وتووێژ:ئایسکرێم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕاست لە باشوور ناوە ئینگلیزییەکەی دەڵێن؟ خۆ لە ڕۆژھەڵات ھەر «بەستەنی»یە، بۆیە ئەوەم نووسی لەبەر وەیە گەر لە باشووریش ھەر بەستەنییە با وەیگوازین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٥١، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستەنی باو نییە، ئایسکرێم و مۆتە زۆرتر بەکاردێن. سەرچیا‏١١:٥٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنەیەکی وام دەستنەکەوت، بەڵام ئەمە زۆر لە چلوورە دەچێت، و ڕەنگە ھەر خۆیشی بێت. – بەکارھێنەر:Aram
@Ahrir: نەوەڵا، بە ڕای من تەنیا کەسە موسەقەفەکانی بەردەم کامێراکان دەڵێن ئایسکرێم. بە زمانە بازاڕییەکەی باشوور کە ھەمووان لێی تێ بگەن ھەر دەڵێن «مۆتە» کە نازانم چۆناوچۆنیش دروست بووە! بەڵام جۆرێک ھەیە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Stick ice cream و ئەمە بە کوردی پێی دەڵێن چلوورە[١] کە پێم وا بێت ئەمە وشە ڕەسەنەکە بێت لە باشوور چونکە وەختی خۆی ئەم جۆرە بە شێوەیەکی ئێجگار فراوان ھەبوو، و چلوورە ئەو پارچە سەھۆڵە تیژانەشە کە لە ئەشکەوتەکاندا شۆڕبوونەتەوە. دەشێت ناوی چلوورە ھەر لەو سەھۆڵەوە ھاتبێت. ھەڵبەتە ئێستا ناوەکەشیان تێک داوە و زۆرێک دەڵێن «چنوورە» لەباتی «چلوورە»! لە باشوور «بەستەنی» بەکارنایەت مەگەر دەگمەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: @Aram: زۆر باشە، ڕای ئێوە چییە گەر بۆ مۆتە وەیگوازین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٢١، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێی داوە، نازانم مۆتە چۆناوچۆن دروست بووە و ناشتوانم بڵێم با بۆ ئەوەی بگوازینەوە تا نەزانم وشەکە لە چییەوە ھاتووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: ئێستا نازانم کێشەی ئایسکرێم چییە کە لە ھەردوو لا تێی دەگەین! بەڕای من ھەر وا بێت باشترە. سەرچیا‏١٧:١٦، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرچەندە ئایسکرێم لە ئینگلیزیەوە وەرگیراوە ئەمە ھەمان یەکسانی ھەیە لەوەی وشەیەک لە عەرەبی و فارسی وەرگرین، بەڵام کە ھەمووان لێی تێدەگەین و ئینگلیزی زمانێکە زۆرترین قسەی پێدەکرێت، بیرورای منیش ھەمان شتە کە وەک ئایسکرێم بمێنێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٣٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: لەلای من گەر مۆتە کوردییە ئەو باشترە، دواتر بە ڕای من ئایسکریم دروستترە ھەتا ئایسکرێم! AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٢٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی بزانم مۆتە ناوی کۆمپانیایەکی ئایسکرێم بووە و کوردی نییە. ئەو وشەیەشم ھەر بە ئایسکرێم بیستووە، ھەروەھا بۆ کرێمیش، بە کریم نەمبیستووە. سەرچیا‏٢٠:٠٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایسکریم-ە نەک ئایسکرێم : /ˌaɪsˈkɹiːm/.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە لێرە وشەیەکی تازە ناھێنینە نێو زمان تا چاو لە ئای پی ئەیەکەی بکەین، دەیان ساڵە ئەو وشانە ھاتوون، گۆکردنیان لەسەر زاری خەڵک بە کرێم و ئایسکرێم بووە. سەرچیا‏١٢:٣٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ «چلوورە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net.