وتووێژ:ئازەربایجان (ھەرێم)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخشە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @MFTG: تکایە ئەو نەخشە بسڕەوە، خۆ گەر وابێت ئێمەش لە ماڵێ وەدەردەنێن دەڵێن ئێرە ئازەربایجانە، لە کاتێکدا ئەو نەخشە زۆر نادروستە، چۆن ئازەربایجان زەنجان ناگرێتەوە بەڵام ورمێ و موکریان دەگرێتەوە؟ دواتریش ئازەربایجان ئێستا مەبەست لە وڵاتە، من پێم باشترە ناوی ئەو وتارە بکەینە «ئازەربایجان (ناوچە)» یان «ئازەربایجانی ئێران». AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٤٦، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز ئەم نەخشە و وتارە پەیوەندی نییە بە گەلی ئازەری یان عەجەم، بەڵکو ئەمە ھەرێمێکە کە زۆر پێش بە تورک کردن ھەر ئەم ناوەی ھەبووە و جێگەی گەلانی کورد و تاڵش و تات و ئازەرییە ڕەسەنەکان بووە، پەلەمەکە با وتارەکە تەواو بێت ئەوکات لە وە تێدەگەیت ئازەربایجان چیە و لە چییەوە ھاتووە من بۆیە ئەمە دەکەم تا ئەو ھەڵەیە بسڕمەوە کەلە مێشکی کوردان و ئازەرییە بەتورک کراوەکاندایە، ئەم وتارە مێژووییە تا وەک و باسی واقیعی ئەمڕۆ بکات. MFTG (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ ئەو نەخشەیەی بارت کردووە، بەڵام تکایە ناوچەی موکریان بسڕەوە. بەڕێزت چاکتر دەزانی کە موکریان لە کۆنەوە کورد بوون و بەشێک لە ناوچەی کوردستانی ڕۆژھەڵات ھاتووەتە ھەژمار، شۆڕشی سمکۆ و کۆماری کوردستان لەو ناوچەیەدا ڕوویاندا کە ھەرگیز ئازەربایجان نەبووە تەنانەت لەلایەن حکوومەتی قاجار و دوای ئیسلام درایە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان! AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٤٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو برا وتاری موکریانیشم چاککرد و بەجیا لەسەریم نووسی، موکریان بەشێکە لە ئازەربایجان یان مادی بچووک ئەو ئازەربایجانە ئیلاقەی بەم ئازەربایجانە نییە کە ئێستا عەجەمان باسی دەکەن. MFTG (لێدوان) ‏١٢:٥٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام ئەو جۆرە نەخشە تەنانەت لەلایەن فارسەکانەوە بەکار دەھێنرێت، ئەی سەردەمی مادەکانیش ئەوێ ئازەربایجان بووە؟ دەزانم مەبەستی بەڕێزتان ناوچەیەکی مێژوویییە کە ھیچ پەیوەندییەکی بە تورکەوە نییە، بەڵام ئەی بۆ تورک و ئازەرییەکان ئێستا وتاری باکووری کوردستانیان نییە؟ @Danial2703kurdistan: @Calak: @Paraw: ئێوە دەڵێن چی؟ با بەڕێزانی تریش قسەی خۆیان بڵێن. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٥٨، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برای گیان من ئەوەت بۆ ساخ دەکەمەوە کە ئازەربایجان یانی ئەوەنییە ئەم ھەرێمە ھی ئازەری بێت، ئەوە تەنھا ناوێکەو قۆستراوەتەوە، ئێمەش بەدووی ڕاستیدا دەگەڕێین. ئەو ئازەربایجانەی ئەمڕۆ عەجەمان باسی دەکەن تاوەکو ڕەشت و تاران و ھەمەدان و ئەراک درێژ دەبێتەوە، ھەرێمی ئازەربایجان لە کۆندا مێژوو نوسان کۆک نین لە سەر ئەوەی کە زەنجان لە ھەرێمی ئازەربایجاندا بێت. MFTG (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێزان، من تا ڕادەیەک لەگەڵ کاک (Ahrir) هاودەنگم و تا ڕادەیەکیش لەگەڵ (MFTG)! ئەمە درۆستە کە ئەم وتارە سەبارەت بە ناوچەی مێژویی ئازەربایجان دەنووسرێت، بەڵام هەموو وتارەکە سەبارەت بە مێژوو نییە و لانیکەم بەشەکانێکیش سەبارەتە بە ئازەربایجانی هەنووکەیی. هیچ ناوچەیەک لەجیهاندا نییە کە سنۆرەکانی لە درێژایی مێژوو تۆشی ئاڵوگۆڕ نەبووبێت. ناوچەی ئازەربایجانیش لە دڕێژای مێژوودا تۆشی ئاڵوگۆڕ بووە و ئەم نەخشە کە باسی لەسەر دەکەین بە ڕای من نیشاندەری سنۆرەکانی ئێستاکەی ئەو دوو پارێزگایەیە کە ئێستاکە ناوی ئازەربایجانی لەسەر دانراوە و پارێزگای ئەردەوێڵیش بەهۆی ئەوەیکە بەشێک لە جوغرافیای مێژوویی ئازەربایجان بووە لەسەری زێدەکراوە. کەواتە ئەمە ڕەبتێکی بە مادی بچۆک نییە. لە بڕێک نەخشەکان سنۆری مێژوویی ئازەربایجان هەتا چەمی سیروان لە هەوراماندا هاتووە و لە بڕێک دیکە لە نەخشەکانیش ناوچەیەکی بچۆک لە ئەودێوی چەمی ئاراسیش بەشێک لە ئازەربایجان نیشان دراوە. جگە لەمانە پارێزگای ئیغدیر لە باکووری کوردستانیش لە هەندێک نەخشەکان بەشێک لە ئازەربایجانی مێژوویی زانراوە. جگە لەمە ئەگەر مەبەستمان مادی بچۆک بێت باشتر نییە وتارێکی تایبەت بەم ناوە ساز بکەین، چۆنکە مادی بچۆک بەشی تالش لە پارێزگای گیلان و هەروەها بەشەکانێک لە پارێزگای قەزوینیش لە خۆ دەگرێت و تەنانەت بەشەکانێک لە ئەوپەڕی ئاراسیش بەشێک لە مادی بچۆکە. پانتورکەکان سنوورەکانی ئازەربایجان هەتا هەمەدان و باکووری ئەراک دەزانن و کوردەکان ٩٠٪ی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەشێک لە کوردستان دەزانن و ئەرمەنییەکانیش شارەکانی باکووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەشێک لە ئەرمینیا دەزانن و ئاشوورییەکانیش لانیکەم شارەکانی وەرمی و خۆی و سەلماس بەشێک لە وڵاتی ئاشوور دەزانن. من خۆم لەگەڵ ئەم نەخشە هەنووکەییە نیم و پێم وایە ئەمە نە ئازەربایجانی مێژووییە و نە ئازەبایجانی هەنووکەیی. بۆیە بەڕای من باشتر ئەوەیە کە ئەم نەخشەیە تەنیا لە بەشێکی تایبەت لە وتارە بێت کە سەبارەت بە پارێزگاکانی هەنووکەیی ئازەربایجانی ئێران قسە دەکات. بۆ ئینفۆبۆکسی وتارەکە بەڕای من دوو چارەمان هەیە: یان لە نەخشەیەکی مێژوویی کەڵک وەربگیرێت کە ئازەربایجانی سەردەمی کۆن نیشان بدات، یان نەخشەیەکی دیکە بکیشرێت کە موکریانی کوردستان و هەروەها ناوچەکانی ئەرمەنی و ئاشووری لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا ناوچەکانی تات و تالش لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لێ جیا بکرێت و ناوچەکانی دیکەی ئازەربایجانی ڕۆژاوایش بریتی لە شارەکانی وەرمی، خۆی، سەلماس و ماکوو وەکوو پارێزگەی زەنجان دووڕەنگ بکرێت. لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمووتان. پەڕاو (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بەڕێز @Paraw: من ھاودەنگم لەگەڵ بەڕێزتان، ھەروەھا کاک @MFTG: خۆی ھەتا بڵێین شارەزای بواری جوگرافیایە، بۆیە ھەر وەک بەڕێزتان گوتتان یان باشترە لە نەخشەی مێژوویی کەڵک وەربگرین یان لە نەخشەی ئەمڕۆیی کە دەبێت موکریان و ناوچە ئەرمەنی و تاڵش و تاتەکان بسڕینەوە و ورمێ و دەوروبەریشی دووڕنگ بکەین. