نەجیبە عومەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەجیبە عومەر
Necîbe Umer

لەدایکبوون١٩٧١
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتمەدار و چالاکوانی مافی ژنان
حیزبی سیاسیپارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان


نەجیبە عومەر (١٩٧١، سلێمانی -)، سیاسەتوان، چالاکوانی مافی ژنانە کە ھاوسەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بوو. نەجیبە عومەر ئێستاکە وەکوو ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) چالاکی دەکات.

ژیان[دەستکاری]

نەجیبە عومەر لە زانکۆی سەلاحەدین وانەی کارگێڕی و ئابووریی خوێندووە و لە ڕانیە مامۆستای بیرکاری و نیشتیمانی بووە. ئەو لە ساڵانی ١٩٨٦ ھەتا ١٩٩١ ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ بەدوا وەکو چالاکوانی سەربەخۆ لە بواری مافی ژنان دەستبەکار بووە. لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان کە دکتۆر سیروان دامەزرێنەری بووە ھاوکاریی کردووە. نەجیبە عومەر لە ساڵی ٩٧ بەدوا لە کاری مامۆستایەتی دەستی کێشایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٢ وەکو ئەندامی دامەزرێنەر لە دامەزراندنی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بەشداریی کرد. ئەو لە کۆنگرەی دووەمی پەچەدەکەدا بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسیاری مەکتەبی کاروباری ژنان. عومەر لە کۆنگرەی پێنجەمدا لەگەل دیار غەریب، وەکو ھاوسەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردراو.

لە ساڵی ٢٠١٤دا پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ھەڵوەشێندراو و سیاسەتوانانی ئەو پارتییە لایەنێکی دیکەیان دامەزراند بە ناوی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و نەجیبە عومەریش چالاکیی خۆی لەم تەڤگەرە بەردەوام کرد. ئەو ئێستاکە ھەروەھا وەکوو ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) چالاکی دەکات.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]