وتووێژی داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ی دانە پاڵ ژمارەکان[دەستکاری]

پێم وایە دەبێت ڕێکەوتەکان دەستکاری بکرێن، پیتێکی 'ی' بدرێتە پاڵ ژمارەکان، چونکە لە خوێندنەوەدا بەو شێوەیەی ئێستا نییە. بگۆڕدرێت بۆ ئەمە:

ڕێکەوتی ئەمڕۆ، شه‌ممه‌ ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، بەرانبەر بە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٠٩ی کوردی.

ڕێکەوتی ئەمڕۆ، {{#time: l [[jی F]]ی [[Y|Y]]، بەرانبەر بە [[xijی xiF]]ی [[٢٧٠٩ی کوردی]]}}.

لەگەڵ هەمان ئەو بەشەی 'ئەمڕۆ لە مێژوودا...' لە پەڕەی سەرەتا. ئێوە دەڵێن چی؟--Ara Qadir ١٦:٠٧, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵێ زۆر ڕاستە منیش بە تەما بووم ئەم باسە بێنمە پێشەوە دەستت خۆش بێت کاک ئارا ئەبێ پیتی (ی) زیادبکرێت بۆ دوای ڕۆژو مانگ چونکە وەکو ئەوەی ئێستا زۆر هەڵەیە.سوپاس --barham ١٨:٣٢, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەستتان خۆشبێت، منیش هاوڕام لەگەڵتان. --برووسک ٢٠:١٧, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشی ھەواڵەکان[دەستکاری]

ئەو شتەی ویکیپیدیای زۆر جیاواز کردووە بێلایەن بوونیەتی. بە داخەوە ئێستا زۆربەی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە کوردستاندا لایەنگرانە دەنگوباسەکان بڵاو دەکەنەوە. نووسینی کورتەیەکی بێلایەن لە گرنگترین ھەواڵەکانی جیھان و بە تایبەت ھەر چوار پارچەی کوردستان دەبێتە ھۆی پەرەسندی ویکیپیدیا و ناسینی وتارە گرینگەکانی سەردەم کە دەبێ زۆرتر زانیارییان لەسەر بنووسین. ھیوادارم ئەو برادەرانە کە کورمانجی بە باشی دەزانن لە وەرگێڕانی سەرچاوە کورمانجییەکان چالاک بن. سوپاس --ئاسۆ ٠٨:٣٠, ١٤ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

هەواڵەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

بەڕێزان پێتان وانییە ئەم سەردێڕە هەڵە بێت چونکە ئەمەی کە لێرەدا ئەنووسرێ هەواڵی گشتییە نەک هەواڵی تایبەت بە ویکیپیدیا ئەکرێ بڵێین (هەواڵەکان) (لە هەواڵەکاندا)....ڕاتان چییە؟ --barham ٢٠:٤٦, ١٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

لەگەڵ رێزم. منیش ھاوڕای کاک بەرھەمم. باشترە ناوی "ھەواڵەکانی ویکیپیدیا" بۆ ناوێکی‌تر بگۆڕدرێ. ڕای من: سەردێڕی ھەواڵەکان یان لە ھەواڵەکاندا.--merkhas وتووێژ ٢١:٤٣, ١٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
سوپاس کاک merkhas من (لە هەواڵەکاندا)م پێ باشترە چونکە سەردێڕی هەواڵ ئەبێ درێژەی هەبێ ناو بابەتەکە...لەگەڵ ڕێز --barham ٢١:٥٥, ١٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
بەڵێ دروستە، دەی وابوو "لە ھەواڵەکاندا". ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ٢٢:٢٤, ١٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

کاک میرخس ئەڵێم هیچ کێشەیەک هەیە ناوەکە نەگۆردراوە هێشتا؟ --barham ٢١:٢٦, ٢٦ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

وەڵا کاک بەرھەم ھیچ کێشەیەک نییە، من ڕاوەستاوم تاکوو یەکێک لە بەڕێوبەران ڕای خۆی بڵێ و ئەگەر پێی باش بوو ناوەکە بگوازێتەوە، کە بەداخەوە تا ئێستا نە بەڕێز مارمزۆک و نە بەڕێز ئازا دەرفەتیان نەکردووە بەشداری بکەن. ھەر وەک ئاگاداری پەڕەی دەستپێک پارێزراوە و تەنیا بەڕێوبەران دەتوانن دەستکاری بکەن. لەگەڵ ڕێزم.--merkhas وتووێژ ٠٨:٥٩, ٢٧ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
 کرا چالاکWьтуwеж (٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٢٥, ١٢ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

داواکاریی دەستکاری لە ٢ی شوباتی ٢٠١٨[دەستکاری]

داوا کارم ڕێگەم بدرێت دەسکاری بەشی ھەواڵەکان بکەم بە مەبەستی دانانی ھەواڵی نوێ و گرنگ وا دیارە ھەندێک لە ھاوڕێیان زۆر کاتیان نیە و ھەندێ ھەواڵی زۆر بە کەڵک ھەن لە کاتی خۆیدا دانانرێن یاخود زۆر دوادەکەوێت داوام وایە ڕێگەم بدرێت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی ھەواڵەکان بگات Hazharyzall (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hazharyzall: پێویستت بە مافی پەسەندکراو ھەیە تا بتوانیت ئەم پەڕەیە دەستکاری بکەیت. تکایە ئەو ھەواڵانەی دەتەوێت دایاننێیت، لێرە دایاننێ، یان لە پەڕەی وتووێژم، یا من زیادیان بکەم. سوپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٤٥، ٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاریی دەستکاری لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨[دەستکاری]

تکایە لە دانانی ھەواڵی نوێدا زۆر دواکەوتون داواکارم کە دانانی ھەواڵ سەربەست بێت بۆ ھەموو ئەندامان Hazharyzall (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Épine: تکایە خەمێکیش لەمە بخۆ. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەکرا. وەک پێشتر باسم کرد، بەکارھێنەران دەبێ ئەزموونیان ھەبێت لە ویکی پێش دەستکاریکردنی ئەم پەڕەیە. دوای زانیارییەکانی سندووقەکەی سەرەوە بکەوە و ھەواڵەکان لێرە دابنێ تا ئێمە بەسەریان بچینەوە و دایان بنێین.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢١، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاریی دەستکاری لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٨[دەستکاری]

Hazharyzall (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC) داواکارم نیمچە پارێزگاری لەسەر داڕێژ لەھەواڵەکاندا لا ببرێت ڕێگە بدرێت ھەواڵی نوێ زیاد بکرێت وا دیارە بەشێک لەو ھاوڕیانەی کە ڕێگە پێدراون کاتیان نیە بۆ زیات کردنی ھەواڵ سوپاس.[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Hazharyzall: وەک لەسەرەوە ئێپین ئاماژەی پێ داوە:

نەکرا. وەک پێشتر باسم کرد، بەکارھێنەران دەبێ ئەزموونیان ھەبێت لە ویکی پێش دەستکاریکردنی ئەم پەڕەیە. دوای زانیارییەکانی سندووقەکەی سەرەوە بکەوە و ھەواڵەکان لێرە دابنێ تا ئێمە بەسەریان بچینەوە و دایان بنێین.

ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٤٨، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Hazharyzall: پێم وابێت مەبەستت داگیرکارییەکەی عەفرین بوو، ئێستا تۆمارکراوە. «Muhammed Tahaلێدوان ‏٠٨:٥٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ڕوسیا و دەرچونی پۆتینHazharyzall (لێدوان)

@Muhammed taha: بزانە دەتوانیت ئەم ھەواڵەی سەر ئێرە زیاد بکەیت. کە ئەوەشت کرد کەس ھەواڵی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی زیاد نەکردووە و گەر پێویست بوو ئەویش زیاد بکە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٠٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی[دەستکاری]

@ئارام بکر:، ئێوە زیاتر دەستکاریی ھەواڵەکان دەکەن. ڕووداو شتێکە کە ڕووی داوە. بۆیە باشتر وایە کارەکان لە تێنسی ڕابردوودا بن. بۆ نموونە کۆچی دوایی کرد نەک دەکات. ئەو تێنسەی ئیستە بۆ فەکتەکان باشترن ھەتا ھەواڵەکان. ئینجا ئەو ھەواڵی مەککەینە تایپۆ و ھەڵەی تیایە یا من لێی تێناگەم؟ سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٢:١٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Pirehelokan: بەڵێ، من زیاتر بەپێی ویکیپییای ئینگلیزی و کەمێکیش عەرەبی و ئەو ھەواڵانەی کە بزانم گرنگن لای ئێمەش ھەبن، دەیاننووسم. زۆر سپاس بۆ تێبینییەکەتان و لەمەولا بە ڕابردوو دەیاننووسم. گەر مەبەستت ھەواڵەکەی یەکەمە، ئەوەم لە ویکیی عەرەبی وەرگرتووە. تکایە گەر ھەڵەیەکی تێدا دەبینن، بەرەو باشتربوون بیبەن. وە من ئەم ماوەیە بڕێک سەرقاڵم و کار لەسەر ھەندێ لە پەڕەکانی ویکیپیدیا و یارمەتی و ئەوانە ئەکەم بە نموونە پرسگا، ئەمە لەبەرەوەی لەمەولا ھەواڵەکانمان ڕێکوپێکتر بن و کەسانی دەرەوەی ویکیپیدیاش بتوانن پێشنیاری ھەواڵەکان بکەن چونکە ئەوان ناتوانن دەستکاری پەڕەی لە ھەواڵەکاندا بکەن. دووبارە زۆر سپاس بۆ تێبینییەکەتان. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

