بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نێونشینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێونشینی[١] (بە ئینگلیزی: immanence؛ بە فارسی: حلول؛ بە عەرەبی: حلول، لزوم، محایثە) ئەو گریمانەیە یان ئەو بیروباوەڕە فەلسەفی و میتافیزیکییەیە کە لە بابەت پێشگای خوا یان حوزووری ئیلاھی -یەوەیە و پێی وایە خوا خۆی لە جیھانی ماددیدا دەرخستووە، یان خوا جیھانی ماددیی لەبەر گرتووە. نێونشینی زیاتر لە بەرامبەر بەرزنشینی یا بەرزەجێبوون (بە ئینگلیزی: transcedence؛ بە فارسی و عەرەبی: تعالی)ەوە دادەنرێت، کە دەڵێت خوا لەوپەڕی جیھانی فیزیکییەوەیە و خۆی نەخزاندووەتە ناو ھەبووکانەوە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ سەجادی، بەختیار (٢٠٢٢). فەرھەنگی زاراوەی ڕەخنەیی (چاپی سێیەم چاپ). ماڵی وەفایی. لاپەڕە ٢٣٧.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «Immanence»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣، لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە