ چۆن دروست بووە؟ من نازانم چۆن داتاشراوە. ئەگەر کەس نەزانی ڕەگ و ڕیشەی چییە ھەر باشترە بڵێین ساعەت.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٠، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. نازانم کاژێر لە چییەوە دروست بووە، بەڵام بیستوومە بە hour بڵێن کاتکۆ.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٨، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بڕوای من چرکە نەبێ دەنا ئەوانی تر بەڕاستی ناشیرینن (خولەک و کاژێر). دەقە و ساعەت زۆر جوانترن. زمانێک ئەکادێمیاکەی ڕووداو بێ لەمە باشتر نابێت.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٧، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ولله له هەنبانه بۆرینه دا کاژێر واتای ئاسووده بوون له نزیکی دا :) --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٠٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyako kazm: ڕاست دەڵێی وایە. سەیری ئەمە بکەن.
@Aminijian و Serchia: من لەگەڵ کاک Azaم. کاژێر ھەڵەیە و کاتکۆ تەواوە. ئەمە بخوێننەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من سەرەتا ئەو بۆچوونەم ھەبوو، لەبەرەوەی چارەسەری کێشەیەکی دەکرد و لاشم وانەبوو ھیچ مانیێکی تری ھەبێ لە کوردیدا. بۆ کاژێر بەڕای من ھەڵەیەکە کراوە و پێویستی بە چاککردنە. دەمەوێ چارەسەرێک بخەمە پێشتان کە پێدەچێ کێشەکە نەھێڵێ، وشەی کاتژمێر لە کوردیدا بە ھەڵە بەرانبەر سێ وشەی ئینگلیزی بەکاردێ (watch و hour و o'clock)، بۆ ئەوەی یەکەم (ئامێری پێوانی کات) کێشەیەکمان نییە و ناوەکەی کاتژمێرە، بۆ دووەکەی تر پێویست بە داتاشین و ھێنانی وشەی ناباو ناکات، وشەی (سەعات)مان ھەیە، بێکێشە دەتوانین بەرانبەر دوو وشەکەی تری بەکاربێنین، لەبەرەوەی لە ئینگلیزی لە ھەردوو بارەکەدا وشەکە لەدوای ژمارەکانەوە دێ بۆیە پێویستی بە دوو وشەی جیایە، بەڵام لە کوردیدا جارێکیان لە پێشی دێ (لە کاتی ئاماژەدان بە میلی کاتژمێر کە لەسەر کام ژمارەیە، بە نموونە: سەعات ٤ بەرانبەر 4o'clock) و جارێکیان لە دوای (لە کاتی ئاماژەدان بە ماوەیەک، بە نموونە: ٢ سەعات بەرانبەر 2hour). کە خەڵک وشەی ھەیە، چ پێویست بە کاژێر و کاتکۆ و چی و چی ... دەکات. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٠٩:٥٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ watch کاتژمێر تەواوە. بۆ ئەو دوانەی تریش قسەی من ئەوەیە کاژێر ھەڵەیە. وشەیەکی داتاشراوی بێمانایە کە لە کوردیدا بۆ شتێکی تر بەکارھاتووە. ئەگەر مەبەست بەکارھێنانی وشەی کوردیە ئەوە لە کوردیدا وشەی کاتکۆ ھاتووە. دەنا ھەر وشە عەرەبیەکە کە جنابت فەرمووت و کێشەکە چارەسەر دەبێ. بەڵام کاژێر تەواو ھەڵەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٦، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کە وشەیەک بووە باو با عەرەبی یان ئینگلیزی یان ... بێ، کێشە چییە!، وشەکەش (سەعات) لەمێژە ھاتووەتە ناو کوردی، ئەوە نەبێ ماوەیەکی کەم بێ، لەبەرەوە ئەو بۆچوونەم ھەیە کە لە سەرەوە نووسیم. بۆ کاتکۆش باشتری نابینم لە کاژێر، بیانوویەکی باش نییە بۆ بەکارھێنانی ئەو وشەیە، دەڵێن کۆی چەند خولەکێ یان ماوەیەکە! بەڕای من دەکرێ بە خولەک، سەعات، ڕۆژ، مانگ و ساڵیش بوترێ کاتکۆ، ھەموویان کۆی چەند یەکەیەکی کاتن، سەعات کە لە ٦٠ خولەک پێکدێ، خولەکیش لە ٦٠ چرکە پێکدێ، بەڕای من دەتوانرێ بە ھەردووکیان بوترێ کاتکۆ. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:٠١، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ جنابتم. وشەیەک کە باوو بووە و زۆرینەی خەڵک بە کاری دەھێنن نابێ دەستی لێ بدرێ. بۆ نموونە وشەی عەرەبی «دنیا» کاتێک ھەموو کوردێک دەزانێ چییە ئەوە مڵکی کوردە بەڵام وشەی «جیھان»ی فارسی لە جیات دادەنێن! وشەی تورکی قازانج لا دەبەن و سوودی فارسی بۆ دانێن. یان دەنا شەڕیان لا کرێتە و جەنگی فارسیان پێ باشترە. بەڕاستی بۆیان بە داخم.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]