وتووێژی داڕێژە:شیعر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرێ ھاوڕێیان، پێنج خشتەکی چۆن دەنووسرێت؟ Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

واتە چۆن؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٠، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ھەڵە نەبم پێنج خشتەکی دەبی وەکووتضمینی [١] ویکی فارسی بێت، نازانم شێوەی نووسینی دروستە یان نا، ئەو بەشەی کوتویەتی تضمین ھاتف از غزل عراقی: [٢]، بۆ نموونە دەڵێن پێنج خشتەکی حەمدی لەسەر شیعری کوردی (کوردی (شاعیر))، شاعیرەکە سێ میسرەع ئی خۆیەتی و دوایە بەیتێک لە شاعیرێکی تر دێنیتەوە دیسان سێ میسرەع ئی خۆی و بەیتەکەی تر، جا شێوەی نووسینی بەم داڕێژەیە، تێکەڵ پێکەڵ دەبێت. Şûşe وتووێژ ‏١٥:٥٦، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: دەتوانیت لێرەدا بەدوای ھەردووک وشەی "نستعلیق" و "سبک" دا بگەڕێیت و بزانیت مانایان چییە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤١، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر:، سبک پێم وایە هەمان چەشنـە، نستعلیقیش بە فارسی و عەرەبی هەر نەستەعلیقی [٣] پێ دەڵێنەوە، جۆرێک شێوەی نووسینە بۆ جوانی بەکاری دێنن. Şûşe وتووێژ ‏١٨:٥٢، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: زۆر خەریکی بووم و تەنیا دەبێت داڕێژەیەکی نوێی بۆ دروست بکەین، ئەمە جگە لەوەی دەتوانیت سوود لەمە وەربگریت:
{{شیعر}}
{{ب|نیوەبەیتی یەکەم نیوەبەیتی یەکەم|نیوەبەیتی دووەم نیوەبەیتی دووەم}}
{{ب|نیوەبەیتی سێیەم نیوەبەیتی سێیەم|نیوەبەیتی چوارەم نیوەبەیتی چوارەم}}
{{م|دەقی پێنج خشتەکی لێرە بنووسە}}
{{کۆتاییی شیعر}}

ئاکام دەبێتە:

نیوەبەیتی یەکەم نیوەبەیتی یەکەمنیوەبەیتی دووەم نیوەبەیتی دووەم
نیوەبەیتی سێیەم نیوەبەیتی سێیەمنیوەبەیتی چوارەم نیوەبەیتی چوارەم
دەقی پێنج خشتەکی لێرە بنووسە

ئەگەر ئەوەی سەرەوە بێسوود بوو، داڕێژەیەکی نوێی بۆ دروست دەکەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٨، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر زۆر سپاس @ئارام بکر:، پێم وایە تەواوە، دەستت خۆش بێت. هەزاران سوپاس بۆ تۆ Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٤٧، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نوێ کرایەوە[دەستکاری]

