نەغەم نەوزات
نەغەم نەوزات | |
|---|---|
| لەدایکبوون | c. 1978[١] |
| نەتەوە | عێراق |
| ئایین | ئێزدی |
نەغەم نەوزات حەسەن (لەدایکبووی ١٩٧٨) ژنە پزیشکێکی ئێزدییە. نەغەم لە ساڵی ٢٠١٦ خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتیی بردەوە.
ژیان
[دەستکاری]نەغەم چالاکوان و پزیشکی ژنانە،[٢] لەدایکبووی بەعشیقەیە.[١] نەغەم لە ساڵی ٢٠١٤ ناوبانگی دەرکرد، کاتێک چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر کۆمەڵگای ئێزدییەکانن لە شەنگال کەبووە ھۆی کووژران و ڕفاندن و بە کۆیلەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزدی.[٣] لەوکاتەدا نەغەم کارەکانی بردە نێو کەمپەکان بەمەبەستی یارمەتیدانی پزیشکی و دەروونی قوربانییان.[٤]
لە ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦، نەغەم خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتیی پێدرا بۆ «بانگەشەکردن و گەیاندنی پەیامی یەکسانی ڕەگەزی، بەرەنگاری جێندەری لەبەرامبەر تووندووتیژی و ھەروەھا خزمەتەکانی». ھەروەھا نەغەم خەڵاتی گوڵی زیوی پێدرا لەبەرامبەر کارەکانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە حوزەیرانی ٢٠١٤ لەلایەن ڕێکخراوی سۆلجەری ئەورووپی.[٥] نەغەم بەردەوامە لەکارکردن لەسەر ژنە ڕزگاربووەکانی ژێردەستی داعش لەسەنتەرێکی دھۆک.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Meet a Woman who is Changing the World, 13 June 2016, UNFPA.org, Retrieved 11 June 2016
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Yezidi woman receives International award ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Kurdistan24, Retrieved 10 July 2016
- ↑ Biographies of 2016 Award Winners, State.gov, Retrieved 10 July 2016
- ↑ Silver Rose awards ١٤ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Retrieved 10 July 2016
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |