واڵکۆت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
واڵکۆت
تئو در لباس اورتون
واڵکۆت بە درێسی ئێڤەرتۆنەوە
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو سیۆ جەیمس واڵکۆت
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٦ی ئازاری ١٩٨٩
شوێنی لەدایکبوون ستانمۆ، لەندەن، ئینگلتەرا ئینگلتەرا
باڵا ١.٧٦ م
جێگای یاریکردن هێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا ئێڤەرتۆن
ژمارەی یانە ١١
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٩ - ٢٠٠٠ نیوبۆری ئینگلتەرا
٢٠٠٠ سویندۆن ئینگلتەرا
٢٠٠٠ - ٢٠٠٥ ساوسامپتۆن ئینگلتەرا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٥ - ٢٠٠٦ ساوسامپتۆن ئینگلتەرا ٢١ (٤)
٢٠١٨ - ٢٠٠٦ ئارسناڵ ئینگلتەرا ٢٧٠ (٦٥)
٢٠١٨ - ئێڤەرتۆن ئینگلتەرا ٦٩ (٩)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ ئینگلتەرای ژێر ١٦ ساڵان ٤ (٠)
٢٠٠٥ - ٢٠٠٦ ئینگلتەرای ژێر ١٧ ساڵان ١٤ (٥)
٢٠٠٦ ئینگلتەرای ژێر ١٩ ساڵان ١ (١)
٢٠٠٦ - ٢٠١٠ ئینگلتەرای ژێر ٢١ ساڵان ٢١ (٦)
- ٢٠٠٦ ئینگلتەرا ئینگلتەرا ٤٧ (٨)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

ژیان نامەی[دەستکاری]

والکۆت لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٩ لە ناوچەی ستانمۆر لەدایک بووە بەڵام خێزانەکەی ژیانیان لەناوچەی کومبتاون بەسەر بردووە، ھەر لەمنداڵیەوە خولیای یاری تۆپی پێ بووە و توانیویەتی وەک یاریزان زیاتر لە ١٠٠ گٶڵ تۆمار بکات لە تیمی ئەو ناوچەیەی خۆی کە پێکیان ھێنابوو و بەباشترین یاریزانی ناوچەکە ناوی دەرکردبوو، گرنگترین شت لەژیانی ئەم یاریزانە ئەوەیە کە چووەتە ئەکادیمیای یانەی چێڵسی بەڵام وەریان نەگرتووە، پاشان چووەتە ئەکادیمیاکەی ساوسامپتۆن و پەیوەندی پێوە کردووە، ھەر لەو تەمەنە منداڵیەوە کۆمپانیای نایک ی وەرزشی گرێبەستیان لەگەڵ کردووە بۆ ڕیکلام کردن بۆیان کەتەمەنی تەنھا ١٤ ساڵ بوو.

سەرەتای ژیانی وەرزشی لەگەڵ ساوسامپتۆن[دەستکاری]

والکۆت لەئەکادیمیای یانەی ساوسامپتۆنی ئینگلیزی پێگەشتووە و لەساڵی ٢٠٠٠ ەو پەیوەندی بەم ئەکادیمیایەوە کردوە و تاساڵی ٢٠٠٥ یاریزانی ساوسامپتۆن بووە، و بچووکترین یاریزانی مێژووی یانەی ساوسامپتۆنە کەیاری ئەنجامدابێت بە ١٦ ساڵ و ١٤٣ ڕۆژ، وەھەروەھا بچوکترین یاریزانی مێژووی یانەکەیە لەلاواندا یاری کردبێت کەتەمەنی تەنھا ١٥ ساڵ و ١٧٥ ڕۆژ بووە، و یاریەکەیان بەرامبەر یانەی واتفۆرد بوو، لەمانگی ١١ ی ساڵی ٢٠٠٤ لەو وەرزەدا یانەکەی گەیاندە یاری کۆتای جامی یەکێتی ئینگلتەرا بۆ لاوان بەرامبەر یانەی ئیبسویچ تاون، وەیەکەمین یاری بۆ یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ۆڵڤەر ھامپتۆن بوو لەخولی ئینگلیزی لەوەرزی ٢٠٠٤/٠٥ کەوالکۆت لەو یاریەدا یەدەگ بوو و لەگێمی دووەمدا ھێنرایە ناوەوە، لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ یەکەمین یاری والکۆت بەە کەسەرەکی بوو بەرامبەر لیدز یونایتد بوو و توانی گۆڵێک تۆمار بکات و پاشان ھەر لەو مانگەدا گۆڵی لە ستۆک ستی تۆمارکرد و ، ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو ھەڵکشاو والکۆت بەھۆی خێرایە سەرسوڕھێنەرەکەیەوە و ئاستە بەرزەکەی بووە ھۆی ئەوەی لەلایەن ڕاھێنەرەکەیەوە پشتی پێببەسترێت و ببێتە یاریزانی سەرەکی و لەو ساڵەدا ناوی ھەڵبژێردرا بۆ باشترین یاریزانی لاو و لەنێو سێ یاریزاندا نازناوەکە یەکلای بوویەوەو والکۆت براوە بوو و نازناوی خەڵاتی bbc youngی پێدرا. ٢١ یاری بۆ یانەی ساوسامپتۆن کردووە لەپلە یەکی یانەکە ٤ گۆڵی کردووە و یارمەتیدەر بووە لەتۆمارکردنی نزیکەی ٣٠ گۆڵ بۆ یانەکە.

سەرەتای یاریکردنی لە ئارسناڵ و کڕینی لەلایەن ڤینگەرەوە[دەستکاری]

بەھۆی ئاستی بەرزیەوە لەو تەمەنە بچووکەیدا والکۆت بووە ھۆی ئەوەی کە ئارسن فینگەر بەتایبەتی بچێت بۆ چاودێریکردنی و ماوەی دوو یاری فینگەر چاودێری کرد و والکۆت لەو دوو یاریەدا وای لەفینگەر کرد بەزووترین کات بۆندی خۆی بۆ ئەم یاریزانە ڕەوانە بکات سەرەنجام / والکۆت لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ و بەبڕی ٥ملیۆن جنەی ئیستەرلینی پەیوەندیکردووە بە ئارسناڵەوە و پاشان بۆندەکەی زیاد کرا بۆ ١٢ملیۆن جنەی بەھۆی پشت پێبەستنی لەلایەن ئارسناڵ و ئینگلتەراوە مەرجی بۆندەکەیەتی، ھێنانی والکۆت کارێکی ئاسان نەبوو بۆ ئارسناڵ بەھۆی ڕکابەریەکی سەختی مانیو لەگەڵ ئارسناڵ بۆ ئەم یاریزانە.

یەکەمین یاری والکۆت بۆ ئارسناڵ لە (١٦/٦/٢٠٠٦) بوو لەبەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤێلا، وەیەکەمین یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەبەرامبەر دینەمۆ زەگرەبی کڕواتی بوو. والکۆت بچووکترین یاریزانی مێژووی ئارسناڵە کە لەپاڵەوانیەتی چامپیۆنس لیگ یاری کردبێت کەئەو ژمارەیە بەناوی سێسک فابرێگاسەوە بوو، وەئەو ژمارە پێوانەییە لەلایەن والکۆت و ویلشێرەوە شکێنراوە بەڵام تا ئێستا بەناوی والکۆتەوەیە، لەساڵی ٢٠٠٦ دووبارە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک پێدرا.

  • یەکەمین گۆڵی والکۆت بۆ ئارسناڵ لەساڵی ٢٠٠٧ بوو بەرامبەر چێڵسی لەیاری کۆتای جامی ئینگلتەرا بەڵام نەیانتوانی نازناوەکە بەرنەوەو درۆگبا لەو یاریەدا دوو گۆڵی کردوو چێڵسی ڕزگار کرد و کردیە خاوەنی نازناوەکە.
  • یەکەمین گۆڵی والکۆت لەچامپیۆنس لیگ بەرامبەر یانەی سلاڤیا براگی چیکی بوو لەساڵی (٢٠٠٧/٠٨) و ئارسناڵ لەو یاریەدا ٧-٠ براوە بوو.
  • جوانترین دیمەنی مێژووی والکۆت بەرامبەر لیڤەرپوول بوو لەچامپیۆنس لیگ لە ٨/٧ کاتێ بەخێرایە ناوازەکەی تەواوی یاریگای بەیاریزانانی لیڤەرپوول پێواو تۆپەکەی گەیاندە ئەدیبایۆر و توانیان گۆڵ تۆمار بکەن.
  • پاش ڕۆشتنی ئەفسانە لەئارسناڵ لەوەرزی (٢٠٠٨/٠٩) والکۆت ئامادە نەبوو درێسی ژمارە ١٤ بپۆشێت بەھۆی ئەوەی خۆی بەشیاو نەدەزانی کەئەو درێسە بپۆشێت ، بۆیە لەگەڵ سەمیر نەسڕی لەجەنگدا بوون بۆ ئەوەی درێسی ژمارە ٨ بپۆشن بەڵام فینگەر لەکۆتایدا ژمارە ٨ ی دا بە نەسڕی و ١٤ ی بەخشیە والکۆت.
  • لەساڵی ٢٠٠٨ ھەریەکە لە چێڵسی و تۆتنھام و لیڤەرپوول ھاتنە سەر ھێڵ بۆ گواستنەوەی فیراری بەڵام فینگەر ڕازی نەبوو تەنانەت گوێیان لێبگرێت و گەوھەرەکەی لەدەستبدات و بڕیاری مانەوەی دا - وەرزی (٢٠١٠/١١) وەرزی والکۆت بوو و بەشێوەیەکی زۆر باش دەکەوت و یەکەمین ھاتریکی خۆی بۆ ئارسناڵ تۆمار کرد لە ٢١ی ئاب بەرامبەر بلاکبول، و لەو وەرزەدا ھەرچەندە سەرەکی نەبوو ١٣ گۆڵی تۆمار کرد و بەشێوەیەکی زۆر باش دەرکەوت.