سڵاو @Shahid tahir: زۆر سپاس کە گرنگی بە «لە ھەواڵەکاندا» دەدەیت، بەڵام ویستم پێت بڵێم کە ڕوونکردنەوە و درێژە بە ھەواڵەکان نەدەیت؛ تەنیا ڕستەیەک یان دووان کە دەرکەوێت چی ڕووی داوە و خوێنەر تێ بگات بەسە. سپاسی دووبارە -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٢، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: سوپاس لۆ روونکردنەوەکەت، گرنگی پێ دەدەم شەهید (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕێکەوت[دەستکاری]

سڵاو ئایا ڕێکەوتەکان باشترە کامێنت کرێن یان نا؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٢:٥٠، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم باشە دەرکەون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٤، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی شەڕی تورکیا و کورد لە بەردەوامەکان[دەستکاری]

سڵاو ئایا لە بەشی ڕووداوە بەردەوامەکان (ئەو جێیەی نوسراوە کۆڤید-١٩) ناکۆکیی تورکیا و کوردیش زیاد نەکەین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٠٣، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستەری سوور[دەستکاری]

بەڕێزان پرسیارێکم ھەبوو دەکرێت ئێمە ھەواڵەکان دابنێین بە بەستەری سوور ، بۆ نمونە ٣٠ی کانوونی دووەم : سێرجییۆ ماتارێلا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆجارێکی دیکە بە سەرۆکی ئیتاڵیا ھەڵبژێردرایەوە. شتێکی وا دەگونجێت ؟ من پێم خراپ نییە لانیکەم دەکرێت لە کاتێکی کەدا دروست بکرێن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: من پێم باش نییە بەستەری سوور لەسەر پەڕەی دەستپێک ھەبێت (ئەوانەی ئەمڕۆ لە مێژوودا ناچارییە و دەمێکە دروست کراون). ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٥، ١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بەڵێ ئەی باشە دەکرێت ھەر بێ بەستەر بێت ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بە ڕای من گەر وتار نەنووسرابوو، ھەواڵی پەیوەندیداریش زیاد نەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٣، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ڕای جەنابت جێگای بایەخە ، زۆرباشە سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: زۆر سپاس، بەس من تەنیا ڕای خۆم دەربڕی. گەر زۆرینەی کۆمەڵگە لەگەڵ شتێکی تر بوون، ئەوا ئەوە بکەن با منیش ڕام جیاواز بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٤، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ زۆر باشە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Kurd2021 نازانم گەر ئەمە یارمەتیدەر بێت بەڵام سێرجییۆ دروستکرا ☑Y 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────└
نازانم گەر من یارمەتیدەر بم، بەڵام تکایە ھەر وتارێک ھەبوو، ویستت دروست بکرێت، بۆمنی بنێرە، لەوانەیە نەتوانم وتارێکی درێژی لەسەر دروست بکەم، بەڵام ھەوڵ دەدەم تەواوی زانیارییە پێویستی و گشتییەکانی بخەمە ناو  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٤، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad زۆر سوپاس بۆ جەنابت بێگومان یارمەتی دەر دەبیت ، من تەنھا ویستم بزانم ئەگەر ئێمە کارێکی لەو شێوەیە بکەین چۆنە ، چونکە لە ھەندێک ویکی بینینم وایان کردبوو ، بەڵام منیش گەیشتەمە ئەو ڕایەی وتارەکان ھەبن لە ویکی کوردی ئینجا لە بەشی ھەواڵەکان دایان بنێین . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بۆ ئەمەش دوودڵ مەبە لەوەی تەواوی ئەو وتارانەی پێویستیان بە دروستکردنە ڕادەستی منی بکەیت، بە تایبەتی بەناوبانگەکان، (تەنھا خۆم لە وتاری زۆر سیاسی، و ناوەڕۆکی سیاسی نادەم) ھەر وتارێک ھەبوو تکایە بینیرە بەبێ دوودڵی و بەخۆشحالییەوە ئەمەوێ کاری لەسەر بکەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بێگومان ، زۆرباشە سوپاست دەکەم . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]