دیار غەریب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیار غەریب
Dîyar Qerîb

لەدایکبوون١٩٧٣
مەرگ٥ی تەممووزی ٢٠١٩(٢٠١٩-٠٧-٠٥) (٤٥–٤٦ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتمەدار
حیزبی سیاسیپارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
کۆما جڤاکێن کوردستان
باوان(ەکان)ساعدە ناسر (دایک)
خزمەکاندلێر غەریب (برا)
شیلان غەریب (خوشک)


دیار غەریب محەممەد ھەروەھا بە ھەڤال ھەڵمەت ناسراوە، (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە قەرەداغ – مردووی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ھاوسەرۆکی پارتیەکی ھەڵوەشێندراوی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) بوو کە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیلەوە کوژراو.

ژیان[دەستکاری]

دیار غەریب محەممەد لە ساڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی قەرەداغ لە دایک بوو. لە کۆلێژی زانست وانەی فیزیکی خوێندەوە.[١] برایەکی گەورەتری بە ناوی دلێر لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شاری کەرکووک کوژراو. تا ساڵی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی سێوسێنان لە قەرەداغ وەکوو مامۆستای قوتابخانە کاری دەکرد.[٢] دیار غەریب بە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان کرد بە شەڕ لە بەرامبەر یەکەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان گرت و چوو لە ڕێزەکانی گەریلاکانی ئەو حیزبە.[١]

چالاکیی سیاسی[دەستکاری]

دیار غەریب لە ساڵی ١٩٩٢ چالاکیەکانی خۆی دەستیپێکرد. لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشنا بوو و چوو بۆ ڕۆژاوای کوردستان و شاری دیمەشق لە وڵاتی سووریا و لەورەدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئەجەلان دیداری کرد و بە ماوەی ١٣ مانگ لە ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکماز لە دۆڵی بیقاع دەورەی پەروەردەی تێپەڕاند و بوو بە گەریلا و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە، دیار غەریب بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) و لەگەڵ نەجیبە عومەر تا ساڵی ٢٠١٤ کە ئەو حیزبە ھەڵوەشێندراو بەڕێوەیدەبرد. بە دوای ھەڵوەشێنی پارتی چارەسەری دیموکرات چوو بۆ بناری قەندیل و بە ھۆی ئەزموونی لە جەرگەی خەبات وەکوو ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دا.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • کورەتە مێژوویەکی عێراق و باشوری کوردستان
  • مانڤیستۆی گەنجانی باشوری کوردستان
  • خۆبەرێوبەری دیموکراتی
  • قەیرانی سیستەم و پرسی پێشەنگایەتی لە باشوری کوردستان
  • ھەڵوێستەیەک دەربارەی ئایین و باوەڕمەندیی
  • خوێندنەوەیەکی نوێ لە مێژووی کوردستان

کۆی بەرھەمەکان[دەستکاری]

لە نەورۆزی ساڵی ٢٠٢١ کتێبێک لە ژێر ناوی دیار غەریب: مانیفێستۆی كەسێتی ئازاد و شۆڕشگێڕی كوردستان لە پێنج بەرگدا بڵاو کرا. ئەم کتێبە کە لە لایەن حەسەن جوودیەوە ئامادە کراوە، سەرجەمی بەرھەمەکان، ژیاننامە، كۆوتار و چاوپێكەوتنەكانێک سەبارەت بە دیار غەریب لە خۆ دەگرێتەوە. ئەم کتێبە لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕێوڕەسمی نەوڕۆز لە قەندیل پەردە لەسەری لادرا و بڵاو کرا.[٣]

مردن[دەستکاری]

دیار غەریب لە ڕۆژی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل لە باشووری کوردستانەوە کوژراو. دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی دەوران جانفیدا (موراد گوندوز) و شاھین دجلە (عەبدولقادر ئاسلان) لەگەڵ دیار غەریب کوژراون.