والکۆت ٢٨٠ یاری بۆ ئارسناڵ کرد و ٦٥ گۆڵی بۆ تۆمار کرد.

لەگەڵ یانەی ئێڤەرتۆن[دەستکاری]

لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیوە کرد.[١] [٢][بەستەری مردوو]

لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا[دەستکاری]

و بۆ یەکەمین جار والکۆت لەلایەن ڕاھێنەری سویدی ستیڤن گۆران ئیریکسۆنەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی یەکەم کرا بۆ پاڵەوانیەتی جامی جیھانیی ٢٠٠٦ کە تەمەنێکی ئێجگار بچووکی ھەبوو بەڵام بەشداری نەکرد و ھەلی یاری کردنی پێنەدرا، والکۆت بچوکترین یاریزانی مێژووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرایە کەیاری بۆ ئەنجامدابێت کە ١٧ ساڵ و ٧5 ڕۆژە، والکۆت بچووکترین یاریزانی مێژووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرایە کە ھاتریکی تۆمار کردبێت

  • لەجامی جیھانیی ٢٠١٠ دا والکۆت بەبڕیارێکی ھەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ئیتاڵی بانگھێشت نەکرا کە پاش پاڵەونیەتیەکە ڕایگەیاند گەورەترین ھەڵە کە کردبێتم ئەوە بوو کە والکۆتم بانگھێشت نەکرد. والکۆت لەساڵی ٢٠١٠ لەلووتکەی ئاستیدا بوو . لیۆنێل میسی لەکاتی بەڕێوە چوونی پاڵەوانیەتیەکە لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند ئەبێت کام ڕاھێنەر ھەبێت ئەو ھەڵەیە بکات و یاریزانێکی وەک والکۆت بانگھێشت نەکات، و تووڕەبوونی ئارسن فینگەر گەشتە لووتکەو بەتوندترین شێواز لێدوانی لەدژی کاپیلۆ دەدا چونکە باشترین یاریزانی لاوی یانەکەی بانگھێشت نەکرد بوو .
  • والکۆت تا ئێستا ٤٧ یاری بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئینگلتەرا کردوەو ٨ گۆڵی تۆمار کردووە.

ووتەکانی یاریزانان و ڕاھێنەران لەسەر والکۆت[دەستکاری]

  • پیپ گواردیۆلا : ئەگەر بتەوێت والکۆت لەیاریکردن ڕابگریت پێویستت بە دەمانچە ھەیە.
  • ئارسن فینگەر : ھەموو گۆڵێک کە والکۆت تۆماری دەکات بیری ھێنریم دەکەوێتەوە، والکۆت باشترین و خێراترین یاریزانی ئارسناڵە لە باڵی ڕاست کە ڕاھێنانم پێکردبێت.
  • لیۆنێل میسی : سەرسامم بە ئاستی ئەم یاریزانە و یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرتەین مەترسی لەسەر تۆڕی گۆڵی یانەی بەرامبەر دروست دەکات ، زۆر خێرایە و بەشێوازێکی جوان لەیاریگادا دەجوڵێت.
  • ستیڤن جیرارد : خێرایەکەی والکۆت باوەڕ پێنەکراوە.
  • شڤانشتایگەر : یەکێک لەو یاریزانانەی ترسم ھەبووبێت بەرامبەری لەکاتی یاریکردن والکۆتە چونکە زۆر خێرایەو بە ئاسانی ناتوانیت زاڵ بیت بەسەریدا.
  • ڕۆی ھۆدسۆن : کۆنترۆڵکردنی والکۆت تا ڕادەیەک مەحاڵە بەھۆی خێرایە ناوازەکەیەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئارسناڵ فۆڕ کورد