وتووێژ:واشینگتن دی سی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشنیاری گۆڕانکاری لە ناوی وتاردا[دەستکاری]

کاک ئازا گیان دەستخۆش بۆ وتارەکەت، بەڵام پیتی (گ) لە وشەی Washington ـدا ناخوێنرێتەوە، گوێبدەرە ئێرە. هەروەها، ئەو پیتی O ـە ناخوێنرێتەوە، کەوابێ پێویستە بکرێت بە واشینتن دی سی. --برووسک ٢٠:٢٦, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

منیش پێم وایە بگۆڕدرێت بۆ واشینتن دی سی.زۆر باشترە,سوپاس.--barham ٢٠:٤١, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

من پێم باش نیە. "گ" کەش دەخوێندرێتەوە. بەڵام چون کەوتۆتە پاڵ "ن" جوان دیار نیە. بە هەر حاڵ ئەوەی کە لە ڕۆژنامەکان و کتێبەکانا ئەینووسن، دەبێ ئەوە بێت. ئەگەر واشینتن دەنووسن بیکەن بەوە. بژین--Aza ٠٦:٠١, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- دڵنیام من کە ناخوێندرێتەوە، بڕوانە ئێرە، خوێندنەوە/وتن/Pronunciation ـی وشەکە، بەم شێوەیەیە: ˈwɒʃɪŋtən
کەواتە ناخوێندرێتەوە، لێرە بیبیستە، بژی --برووسک ١٢:٠٩, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دڵنیام کە دەخوێندرێتەوە (بەڵام هەروا کە وتم: لاواز)، ئەمەی نووسیوتە دەیسەلمێنیت: wɒʃɪŋtən. نیشانەی ŋ جیاوازە لەگەڵ n. بە هەڵە وەریان مەگرە، ئەم دووە جیاوازن.
- راستە، دەنگی (نگ) درووست دەکات، بەڵام لەبەر زۆر لاوازیی (گ) ـەکە، بە نەخوێندراوە دەنووسرێت! بژیت مامە ئازا --برووسک ١٢:٢١, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵام برووسک گیان من گەڕام بۆ واشینتن لاپەڕەیکی کوردیش چیە نەمدی، بەڵام بۆ واشینگتۆن 7000 و بۆ واشینتۆن وابزانم 3000 ی دۆزیەوە. --Aza ١٢:٢٥, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەپێی [١] دەبێ بچیتەوە دۆخەکەی جارانی. --Aza ١٢:٢٧, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

- کاک ئازا، تکایەکی برایانەم هەیە، ئەویش کە بەپێی باوییەتی چاو لە شتەکان نەکەیت، رێسا هەیە بۆ خوێندنەوە، ئەو وشەیە هەرگیز واشینتۆن نییە و نابێت، گەر واشینگتن ـیش بێت، رەنگە. بەڵام واشینگتۆن و واشینتۆن نییە! بەهۆ ئەوەی لەکۆتاییدا ئەو پیتی O ـیە، بەشێوەیەکی تر دەخوێندرێتەوە، گەڕانەکانی گووگڵ، ئەنجانی کۆمەڵێک ماڵپەرە دڵنیام ٩٠% ـییان لەنەزانیدا نووسیوییانە، رێسا هەیە بۆ خوێندنەوە لە زمانی ئینگلیزییدا، بەدڵی نەمنە نە بەڕێزت، نە گووگڵ! --برووسک ١٢:٣٢, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

برووسکی ئازیز! برام! ویکیپیدیا دەڵێ باویەتی مەرجە. من ناڵێم. منیش حەزم دەکرد هەموو شت ئەو جۆرە من بە درووستی دەزانم وا بوایێ. بەڵام حەیف کە وا نیە. بژیت --Aza ١٢:٣٧, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- گەر ویکپیدیا لەسەر بنەمای نەزانین و نادرووست خەڵک تێبگەیەنێت، ئەوا ئەمە دوا پەیامی منە لێرە، من لەناخی خۆمدا رێکم و شت بەپێی یاسا و پەیڕەو جێبەجێ دەکەم و لەولایەنانە وەک رۆبۆتێک وام، کاتێک ویکیپیدیا بێـت سەقەتم کات، ئەوا دەستی لێهەڵدەگرم!! باوییەتیش بنەمای هەیە، هەندێک باوییەتی هەیە هەر لەوپەڕی نەزانییەوە هاتووە، من رێزم هەیە بۆ هەموو قسەکانی جەنابت، تۆ گەورەی منیت، من ئەم گازندەیەم لە بەڕێوەبەر و ویکیپیدیا هەیە! بڕوام بە باوییەتی نییە لەشتێکدا کەخۆی بۆخۆ بەیاسا کاربکات. --برووسک ١٢:٤٤, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز کوردەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەڵێن «واشینگتن» و ھی باکووریش دەڵێن «واشینگتۆن». یانی زۆربەی کوردەکان دەڵێن «واشینگتۆن» نەک «واشینتن». ئێوە دەڵێن دەبێ چاو لە خوێندنەوەی ئینگلزییەکەی بکەین. قسەکەتان زۆر جوانە و منیش لەگەڵتانم. لە زمانی ئینگلیزیدا ئەم وشەیە ئاوا دەخوێندرێتەوە: wɒʃɪƞtən ئەگەر بمانەوی بە کوردی بینووسین دەبێتە: Waşîngtin. یانی دروستەکەی «واشینگتن»ـە. ئەگەر «واشینگتۆن» فارسی بێ «واشینتن»ـیش عەڕەبییە.--:)چالاکلێدوان ١٩:٠٦, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵآو ، بەڕاستی ماوەیە لەمەو پێش ناوی وا هەبوو ناوەکەی بە سەقەتی نوسرا کە لە ژیانم شتی وام نەبیستبوو تومەس ئەمە باوە ،برایانی پشتگیری لە "واشیگتۆن" ئەگەر باسی باو ئەکەن تو قەبری ٤٠ پشتتان نا هەشتا پشتان لە ژیانتان "واشینگتۆن"تان بیستوە لە یەک میدیای کوردی یان عەرەبی یان ئینگلیزی؟ بەڵام ئەمە پرسیارم کردووە لە ئەمریکی ڕەگەزی کوردی دەڵێت ئەو (گ) ناخوێندرێتەوە. بەڕاستی کە سەردێڕکەم بینی پیی بێتاقەت بووم واشینگتۆن زۆرر هەڵەیە، وەک برووسک ئەو بەڵگانەی پێشووی نووسی.جوتیار ٢١:٢٢, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

شتێکم بیرچوو ئەگەر گەڕان بکەی بۆ واشینگتن زۆربەی ئەگەر هەمووی نەبێت ئەنجامەکان بریتین لە فارسی [٢] بەڵام بۆ واشنتن ئەنجامەکەی بریتیە لە کوردی و عەرەبی وەک [٣].جوتیار

بەڵێ «واشینگتۆن» ھەڵەیە بەڵام من ئەوەی ناسەلمێنم کە گ ناخویندرێتەوە چونکوو لە ھەموو وشەنامەکاندا نووسراوە ŋ نەک n. ناوی وتارەکە «واشینگتن»ـە و فارسییەکەی دەبێتی «واشنگتن (Waşington)».--:)چالاکلێدوان ٢١:٣٥, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کێشەکان بەم شێوەیە چارەسەر ناکرێن[دەستکاری]

کاک چالاک من تاکو ئێستا چەند جار تکام لێت کردووە کە ناوەکان نەگۆڕی بە بێ وتووێژ ئەوەی کە تۆ بە ڕاستی ئەزانی یەکێکی تر لەوەیە بە هەڵەی بزانێ بۆیە تکایە جارێکی تر بێ هاوڕایی پەڕەکان مەگوێزەوە. یەکێ لە هەرە ڕێبازە گرنگەکانی ویکیپیدیا هاوڕاییە تکایە پشت گوێی مەخە لەمە زیاتر --barham ٢٢:٤٢, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەوی لێرە گوێ نادەنێ لاپەڕەی ڵێدوانە و بەداخەوە ھەر کەس قسەی خۆی دەکات. شتێک کە دروستییەکەی بە بەڵگەوە سەلمێندراوە پێویستی بە لێدوان نییە. خۆ ئەگەر لێدوانیشی لە سەر بکردێ ئەگەر لێدوانەکەیان بەدڵ نەبوو وە پشت گوێ خۆیان دەدەن و دوای گواستنەوەی وتارەکە دەست بەجێ پووچەلی دەکەنەوە و دەڵێن دەبێ لێدوانی لە سەر بکرێ!--:)چالاکلێدوان ٢٢:٥٤, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

@Aza، Barham، و Broosk: زیاتر لە ٦ ساڵ لەم لێدوانە تێپەڕاوە. من ئەو دەم بەباشی شارەزای فۆنەتیک نەبووم. ئێستا دەزانم لە ئینگلیزیدا و لە ناوی ئەم شارەدا دەنگی «گ»مان نییە چون نووسراوە /wɒʃɪŋtən/ ئەگەر «گ»ی تێدابا دەنووسرا /wɒʃɪŋgtən/.
/ŋ/ لێرەدا لەگەڵ /n/ جیاوازە و جۆرێک nیە کە لە نەرمەمەڵاشوودا گۆ دەکرێ. لە شێوەزاری سلێمانیدا /ŋ/ خۆی فۆنیمە بۆ نموونە بە بانگ دەڵێن /bāŋ/ بەڵام لە زۆربەی شێوەزاراکانی تری کوردیدا /ŋ/ فۆنیم نییە و ئەلفۆنە (allophone) و ھەمیشە دوای ک یان گ دێ بۆ نموونە ھەر بە بانگ دەڵێن /bāŋg/.
ھەر لەبەر ئەمە تا ئێستا بۆ ئەم دەنگە پیتێکی سەربەخۆ دانەنراوە و زیاتر ھەر بە شێوەی «نگ» دەنووسرێ. بۆ نموونە لە شێوەزاری سلێمانیدا دەڵێن /yāŋza/ (سەیری کەن «گ»ی تێدا نییە) بەڵام دەنووسن «یانگزە».
جا «واشینگتن»یش ھەر وەک «یانگزە» وایە. نگ لێرەدا یانی بە /ŋ/ بیخوێنەوە نەک بە /n/. کورت و کرمانجی «نگ» لە کوردیدا نوێنەری دەنگی /ŋ/یە و مەبەست ئەمە نییە «گ»ی تێدایە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١١، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]