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕۆژی ٧ی تەممووز بە بڵاوکردنی ڕاگەیاندنامەیەک کوژراونی دیار غەریب و دوو گەریلای دیکەی پشتڕاستکردەوە و ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی ڕێکەوت نەبووە و حکۆمەتی تورکیا بە پیلانێکی بەرنامەڕێژکراو بۆ ئەم ئۆپێراسییۆنە ھەمووی ھێز و سیخوڕەکانی لە باشوور کۆ کردبوو.[٤]

وێبگەی لێکۆڵین سەبارەت بە کوشتنی دیار غەریب بە ڕۆلی ڕێکخراوەی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی کردووە و نووسیوە کە لە ڕۆژی ٥ی تەممووز دیار غەریب لەگەڵ دانیشتوانی بناری قەدیل کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند ئەندامی پاراستنیش ھەبووە کە ئەرکدار کرابوون زانیاریەکی ورد سەبارەت بە دیار غەریب بە پاراستن بدەن. دیار غەریب لە کۆبوونەکەدا بە خەڵک گۆتووە کاربەدەستانی باشوور دەیانھەوێت پەکەکە وەکوو بەرپرسی کۆمەڵکۆژییەکانی تورکیا پێشان بدەن، بەم ھۆیە ئیمرۆژ لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکرات کۆدەبیننەوە تا سکاڵامان ڕابگەینین. بەدوای ئەوە دیار غەریب لەگەڵ دوو گەریلا کۆبوونەوەکەیان بەجێھیشتووە تا لەگەڵ شاندێکی پارتی دیمۆکرات دیدار بکەن، کە لەو کاتە بە ھۆی بەردۆمانی فڕۆکەکانی تورکیا دەکوژرێن. لێکۆڵێن ھەروەھا داوای ئەوە کردووەتەوە کە ناوی ئەو ئەندامانی پاراستن کە لە کۆبوونەوەکەدا بوونە و ھاوکارییان لەگەڵ میتی تورکیا کردووە لە بەردەستیانە.[٥] ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە وەڵامی ئەم ھەواڵە بە دەربڕینی ڕاگەیانراوێک، بێ ئەوەی کە کوشتنی دیار غەریب تاواندار بکات، بەشداریی خۆی لەم کوشتنە ڕەتکردووەتەوە و بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی ھەریمی باشووری کوردستانی تاوانبار کردووەتەوە.[٦]

لە ڕۆژی ١٤ی ئابی ٢٠١٩ مەراسیمی چلەمین ڕۆژی کوژرانی دیار غەریب لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو و یادی بەرزڕاگێڕا.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب ڕووداو: کەجەکە: ھاوڕێمان دیار غەریب لەگەڵ دوو ھاوڕێی دیکەی شەھیدکراوە، نووسراو لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩.
  2. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: دایکی دیار غەریب: بە کوڕەکەم شانازی دەکەم، نووسراو لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩.
  3. ^ "کتێبێوی گرنگ سەبارەت بە شەھیدی سەرکەردە (دیار غەریب)ی چاپ کریا". ئاژانسی ھەواڵی فرات (بە کوردی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢١. Retrieved 19ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  4. ^ ڕۆژنیوز: ڕاگەیەندراوی کەجەکە دەربارەی شەھید دیار غەریب، نووسراو لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩.
  5. ^ لێکۆڵین: خەیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار کرا: بەشداریکردنی پارتی/پاراستن لە کوشتنی دیار غەریب (بە تورکی)، نووسراو لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩.
  6. ^ ڕۆژنیوز: ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم بۆ شەھیدکردنی دیار غەریب پاساو بۆ تورکیا دەھێنێتەوە، نووسراو لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩.
  7. ^ ڕۆژنیوز: بە مەراسیمێکی بەھیبەت یادی شەھید ھەڵمەت کرایەوە، نووسراو لە ١٤ی ئابی ٢٠١٩؛ ١٤ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٥ی ئابی ٢٠١٩.