نەوە خراپەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەوە خراپەکە
سەرناوThe Bad Seed
لەسەر بنچینەیThe Bad Seed، The Bad Seed، The Bad Seed
لەدوای ئەوThe Bad Seed Returns
چەشنفیلمی ترسێنەر، فیلمی ھەستبزوێن، دراما
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨
Production date١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
دەرھێنەرRob Lowe
ئەکتەرانRob Lowe، Mckenna Grace، Patty McCormack
کۆمپانیای بەرھەمھێنانWarner Bros. Television Studios
دابەشکەرLifetime Entertainment Services
وێبگەhttps://www.mylifetime.com/movies/the-bad-seed

نەوە خراپەکە (بە ئینگلیزی: The Bad Seed) فیلمێکی درامای ترسناک و ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ تەلەڤیزیۆن دروست کراوە و لەلایەن ڕۆب لۆوە بۆ ڵایڤ تایم دەرھێنراوە. ھەروەھا لۆو بەرھەمھێنەری جێبەجێکارە و ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە فیلمەکەدا، شانبەشانی مکێنا گرەیس، سارا دوگدەیل، مارسی تی ھاوس، لۆرن کاردیناڵ، کریس شیڵدز، کارا بوونۆ، و دەرکەوتنی تایبەتی پاتی مەککۆرماک. فیلمە ترسناکەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ویلیام مارچ لە ساڵی ١٩٥٤ و شانۆنامەی ساڵی ١٩٥٤ و فیلمی ساڵی ١٩٥٦ وەرگیراوە. نەوە خراپەکە لە سەرەتادا لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە کەناڵی ڵایڤ تایم پەخشکرا. ئەمە دووەم دووبارەکردنەوەی فیلمەکەیە، یەکەمیان فیلمێکی ساڵی ١٩٨٥ بووە. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، «چاپێکی تایبەت»ی فیلمە تەلەڤیزیۆنییەکە بڵاوکرایەوە کە چاوپێکەوتنەکانی پشت پەردە لەگەڵ لۆو و گرەیس و مەککۆرماکدا نمایشکرا. درێژەی فیلمەکە بە ناوی نەوە خراپەکە دەگەڕێتەوە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە لە دەوری کچێکی گەنج بە ناوی ئیما گڕۆسمان دەسوڕێتەوە، کە بۆ ھەموو دەوروبەری وەک منداڵێکی بێتاوان و ڕەفتار باش دەردەکەوێت؛ بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی فیلمەکەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئیما بەو شێوەیە بێتاوان نییە کە پێدەچێت. دەست دەکات بە نیشاندانی ڕەفتاری تێکدەر و دەستکاریکەر، ئەمەش زیان بە کەسانی دەوروبەری دەگەیەنێت. دایک و باوکی، کریستین و ڕۆب، دەست دەکەن بە گومانکردن لەوەی کە شتێکی جددی لە کچەکەیاندا ھەڵەیە.

لەگەڵ قووڵبوونەوەی ڕابردووی ئیمادا، نھێنی شۆککەر سەبارەت بە دایکی بایۆلۆژی و پەروەردەکردنی کێشەدارەکەی دەدۆزنەوە. ھەروەھا نەخشێکی توندوتیژی و فێڵکردن ئاشکرا دەکەن کە پێدەچێت بە نەوەکانی ناو خێزانەکەیاندا گوازرابێتەوە. کریستین تادێت بێھیوا دەبێت لە پاراستنی خێزانەکەی لە مەیلە مەترسیدارەکانی ئیما. داوای یارمەتی لە پزیشکێکی دەروونی دەکات بەناوی دکتۆر مارچ کە پسپۆڕە لە چارەسەرکردنی ئەو منداڵانەی کە کێشەی ڕەفتاریان ھەیە. پێکەوە ھەوڵدەدەن نھێنی پشت ڕەفتارەکانی ئیما ھەڵبکەنەوە و ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی درەنگ بێت ڕێگری لێبکەن؛ بەڵام ھیچ شتێک سوودی نابێت و منداڵەکە تا دێت زیاتر کەسە نزیکەکانی دەکوژێت و ھیچ ھەستێکی بۆیان نییە، و تەنانەت باوکی خۆشی لەکۆتایی فیلمەکەدا دەکوژێت و بەبێ ئەوەی ھەستی بەرامبەری ھەبێت. لەکۆتاییدا لەگەڵ پووری دەمێنێتەوە و فیلمەکە درێژەی پێ دەدرێت.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • مکێنا گرەیس وەک ئێما گڕۆسمان، کچێک کە ھەر کەسێکی بوێت دەکوژێت.[١]
  • ڕۆب لۆی وەک دەیڤید گڕۆسمان، باوکی ئیما[١]
  • سارا دوگدەیل وەک کلۆی، دایەنی نوێی ئیما.
  • مارسی تی ھاوس وەک خاتوو ئێلیس، مامۆستای ئیما.
  • لۆرن کاردیناڵ وەک برایان، سەرپەرشتیاری خانووی دەریاچەی گڕۆسمانەکان.
  • کریس شیڵدز وەک شێریف پیتەرسۆن.
  • کارا بوونۆ وەک ئەنجێلا گڕۆسمان خوشکی دەیڤد و خاڵۆزایەکی ئیما کە پزیشکی دەروونی ناسراوە.
  • پاتی مەککۆرماک وەک دکتۆر مارچ، پزیشکی دەروونی ئیما، مەککۆرماک پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار وەرگرت بەھۆی ڕۆڵی کچەکەی لە فیلمی ساڵی ١٩٥٦.[١]
  • لۆک ڕۆسلەر وەک میلۆ کورتیس، ھاوپۆلی ئیما.
  • شاونا یۆھانسن وەک ماگی کورتیس، دایکی میلۆ.
  • ڕۆبێرت ئێگەر وەک کاک کورتیس، باوکی میلۆ.
  • جۆن ئیمێت تریسی وەک مارک ویگینز.
  • نێڤیس یونیپان وەک کچ -١
  • ئانا دیکی وەک کچ -٢
  • جوولییەت ھیندڵ وەک کچ -٣
  • کارلی بێنتاڵ وەک خاتوو گڕۆسمان، ھاوسەری کۆچکردووی دەیڤد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Andreeva, Nellie (February 21, 2018). "Mckenna Grace To Play Young Lead In Rob Lowe's 'The Bad Seed' Lifetime Remake, Original's Patty McCormack To Co-Star". Deadline Hollywood. Retrieved August 29, 2018.