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٢٠، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو هاوڕێیان دەست خۆش بۆ سەرنجەکانتان من هەستاوم بەنووسینی وتارێک کە ئازەربایجانە، من ئەم وتارەم لە بارەی خاکی ئازەرییەکانەوە نییە کە لە ئێستادا بە تورک کراون، بەڵکو من باسی هەرێمێک دەکەم کە لە مێژە ناوی ئازەربایجانە، بەڵام ئەمڕۆ گەلێک خۆی ناو ناوە ئازەربایجانی بەناوی هەرێمەکەوە، سەیرێکی نەخشەکە بکەن بە وردی زۆرشت ڕوون دەبێتەوە.[١] کە لەم مێژووەدا شتێک نییە ناوی کوردستان یا تورکیا یا ئێران یا سوریا یا ..... بێت، کۆماری ئازەربایجان لە دوو هەرێم پێکهاتووە ئاران و شێروان، بەڵام یەکێتی سۆقیەت ناوی نا ئازەربایجانی سۆڤیەت بە مەبەستی سیاسی و پاوەن خوازی و چاوی لە هەرێمی ئازەربایجان بوو بۆ ئەوەی بیخاتە سەر وڵاتەکەی و سۆزی ئازەرییە بە تورک کراوەکان بۆ خۆی ڕاکێشێت، با وردەکاری وتارەکە تەواو بکەم ئەوکات هەر سەرنجێکتان هەبوو بیخەنە ڕوو سوپاس.MFTG (لێدوان) ‏١١:١٤، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بەڕێز @MFTG: بەس بۆ نەخشەکە فارس مەبەست لە ئێرانی ئەمڕۆیە و ھەروەھا جەبال و جەزیرەش ھەر کوردستانی ئەمڕۆیین. دەزانم کە ئازەریی کۆن لە کورد، ئەرمەنی، فارس و بەتایبەت تات و تاڵش نزیک بوون و ھیچ پەیوەندییەکی ھەرە بچووکیان لەگەڵ تورک نەبووە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:١١، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من پێشنیاری گواستنەوەی ئەو وتارە بۆ «ئازەربایجان (ناوچە) یان ئازەربایجانی ئێران» دەکەم، بەڕاستی ئەو وتارە کێشەی بۆ ئێمە لەبەر بوونی وتاری وڵاتی ئازەربایجان ساز کردووە، برادەرێکی ئازەری لە پەڕەی وتووێژەکەم داوای لێکردم دەروازەی ئازەربایجان سازبکەم و ئەوەش بووەتە ھۆی تێکچوون لەگەڵ ئەو ناوچەیە، ئێستا لە ھەر شوێنێک بێجگە لە ئێران بڵێی ئازەربایجان ھەموو وادەزانن کە باسی وڵاتی کۆماری ئازەربایجان دەکەی، زۆر وتاریشمان لە ویکیپیدیای کوردی ھەن کە بەستەری ئازەربایجانیان بۆ مەبەستی وڵاتەکە داناوە ئەوەش ئێستا لەبەر گواستنەوەی وتارەکە بووەتە ھۆی بەستەری نادروست. وەک قسەی ئاخریشم بڵێم کە ھەموو ویکیپیدیاکان بێجگە لە فارسی و ئازەریی باشووری، پەڕەی ئازەربایجانیان بۆ وڵاتەکە بەکارھێناوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٤٩، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@MFTG: تکایە لەبەر تێکەڵ نەبوون لەگەڵ وڵاتی ئازەربایجان با ئەوەی وەگوازین ھەر وەک ویکیپیدیاکانی تر. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٥٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو برام ئازەربایجان شتێک نییە من ناوم نابێت، بچن بە سەرچاوە مێژووییەکاندا بگەڕێن هەر ئازەربایجانە و بەس نە باکووری هەیە نە باشوور، کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ۱۹۱٨دا ئەم ناوە پەیدا بوو، ئێمە ئەبێ ڕاستی بنوسین، نەک بە عاتیفە و لەبەر فڵان و ئەمشتانە، من کتێب بە کتێب و سەرچاوە بە سەرچاوە دەگەڕێم بۆ دروستی.... داوای لێبوردنم هەیە. MFTG (لێدوان) ‏٢١:٤٥، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @MFTG: خۆ من نەمگوتووە بوونی نییە، بەڵێ ھەیە بەڵام کاتێک وڵاتێک ھەبێت بەناو ئازەربایجان کە لە گشت جیھاندا ناسراوە بۆ دەبێت بنووسین کۆماری ئازەربایجان؟ ئەو ناوچەیە بەڵێ بوونی ھەیە بەڵام باشترە سەردێڕی ناوچە یان شتێکی ئاوای پێ زیاد بێت. من دوودڵیم لەوەیدا نییە کە بەڕێزتان شارەزای ناوچەن، بەڵام کاتێک ئێمە چەند وتارێکمان بە یەک ناو ھەبێت دەتوانین بەشی () بۆ ناوی وتارەکان زیاد بکەین، لەو جێگەیەش کە ئازەربایجان لە گشت جیھاندا بە وڵاتەکە دەناسرێت و ئەو وتارەش بە ناوچەی ئازەربایجان یان ئازەربایجانی ئێران دەناسرێت. ھەروەھا لە ویکیپیدیای ئازەربایجانی و تورکیش، وتاری ئازەربایجان بۆ وڵاتەکە ساز کراوە. دواتریش بەڕاست ھەر وەک لەسەرەوە گوتم زۆربەی ناو و بەستەری ئازەربایجان کە لە ویکیپیدیای کوردیدا نووسراون بۆ وڵاتەکەن و ئەو گواستنەوەش بووەتە ھۆی تێکچوونی مەبەستی خوێندەوە و مانا. @Calak: @Paraw: @Aza: @Serchia: @Aram: و ھتد، ئێوە چی دەڵێن؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٠٦، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو برام ئێمە ئەگەر سەرناوەکە بۆ نموونە بکەینە ئازەربایجانی ئێران یا ئازەربایجانی باشوور ...هتد ئەوا لە ناوەڕۆکی وتارەکە لادەدەین بۆ نموونە ئازەربایجانی ئێران ئەوا ئەوە دەگەیەنێت که ئەو خاکەی ئازەری تیا نیشتەجێیە وەک ئەوەی کە ئازەرییە تورک زمانەکان داوای دەکەن وەک وڵاتێک، ئەم سێ سەرناوە ئەبێ جیابکەینەوە چونکە بەتایبەتی لە ڕووی جوگرافی و مێژوویی و دانیشتوان و سیاسەتەوە زۆر جیاوازن، کۆماری ئازەربایجان و ئازەربایجان و ئازەربایجانی ئێرانی، ئەم سێ ناوە ئەبێت هەریەکەی وتارێکی تایبەت بە خۆی هەبێت، ئەبێت ئەوە ڕاست بکەینەوە و دەربڕینەکان دروست بن، هەتا ئێستا ئازەربایجان لە بری کۆماری ئازەربایجان دەربڕاوە ئەمە هەڵەیە، برام سەیرێکی وتاری ئازەربایجان بکە لە لقی ناو ئیتر تێدەگەیت لەم سێ دەستەواژەیە. MFTG (لێدوان) ‏٠٦:٢٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برام ئێمە ناتوانین قسەی سەر زمانی خەڵک بگۆڕین، ئەی کێشەی «ئازەربایجان (ناوچە)» چییە؟ بەڕاست پێم باشە وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی بچینە پێش، تکایە دژایەتی ئەوەی مەکە :) بزانین بەڕێزانیش چی دەڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٥٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وڵاتی ئازەربایجان ناسراوترە، بۆیە باشترە کۆماری ئازەربایجان بکرێتە ئازەربایجان و ئەمەشیان بکرێتە ئازەربایجان (ئێران). سەرچیا‏١٥:٠٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو هاوڕێیان سوپاس بۆ سەرنجەکانتان، من