کوردی بە فۆنتی نەستەعلیق

سڵاو @Keenîî، Serchia، Nskoalj، Calak، Aza، و Pirehelokan: و ئەوانی تریش، داڕێژەی شیعرمان نوێ کردەوە. بۆیە بانگم کردن تا بڵێم بۆ فۆنتی نەستەعلیقەکە، فۆنتی "Nizar Nastaliq Kurdish"م پەیدا کرد و ئەوم داناوە جا نازانم خۆڕایییە یان نا. ئەگەر بڕواننە بەڵگەنامەی داڕێژەکە، دەبینن پێنجخشتەکییەکی قانعم بەو فۆنتە نووسیوە، بەڵام گەر فۆنتەکەت لا نەبێت، بە دەقی ئاسایی دەیبینیت. بڕواننە پەڕگەکە کە «کوردی» بە نەستەعلیق نووسراوە، بەڵام ئاماژە بە ناوی فۆنتەکە نەدراوە ھەرچەندە پێم وایە ھەمان فۆنت بێ. لە داڕێژە:نەستەعلیق/styles.css تۆمار کراوە، بەڵام فۆنتە ئێرانییەکانم نەسڕییەوە و وتم بزانم ئێوە چی دەڵێن. ئەگەر ڕێک کەوتن لەسەر ئەم فۆنتە و ویکیپیدیای ئینگلیزی نەبنە ڕێگر، لەوێش دەیکەینە فۆنتی سەرەکیی نەستەعلیق بۆ کوردی. ئەگەر سەیری دەستپێکی en:Rumi بکەن، و یەکێ لەو فۆنتە فارسیانەی کە دیارییان کردووە لاتان ھەبێ، ئەوا کاریگەرییەکەی دەبینن. دەمەوێ ھەمان شت بۆ en:Nalî بکەم. ڕاستییەکەی کەمێک فۆنتە کوردییەکە و فارسییەکەم بەراورد کرد و جیاوازییەکی کەمم بەرچاو کەوت، بەڵام وەک یەکیش نین. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٠١:١٥، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Paraw: تۆم لەبیر چوو. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠١:٣٧، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر سپاس بۆ تۆ. ڕاستییەکەی من بۆچوونێکی وام نییە و جیاوازییەکی ئەو جۆرەشیان تێدا نابینم؛ ھەر جۆرێک بێت دژی نیم. Nskoalj (لێدوان) ‏٠١:٥٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aramسپاس بۆ ئەو ئەرکەی کێشات و بۆ بانگکردنەکەش. لە مۆبایلەکەمدا (کە ئۆ ئێسەکەی ئەندرۆیدە) شێعرەکە پیشان دەدات بە خەتی عادی. لە کۆمپیووتەرەکەمدا چ بە مۆزیلا و چ بە کرۆم کاتێک سەیری دەکەم دەیشێوێنێت و ە /e/ەکانی تێک دەدات و نایانلکێنێ بە پیتەکانی ترەوە. ئەگەر کێشەوەی وامان ببێت ئەوە ئەو گۆڕانکارییە چاک نیە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٠٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan و Nskoalj: چاوەڕێی برادەرانی ترم کرد، بەڵام وا دیارە جگە لە ئێوە کەسی تر بەشداری ناکات. سپاس بۆ وەڵامدانەوەی ھەردووکتان. تێبینی بکەن کە لە ئێستادا ئەم کاریگەرییە تەنیا بۆ ئەو ئامێرانە دەردەکەوێت کە فۆنتی Nizar Nastaliq Kurdish لایان ھەیە. زیاتر شیی بکەمەوە، بۆ مۆبایل نییە. بڕواننە ئەم وێنەیە کە من لە کۆمپیوتەرەکەم فۆنتەکەم داگرتووە و ئاوا دەرچووە. کاک پیرەھەڵۆ، لای تۆ بۆیە فۆنتەکەی شێواندووە چونکە ڕەنگە یەکێ لە فۆنتە ئێرانی یان ئوردووەکانت لا ھەبێ. ڕاست دەکەیت و منیش پێشتر لە ویکیی فارسی چاوم لێ کرد و ڕێک وای لێ ھات کە باستان کرد جا بۆیە ئێستا سەرجەم فۆنتە ئێرانی و ئوردووەکانم لابرد تا دڵنیا دەبین کە چی فۆنتێکی تر تەواو لەگەڵ زمانەکەمان دەگونجێت و بەرەبەرە زیادیان دەکەین. ئەگەر فۆنتەکەت لا نەبێت بە دەقی عادی پیشانی دەدات. ڕەنگە دەقە عادییەکە کەمێک گەورە بێت و گەر ویستتان بچووکی دەکەینەوە. ئێستا چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی من بە ھەر دوو جۆری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و جاری وایەش بە مۆبایل شێوازی کۆمپیوتەر بەکاردێنم، لای من کێشەی نییە و جوانیش دەردەکەوێت، بەڵام زۆرم سەرنج نەداوە و ئەوەندەی لە بیرمدا بێت ھەر دوو جۆری فۆنتەکان نیشان دەدات. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٥٧، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بە مۆبایل (جا ئەندرۆید بێ یان ئای ئۆ ئێس) وەک ئەو وێنەیەیە کە دام ناوە؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٣:٢٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ھەندێک جار ئەگەر شێوەکەی دەکەمە کۆمپیوتەر نیشانی دەدا. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:٣٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: کاک ئارام ماندوونەبوونیت لێ دەکەم، دەستت خۆش بێ. من تێیدا شارەزا نیم بەڵام هەم لە شیعری پەڕەی داڕێژەکە و هەمیش ئەگەر بۆخۆم تاقی دەکەمەوە گەورە دەردەکەوێت. Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٤٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj و Keenîî: زۆر سپاس، قەبارەکەیم بچووک کردەوە، بەڵام بۆ ئەوەی کاریگەریی فۆنتەکە ببینن، دەبێ فۆنتەکەتان لا ھەبێت. نازانم مۆبایلە نوێیەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی تایبەتمەندیی زیادکردنی فۆنتیان ھەبێت ئەگەر نا پیشانی نادات. لای من لەسەر کۆمپیوتەر وەک ئەم وێنەیە دەردەچێت. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:١١، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر سپاس. ھەر بمێنی. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بۆ من ئاوا دەردەکەوێت [٤] و پێموایە هێستاش جێی هەیە بچووکتر بێتەوە. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٢٠، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: تەواوە، وا دیارە دات گرتووە. کەمێکی تریش بچووکم کردەوە، بەڵام پێم وایە لەوە زیاتر بچووکی بکەینەوە، خوێندنەوەی ئاسان نابێت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٥١، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]