فیلمی تەلەڤیزیۆنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیلمی تەلەڤیزیۆنی
لقیفیلم، بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی
چەشنی بڵاوکردنەوەڕاستەوخۆ بۆ ڤیدیۆ


تەلەفیلم یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی (بە ئینگلیزی: Television Film, Telefilm) ئاماژەیە بۆ فیلمێک کە تەنھا بۆ کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان دروست کراوە. Telefilm وشەیەکی تێکەڵە کە لە tele (تەلەڤیزیۆن) و film (فیلم)ەوە ھاتووە. ئەوەی لە تەلەفیلمدا گرنگە فۆرم و زمان و گێڕانەوەی تەلەفیلمەکەیە نەک جۆری کامێرا. مێژووی تەلەفیلم لە ئەورووپا و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. کاتێک شێوازی بەرھەمھێنانی فیلم و تەلەڤیزیۆنی گۆڕا و ستۆدیۆ گەورەکانی فیلم جێگەیان بە ستۆدیۆی بچووک و گرووپە سەربەخۆکان دا. ھەندێک جار فیلمی تەلەڤیزیۆنی لەسەر بنەمای شانۆی سەرکەوتوو دروست دەکرێت. ھەروەھا فیلمە تەلەڤیزیۆنییەکان بەزۆری لە تۆڕە گەورەکاندا بە شێوەیەکی کاتی پەخش دەکرێن. کەنەدا یەکێکە لە پێشەنگەکانی بەرھەمھێنانی تەلەفیلم لە جیھاندا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..