ویستم خۆم نەدەم لەم جۆرە وتارانە زانیم ئاوها دەکەوێتەوە، لە نوسینماندا لێرە ئێمە پشت بە بەڵگە دەبەستین، زۆرینەی سەرچاوەکانمان کتێبە مێژووییەکانە، بەنیسبەت ئازەربایجان لە کتێبە مێژووییەکاندا کەناوی ئازەربایجان دێت مەبەستیان لە ئازەربایجان ئەم هەرێمەیە کە ئێستا مشت و مڕمانە، با ڕوونکردنەوەیەک بدەم. (کۆماری ئازەربایجان) واتا خاکەکانی ئاران و شێروان بەشێک لە موغان و بەشێکی کەم لە ئازەربایجان، وە ئەم ناوە بۆ ئەم وڵاتە تازەیە و لەدوای ساڵی ۱۹۱٨دا بەدواوە هاتە ئاراوە و زیاتر هۆکارەکەی سیاسی و پاوەنخوازی بوو واتا مێژوویەکی دووری نییە وە یەکەمجار ناوی کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەت بوو، وە لە ساڵی ۱۹۹۱ سۆڤیەتەکەی لێ بووەوە، بەو هۆکارە ناونرا کە گەلەکەی ئازەرییە تورک زمانەکان بوون. (ئازەربایجانی ئێران یان ئازەربایجانی باشوور) ئەم دەستەواژەیە زیاتر نەتەوەیی و ناسیۆنالیستییە کە بۆ ئەو خاکانە بەکاردێت کە نەتەوەی ئازەری لێی نیشتەجێن لە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ئەگەری دروست بوونی هەر کیانێک لە ئێراندا ببێتە دەوڵەت ئەوا ئەم خاکە زیاترە لە هەرێمی ئازەربایجان کە وتارم لەسەر نوسیوە، بەڵام (ئازەربایجان) هەرێمێکی مێژووی کۆنە و کە زۆرکەس لە ئێستادا لە دەربڕینیدا بە هەڵە دەچێت، تەنانەت لە ویکی زمانەکانی کەشدا، من ویستم ئەو هەڵەیە ڕاست بکەمەوە و ئەم سێ دەستەواژەیە بەهەڵە دەر نەبڕێت و خوێنەر لە ڕاستییەکان تێبگات، کتێبە مێژوویەکان بخوێنینەوە کە باسی ئازەربایجان دەکات مەبەستی ئەم هەرێمەیە نەک کۆماری ئازەربایجان یا عەجەمستان، ئێمە لێرە کە دەنووسین و وتارەکان زیندوو دەکەینەوە، بە زمانی دەمارگیری و عاتفی و بەرژەوەندی نابێت بنوسین دەبێت تەواو بێلایەن بین و هەڵەکان ڕاست بکەینەوە، دەبێت ئەوە لە خوێنەر تێبگەیەنین کە بۆ نموونە ئەڵێت ئازەربایجان بزانێت ئازەربایجان چییە و کوێیە، هەروەها دوای زمانی خەڵکی نەکەوین و ڕاستیان بکەینەوە و پشت بە سەرچاوەکان ببەستین. هیوادارم هاوڕێیان لێم تێبگەن و داوای لێبوردنم هەیە، وە خۆشتان چیتان پێخۆشە ناوی ئەم وتارە بنێن بەڵام ئەمە ڕاستیی بابەتەکەیە کە سێ ئاماژە و ناوی جیاوازن نابێت تێکەڵ بکرێن.MFTG (لێدوان) ‏٠٦:٢٩، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، سپاس، بزانین کۆمەڵگا چی دەڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٣٢، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @MFTG: گەر ئیجازە بدەن بۆ «ئازەربایجان (ئێران)» وەیگوازم، بەپێی ژمارەی دەنگەکان و ھەر ئەم جۆرەی کاک سەرچیاش گوتی، گەر نەیگوازینەوە ئەوە کێشە بۆ ویکیپیدیای کوردی ساز دەکات (تکایە سەیری دەروازە:ئازەربایجان بکە کە تێکەڵ بووە لەگەڵ ئەمە) من لەسەر دەنگی کۆمەڵگام کە دوو لەگەڵ و یەک دژ بوون، من دەیگوازمەوە بەڵام گەر دژەکان زۆرتر بوون تکایە دەستکاریم پووچەڵ بکەنەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٢٣، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]